04/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كوفر چی یەو كافر كێ یە؟
ئەم وشەیە لەنێو میللەتی موسڵمان زۆرباو ومەترسی دارو، بێزێنراو وتوڕەكەرە، كاتێك بەكەسێكی موسڵمانی گوناهبار، تەنانەت بەبێ دین وعەلمانیەكیش دەڵێی كافر یا كوفرت كرد، پێی توڕە دەبێ وقبوڵی نییە، واتە خەڵك زۆر ڕقی لەوشەی كوفروكافرە، بەوشەیەكی توندو مەترسیدار وخراپی دەزانن، بۆیە بابزانین مانای كوفرو كافر چییە. بەكورتی لەڕووی زمانی عەرەبی دا، وشەی كوفر، واتە سەتر( داپۆشین ) ، بەكورتی بڕوانەبوون بەهەر شتێك بڕوانەبوون و بێباوەریە بەرانبەر بەو شتە ، كەواتە بروانەبوون بە خواو پێغەمبەر و بە ئیسلام بڕوانەبوون و دەرچوون و كافر بوونە بەرانبەر بەم مەسەلانە .، لەڕووی بیروباوەڕیشەوە، واتە: جەحدو ئینكار، واتە: بڕوا پێنەبوون وبەرهەڵستی كردن . وەوشەی كافر بكەرو كەسەكەیە، واتە: ئەو كەسەی كەشتەكە دادەپۆشێ وئینكاری دەكاو بێباوەڕە پێی . كەواتە وەكو یاساو ڕێسا، لەڕوانگەی بنەماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام هەركەسێك بڕوای تەواوو نەگۆڕی بەیەكێك لەكۆلەگەكانی ئیمان وئیسلام وبەیەك ئایەت وحەدیس نەبێ كەخواو پێغەمبەرەكەی(صلی الله علیە وسلم) فەرموویانە وبەرهەڵستی بكات، ئەوە كوفرەو پێی كافر دەبێت، واتە: قسەی خواو پێغەمبەرەكەی وهەقی داپۆشیوەو لێ ی لاداوە باهەركێ ولەهەركوێ وسات وقۆناغ وناوچەیەك بێت . كافر بێت یاموسڵمان. كوفركردن بێ باوەڕبوونە بەرانبەر بەفرمان وبەرنامەو یاسای خوای گەورە كەقوڕئانە، بەرانبەربە فرمایشتەكانی پێغەمبەریش (صلی الله علیە وسلم) كەیاسا وبەرنامەی ژیانن بەویست و فرمانی خوای گەورە. یاگاڵتە كردن بەهەریەكێك لەم دووانە. كارپێ نەكردنیان بەپێی تواناو هەلومەرج وپۆزش دەگۆڕێ. وێڕای ئەوەی هەندێ ئایەت وحەدیس هەیە ئەگەر كاریان پێنەكرێ كەحوكم ویاساو واجبن، حوكم وحەددی لەسەرە، بەڵام بكەرەكە كافر ناكا ماتو بڕوای پێیەتی، بەس نایكات. ئیتر ئەوە یاساو ڕێساو پێناسەی كوفروكافرە كەشمولی هەموو كەس وئاستێك دەكات، هەركەسێك ئەوەی لێبێتەدی كوفری كردوەو كافرە ئەگەر بەناسنامەو زایندەش موسڵمان وئیمانداربێ، باپلەدارێكی بەرزی موسڵمانیش بێ، كوفرو كافر یاساو ڕێساو چوارچێوەی خۆی هەیەی، هەركەس لێ ی دەرچێ دەیگرێتەوە، بەئارەزووی خۆمان نییە پێناسەی بكەین وپێمان خۆشو ناخۆش بێ ، وەك ئەمڕۆ خەڵكێك لەنێو میللەتی موسڵمان لەدایك وباوكێكی موسلمان لەدایك بوونە، خۆیان بەموسڵمان دەزانن، بەناسنامە موسلمانن، وەلێ بەبیروباوەڕو كاروكردەوە موسڵمان نین، بەڕاشكاوی كوفر دەكەن، لەسەر كوفر دەژین، بەكردارو بەگوفتار، مەگەر بۆسیاسەت وبەرژەوەندی دەنا بڕوایان بەئیسلام نییە وەكو بەرنامەی ژیان پیادەو پەیڕەوبكرێو حاكم بێ ، ئەوانە لەڕوانگەی ئیسلامەوە كافرو بێ باوەرن بەرانبەر بە ئیسلام ، واتە بڕوایان بەئیسلام نییە وەكو بەرنامەو حاكمیەت ، بڕوایان بەقسەی خواش نیە وەكو خاوەنی بەرنامەكە، ئەگەرچی خوا ئەوانی دروست كردووە، دەیان ژێنێ ودەیان مرێنێ. خۆشیان بەموسڵمان دەزانن، موسڵمانەتی بەقسەو ئارەزوو، بەفڕوفێڵا وبەنانگەشە نییە، موسڵمانیەتی بەكاروكردەوەو بەبیروباوەڕو بڕواپێنەبوونە، كەسێك بڕوای بەیاساو بەرنامەو فرمایشتەكانی خواو پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) بێ موسڵمانە، دەنا موسلمان نیە، بەڵكو شتێكی ترە واتە كافرو بێباوەڕە، لەبەرئەوەی بڕوای بەوتەو فرمانەكانی خواو پێغەمبەر نییە. بێ باوەڕی(كفر) نابەشرێتەوە تابەخەڵكێك بدرێ وبەخەڵكێك نەدرێ بەڵكو بیروباوەرو پەیوەست بوونە، كێ هەیبێ موسڵمانە، كێ نەی بێ كافرو بێ باوەڕە، خوای گەورە ئەم یاساو ڕێساو مەرج وچوارچێوەی داناوە كەئادەمیزاد وبونەوەری دروست كردوەو لەنێوی دەبا، ئەوەی بەگوێی ئەوبكا موسڵمانە، واتە: ساغ وسەلامەتە وهاتۆتە نێو چوارچێوەی ئیسلام وموسڵمانێتی، ئەوەی بەگوێی ئەویش نەكا، كافرو بێ باوەڕو دەرچووە لەئیسلام وموسڵمانێتی، خوای گەورەش داوا دەكا كەبەگوێی پێغەمبەرەكەشی بكەین وبڕوامان پێی بێ دەنا پێی كافر دەبین. ئیتر ئەوە كوفرو كافریەتی یە. وەبە هەڵبژاردنی هەرشت وكەسێك لەسەر خواو پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) كافر دەبین .