04/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سايتى بزاڤ سه‌لیقه‌و رۆشنبیرییه‌كی باڵای له‌پشته‌وه‌یه
ئه‌زموونی ساڵێك له‌به‌خشش و ناساندنی خۆی وه‌ك سایتێكی ئیسلامی كارا
له‌بواری رۆژنامه‌وانی و ئیسلامناسی و وتاری هه‌مه‌چه‌شنه‌ی
روناكبیری سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ بزاڤ پرێس،
هه‌ڵسوراندن و به‌رێوه‌بردنی سایتێك سه‌لیقه‌ی هونه‌ری و رۆشنبیری
باڵای ده‌وێ و نه‌بوونی ئه‌وه‌ش به‌ئاستی پێگه ئهلكترۆنییهكهو
رێژه‌ی خوێنهرهكانیهوه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام هۆگری و به‌شداری ئه‌و
هه‌موو نووسه‌رو روناكبیره ئیسلامیانه‌و ئه‌و هه‌موو راپۆرت و هه‌واڵ و
بابه‌ته سه‌رنجڕاكێشانه‌ی سایتی بزاڤ به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی
سه‌لیقه‌و باكگراوندی رۆشنبیری باڵایههڵسورێنهرهكانی به‌تایبه‌تی
خاوه‌نی سایته‌كه كاك ماكوان كه‌ریم كه جێگه په‌نجه‌ی به‌میدیای
ئیسلامی و بواره رۆژنامهگهرییهكهیهوه دیاره، به‌تایبه‌تی له‌م
تۆڕه جه‌نجاڵه جیهانییه‌دا سوارچاكی مه‌یدانه‌كه‌یه ..
بزاڤ
شاكارێكی مه‌زنه كه بینه‌رو خوێنه‌رێكی باشی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی زیاتر
هۆگری بۆ په‌یدا كردووه كراوهییهكهیهتی به‌رووی هه‌موو
بیركردنه‌وه ئیسلامییه جۆراوجۆره‌كاندا، له‌ڕووی ئیدارهكردنیشیهوه
دابه‌شكردنی بوار‌و بابهتهكان و دابه‌زاندنی به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری و
دیزاینێكی جوان، نویَبوونهوهی خێرا‌و به‌رده‌وامی بابهتهكان و
په‌خشكردنی هه‌واڵ و بابه‌تی رۆژانه نیشانه‌ی بایه‌خی نووسه‌ران و
ماندووبوونی ستافی سایتهكهيه.
له‌یه‌كه‌م ساڵه‌ی ته‌مه‌نی سایتی
بزاڤدا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خاوه‌نی ئیمتیاز‌و ستافی كارای سایته‌كه‌و
خوێنه‌رانی ده‌كه‌م و دهستخۆشیشم هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ی
هاوكارو هۆگری بزاڤ بوون، له‌خوای گه‌وره ده‌خوازم كار‌و ماندووبوونی
هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌م پرۆژه رۆژنامه‌وانییه ئیسلامییه بكاته توێشووی
قیامه‌تیان و به‌ره‌كه‌تی زیاتر بكه‌وێته ناو خه‌رمانی كار‌و به‌خششیان.