سایتی بزاڤ وەکو سایتێکی سەربەخۆ توانی هەنگاوێکی نەوعی
لە میدیای ئەلکترۆنی کوردی‌دا بنێت ، بەوەی کە توانیویەتی بابەتیانە هەوال و
زانیارییەکان بگوێزێتەوە و ئەوەندەی من سەرنجم دا بێت لە چاو سایتەکانی تر
کە پاکگراوندێکی ئیسلامیان هەیە خوێنەر و بینەری زیاتر بێت .هیوادارم بۆ
داهاتووش زیاتر پەرە بە خۆی بدات و گرنگی بە هەندێ پرسی زیاتر بدات وەکو
راپرسی و هەوالی جیهانی ئیسلامی و کوردستان و بتوانێت هەوالەکانی زیاتر
شیکاری بێت وەک ئەوەی تەنها هەوال بێت ، تەوەرەی راڤەی سیاسی و گفت‌وگو
زیاتر بکات بە تایبەت لە گەل کەسایەتیە سیاسی و ئەدەبی و زانستییەکان

نوسەرو روناکبیر: ناسیح بەرزنجی
.....................................
بزاڤ،
مۆمی تەمەنی یەک ساڵی بەڕێ کرد‌و ئێستا هەنگاوی ئایندەی بەرەو دوو ساڵ
بەڕێ دەکات و دەبڕێت، هیوادارم ڕەوتی وێبسایت و ڕۆژنامەگەری بزاڤ، ڕۆژ
بەڕۆژو سات لە دوای سات لە برەودا بێت و بۆ پێشەوە هەنگاو هەڵبێنێت،
دڵنیاشم هەوا دەبێت، چونکە بە لێهاتوی و کارامەیی ئەم کۆمەڵە ئەدیب و
ڕۆژنامەنوسانە کە بە بوێری و شەونخونی ئەوان بەڕێوە دەبرێت و هەنگاو بۆ
پێشەوە هەڵدێنێ، لێرەدا بزاڤ سەلماندی بۆمان کە بزاڤی دەنگە جیاوازەکانە،
بزاڤی هەموو ڕەنگ و هەموو گۆیەکی ئازاد و بۆچونە پێچەوانەکانە، بزاڤ
فلتەرەکانی تێک شکاند‌و سانسۆری لەسەر نوسین و بڵاوکراوەکان ڕاماڵی، بزاڤ،
دەڵێت ئێرە مینبەری ڕاگۆڕینەوەو فکرە دژ بەیەکەکانە، پێمان دەڵێت ئادەی
کوردینە، براینە، خوشکینە، وەرن با پێکەوە ڕاکانمان بگۆڕینەوە بە ئازادانەو
پێوەری میساقی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین، بیر‌و ڕاکان بگۆڕینەوەو
وەبەر ڕەخنەی یەکتری بدەین، بزاڤ دەڵێت دەرگای من ئاوەڵایە و لەسەر پشتە
بۆ هەموتان، خزمەت لە من و بەرهەم و نوسین لە ئێوەی خۆشەویست، ئێوەی
نوسەران.

نوسەرو شاعیر ئەحمەد بەرزنجی / سوید
................................................................
بەناوی
خودا.پیرۆزبایی لەخۆمان و تەواوی نوسەران و خوێنەرانی بزاڤ ئەکەم. سایتی
بزاڤ بەتەمەنیکی کورت و خزمەتێکی گەورە و شایستە توانی لەماوەی ساڵێکدا
زۆرترین نوسەرو رۆشنبیران و رۆژنامەنوسان لەخۆی کۆبکاتەوە و خەرمانێک
لەزانیاری و خزمەت پێش کەشی خوێنەرانی بکات بەلەبەرچاوگرتنی بەهابالاکانی
کۆمەڵگای کوردی. مایەی دڵ خۆشیە هەمیشە زۆر ئەکادیمیانەو بەرپرسانەو
دلسۆزانە تیشک خراوەتە سەربابەت و زانیاریەکان.و گرنگی دراوە بەزۆربەی
رەهەندەکانی کۆمەڵگا. لەزۆر روەوە پیشەنگ بوە لەبڵاوکردنەوەی هەواڵە
ناوخۆیی و دەرەکیەکاندا لەکات و ساتی خۆیدا.
هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ ئەخوازم و ماندونەبن

نوسەرو رۆژنامەنوس و کۆمەڵناس: مهاباد حەسەن
..............................................
وێبسایتی
بزاڤ، لەماوەی ئەو ساڵەی تەمەنیدا، لەنێو زۆری و ھەمەچەشنی دەزگا
ڕاگەیاندنەکاندا، لای ڕووناکبیر و خوێنەری کورد ناسراوە و بووە بە خاوەن
سەنگ و خوێنەری خۆی، ئەوش بەھۆی ماندوو بوونی بەڕێوەبەران و میکانیزمی
کارکردن تێیدا، کە توانیویانە، تاڕادەیەکی باش، پەنا بۆ لایەنداریی و
لایەنگیریی نەبەن، ڕەنگاوڕەنگی قەڵەمەکان و ساردی وگەرمی ھەناسەی نووسەران،
ڕاست و چەپیی ھێڵەکان، دەرخەری ڕووی گشتگیریی بزاڤە.
لەگەڵ تێبینییم لەسەر دیزاین و ھەندێ لایەنی ھونەری سایتەکە، خوازیارم،
پشووتان درێژ و خامەتان بەبڕشت و نیەتتان خزمەتکردن بێت...
نوسەر و روناکبیر: کاك نەوزاد
....................................................
سلام
علیكم. سه‌ره‌تا پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی پێگه‌ی بزاڤ ده‌كه‌م، هه‌وڵ و
ماندووبوونیان بهرزدهنرحێنم و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم. وه‌ك خۆم
ئیستفادهیهكی زۆرم كردووه له سایتی بزاڤ به‌تایبه‌تی گۆشه‌ی
(نوسه‌ران) و به‌تایبه‌تیتر بابه‌ته‌كانی به‌ڕێز مامۆستا ماكوان،
تێبینیه‌كم هه‌یه بۆ سایتی بزاڤ ئه‌وه‌یه كه له ساڵی دووه‌می
كاركردنیان گۆشه‌ی (وه‌رزش) زیاد بكه‌ن چونكه ئه‌وه ئێستا نزیك
ده‌بینه‌وه له مۆندیالی 2014 به‌رازیل. خوای گه‌وره به‌رده‌وام پشت و
په‌ناتان بێت. والسلام علیكم. براتان : كامه‌ران پاڵانی (رۆژنامه‌نووسی
وه‌رزشی).

رۆژنامەنوس: کامەران پاڵانی
..............................................................
پاش ده‌ستخۆشیم بۆ هه‌ر هه‌ولیك بۆ خزمه‌تی رابوونی ئیسلامی و له‌و نیوه‌نده‌شدا بوونی مالبهری بزاف، ئه‌وه‌ی لای من زه‌رووره وه‌ك دیاریه‌ك بیلیم بهمالبهرهكه ئه‌وه‌یه كه هه‌ول بده‌ن له بازنه‌ی كاتی سه‌رده‌مدا خۆتان قه‌تیس مه‌ده‌ن، واته با هه‌وله‌كانی بزاف بهرجهكرداریك نه‌بن بۆ بیشهاتهكانی سات، به‌لكو له ده‌ره‌وه‌ی شریتی میزووی ئیسلامیه‌وه بروانن تا بتوانن زامه كه‌وره‌كان جاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌زموونی خۆبیئاكاكردنی بری ره‌وت و ده‌سته‌و برۆزه‌ی ئیلامی دوباهرنهكهنهوه.هه‌رجه‌نده ئه‌وه سه‌خته، به‌لام بیویستیهكی كهنارخراوه.

وەرگێرو لێکۆڵەرەوە و نوسەر: م. نیهاد جەلال
....................................
بزاڤ لە کارى رۆژنامەگەریدا بزافێک بوو بۆ
گۆڕانکارى،سایتى بزاف یەکێکە لەو سایتە زۆر باشانەى کەتوانیویەتى لە سات
بەساتى هەواڵ و حەدەسەکان بەگىشتى ئاگادارمان بکاتەوە، ئەزموونى ساڵێکى
بزاف و خۆناساندنى وەک سایتێکى ئیسلامى توانیویەتى لە جێگەیەک و پێگەیەکى
تایبەت لەناو خوێنەراندا دروست بکات ئەمە دروستکردنى سەنگ و قورساییە بە
ساڵێک کارکردن بتوانین خوێنەر گەلێکى زۆر لەخۆت کۆبکەیتەوەو
رۆژنامەنووسانێکى زۆر لە خۆى کۆبکاتەوە، لاى خۆمەوە وەک رۆژنامەنووسێک زۆر
دەستخۆشیتان لێدەکەم و هیواى زایاتر و زیاتر کارى باشتر‌و هەمەچەشنەتان
لێدەکەین دڵنیاشم لە ساڵى ئایندەدا ئەم پڕۆژەیە دەبێتە پڕۆژەیەکى زۆر لە
ئێستاى گەورەتر دەبێت.

سەرنوسەری گۆڤاری کلیل: دیاری ئەحمەد
...................................................
بەناوی خودای باڵادەستەوە پیرۆزبای ساڵیادی دامەزراندنی "بزاڤ" لە خۆم و
سەرجەم ستاف و نوسەرو خوێنەرە بەڕێزەکانی ئەم سایتە دەکەم بەهیوای سەرکەوتن
و بەردەوامی بۆ هەموویان.
بزاڤ یەکێك بووە لەو سایتە ئەلیکترۆنیانەی
کەتوانیویەتی لەماوەیەکی کەمدا بەشێوەیەکی باش و سەرکەوت و خۆی دەربخات و
سەرنجی خوێنەرانی ڕابکێشێ و ڕۆڵێکی چالاك بگێڕێ لەخستنە ڕووی هەموو ڕووداو
پێشهاتە گرنگەکان، لەگرنگترین خاڵەکانی ئەوە بوو توانیویەتی بەشێوەیەکی
سەربەخۆو بوێرانە کارەکانی خۆی بکات، ڕێگەیەك بووە بۆ هەموو ک
ەسێك پەرە بەنوسینەکانیان بدات بەتایبەت نوسەرە نوێ یەکان بەشێوەیەکی ئازادانە ئایدیای خۆیان بخەنە ڕوو لەزۆربەی بوارەکاندا ..
ئەوەشی کەدەمەوێ وەك ڕەخنەیەك بیخەمە ڕوو
- زیاتر بە دەرەجەی یەك گرنگی ببیرۆکەی ئیسلامیەکان دراوە بەشێوەیەك زاڵ
بوونی پێوەدیارە ، هیوادارم هەموو بیرۆکە جیاوازەکان بە" ئیسلامی و عەلمانی
....." وەك یەك گرنگی و بایەخی پێبدرێت.
لە کۆتایدا هیوای ئایندەیەکی گەش و پرشنگدار بۆ ئەم سایتە جوانە، دەخوازم گرنگی بە هەموو بوارەکان بدرێت

نوسەرو رۆژنامەنوس شارەزا لە بواری مێژوو: نیسان حەسەن لێپرسراوی پێشوی بزاڤ
.............................
بزاڤ بزه‌ی هێناو نهێنی ئاشکرا کرد .
بزاڤ له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌ی که بزاڤ تێیدا سه‌ری هه‌ڵداو له دایک بوو
له ناو ئه‌و هه‌موو ژانه‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا تێیدا دیاره له خه‌می گه‌لێک و
به دواداچونی لێره وارێک له زانیاری و ده‌شتێک بڕ به پانتای
ڕاگه‌یاندندا خوێنه‌رانێکی زۆری له خۆی کۆکرده‌وه‌و په‌یامی زۆرێک له
خاوه‌ن په‌یامه وون بوه‌کانی خسته به‌رچاو و قه‌ڵه‌مه ئازاکانی به گه‌ڕ
خسته‌وه .
بزاڤ ته‌نها له بوارێک‌دا کاری نه‌کردوه بابه‌ته‌کانی گشت گیر و ئامێز
ئه‌زمون و تێر کردنی خوێنه‌ره له زانیاری ویستراو ، ده‌رهێنان و
ههلهێنجانی وورده‌کاری بابه‌ته چه‌ق به‌ستوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگایه .
بزاڤ له‌و ماوه‌ی که‌می ته‌مه‌نی که ساڵێکی تێپه‌ڕاند به‌ڵام به
بارستایی له‌وه زیاتر گه‌یاندنی و چرپاندنی به بن گوێی ئه‌وانه‌ی که
گوێی یان نه‌ده‌دا به کۆڵی قورسی گه‌ل ،وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆبونی
ته‌واوی پێوه دیاره له پاڵ گه‌لیش دایه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگیان .
بزاڤ ئازایانه‌و جوانکاری له کاری ڕۆژنامه گه‌ری هه‌واڵ و بابه‌ته‌کانی
ته‌نها له کوردستان قه‌تس نه‌مابوو به‌ڵکو سنوری تێپه‌ڕاند و ئه‌ودیو
سنوری کوردستانیشی بۆ ده‌هێناین و ئاوێته‌ی ئێره‌ی ده‌کرد و ئه‌زمون و
چاکه‌کانی لێره کۆده‌کرده‌وه ئه‌مه‌ش سنور به‌زاندنێکی باشه بۆ گه‌یاندن
.
هیوا خوازی سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامی و ئازایه‌تی و گشتگیری تری بزاڤانی
ناو بزاڤ ده‌که‌م ، هه‌وڵدان بۆ به‌رده‌وامی بزاڤ به‌رده‌وام نوێخوازیمان
پێ ده‌گه‌یه‌نێت .
ڕاگه‌یاندن چه‌ند گهیاندنهنی ڕاستیه ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌مانه‌ته بۆیه من
پێم وایه بزاڤ هه‌م له گه‌یاندن وههم له ئه‌مانه‌تیش سه‌ر راست بووه و
به‌پێی توانا بزاڤێکی نوێی هێنا .

رۆژنامەنوس و هەواڵسازی بزاڤ: ممند قادر
..............................................................
بزاڤ به‌ره‌نجامی هه‌وڵ و ماندوبونی هه‌ندێ لاوی به
وره و كۆڵنه‌ده‌ره كه بڕیاریان داوه خزمه‌ت بكه‌ن و جێ په‌نجه‌ی خۆیان
بنه‌خشێنن سه‌ره‌ڕای سنورداری تواناكانیان ... له‌م ماوه‌یه‌دا ره‌نگه
جیاوازه‌كانیان نمایش كردوه و توانیویانه به‌شێكه له ده‌نگه
جۆراوجۆره‌كان بهێننه گۆ و هه‌ندی له قه‌ڵه‌مه به‌پێزه‌كان راكێشنه نێو
رووپهڕهكهی خۆیانه‌وه،

نوسەرو رۆژنامەنەوس: بەختیار سەعید
..........................................................