کۆمەڵیك کەسایەتی و رۆژنامەنوس و  پیرۆزبایی ئاراستەی بزاڤ دەکەن
04/06/2014 نوسەر: bzavpress

کۆمەڵیك کەسایەتی و رۆژنامەنوس و پیرۆزبایی ئاراستەی بزاڤ دەکەن



به‌ناوی خوای گه‌وره‌ بزاڤ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه‌ به‌ناوێكی جوان و كاكڵه‌یه‌كی پڕه‌وه‌ ده‌ستی به‌كار كرد و هه‌نگاوێكی مه‌زنی نا له‌ میدیای ئه‌لیكترۆنیدا به‌جۆرێك بابه‌ت و باسه‌كانی بزاڤ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ خۆیان ڕزگاركردبوو له‌ جوینه‌وه‌ی بابه‌تی دوباره‌ و كه‌م نرخ و قسه‌ی سه‌ر زار و گه‌ڕان بۆ كاكڵه‌ و ناوه‌رۆكی دیوی دووه‌م كاریان بوو، به‌واتای پیشه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری بزاڤ خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی گه‌نجینه‌ ونه‌كانی زانیاری و هه‌واڵ و فیكر بووه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵێكی ته‌مه‌نیدا یه‌كێكی تر له‌ جوانیه‌كانی بزاڤ ئه‌وه‌بوو له‌ یه‌ك كاتا بابه‌ت و نوسراوی هه‌بوو كه‌ فیكر و مێشه‌كان ئاوبدات و ئه‌ده‌بیاتی هه‌بوو بۆ ڕووحه‌كان و هه‌واڵ و زانیاریشی پێبوو تا به‌دئاگا نه‌بین له‌ ده‌وروبه‌ر پێم وایه‌ له‌م ساڵی كاركردنیدا بزاڤ هه‌نگاوی گه‌وره‌ی نا و توانی ببێته‌ یه‌كێك له‌ ناوه‌دیاره‌كانی میدیای ئه‌لیكترۆنی. هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ ستافه‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی
.



 ڕاگەیاندکارو رۆژنامەنوس : شوان جەبار

....................


ده ستتان خوش بيت .. كَرنكَ له بو جونه كانتاندايه سوباس بو خوا بويرى تيايه . بى كَوى دانه لايه نى به رامبه ر . روونى له زاراوه كاندا .. واته كوردى به تى يه ووشه ى ناموتان كه مه . .. ئه كَه ر توانا هه بيت با كَشت كَيرانه بيت به رهه مه كانتان .. يانى هه مه ره نكَ .. له ميزوو .. كومه لايه تى و راميارى و جوغرافيايى .. هه ر بابه ته و جه ماوه رى خوى هه يه .. له كَه ل ريزمدا بو ستافه كه تان .. والسلام عليكم



لێپرسراوی مەڵەبەندی هەڵەبجەی بزوتنەوەی ئیسلامی: کاک بەکر تاماس


................................

پیرۆزبایی لە ستافی بەرێوەبەرانی سایتی بزاڤ دەكەم بەبۆنەی تێپەڕینی ساڵێكی پڕ لە چالاكی بڵاوكردنەوەی بابەت و هەواڵ و زانیاری... كە توانیویانە لەو رێگایەوە كۆمەڵێك كەس شارەزا بكەن بە ئایدیا و بۆچونی جیاواز و رێگاش خۆش بكەن بۆ كەسانی تازە لاو لەبواری نوسیندا تاوەكو زیاتر كاری نوسینی خۆیان پەرە پێبدەن. لە كۆتایدا هیوام سەركەوتن و بەردەوامیتانە و سەرفراز بن ..
ەخنەم نیە چونكە سایتەكە رێگای بەهەموو كەسێ داوە كە نوسینی خۆی بلاوبكاتەوە هەرچەندە نوسینی كەسە ئیسلامیەكان زۆریش زاڵە پێشنیارم زۆرە
 یەكەم: ستافی بزاڤ خۆیان زیاتر بناسێنن و چالاكیەكانتان بلاوبكەنەوە لەهەر شتێكدا بوو.
دووەم:بابەتی سایتەكان وانتر ریكبخرێن بۆ نمونە سیرج دابنری بۆ بابەت و ناوی كەسەكان تاوەكو بابەتەكان زوتر بەردەست بكەون.
 سێیەم: بەشی ڤیدیۆیی بۆ زیاد بكری و پەرە بە ژێرنوسكردن و بابەتی ڤیدۆیی بدرێ‌.
چوارەم: فۆنتی نوسینەكە چاكبكرێ‌.
 پێنجەم: سایتەكە خێراتر بكرێتەوە كەمێ‌ خاوە.
شەشەم: پیدی ئێفی بۆ دابنرێ‌ تاوەكو بەشی كتێبخانەی بۆ دابنرێ‌ و كتێبی تێدا نیشان بدرێ‌ حەوتەم: لەناو بابەتەكاندا بتوانرێ‌ وێنە دابنرێ‌ هیوام سەركەوتنتانە



نوسەرو وەرگێرو  رۆژنامەنوس: جیهاد خاوەری

.............................


بسم الله الرحمن الرحيم

بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی سایتی بزاڤی خۆشەویست پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست دەكەم كە توانیوتانە لەو ماوە كورتەدا لە م سایتە جوانەی بینراوی كوردیدا جێدەستتان دیار بێت و رۆڵێكی ئەكتیڤانە بگێرن لە بڵاوکردنەوەی رووداوو پێشهاتەكانی كوردستان و ناوچەكە و جیهان. هیوادارم ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی خزمەتكردنی زیاتری رەوتی رۆژنامەنووسی كوردی و گەیاندنی پەیامی هاوچەرخ و رەسەن و راستگۆ بەشێوەیەكی پیشەییانە. جارێكی تر پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی یەكە بەیەكەتان دەكەم و ئومێدەوارم هەردەم بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێن خوای گەورە سەربەرزو سەفرازتان بکات..



شاعیر : م. چالاك پشدەری

............................


بسم الله الرحمن الرحیم ..
ئه‌و ویب سایته‌ هه‌والیه‌ كه‌ به‌هه‌وڵ وكۆششی كاك ماكوان به‌رێوه‌ ده‌چوو و خۆشی نوسه‌ری سه‌رەكی بوو و به‌رده‌وام له‌گه‌ل روداوه‌كان به‌ دیدیكی ئیسلامی دوورله‌ روحی ئیستسلامی كه‌ هه‌ندیك له‌ لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان په‌یره‌وی ده‌كه‌ن به‌داخه‌وه‌ و له‌ چوارچیوه‌ی ضروریات ومه‌حزورات بۆیه‌ ده‌كریت بلیین سه‌ركه‌وتو بووه‌ له‌ په‌یامه‌كه‌ی و پیشنیاری من بۆ ئه‌م ویب سایته‌ زیاتر گرنگی به‌ لایه‌نی كۆمه‌لایه‌تی بدات ئه‌گه‌رچی ئیمه‌ی كۆمه‌لناسانیش سیاسه‌ت واخه‌ریكمانی كردووه‌ تا له‌ په‌یامی كومه‌لایه‌تیش زۆر جاردووربكه‌وینه‌وه‌ و لیكدانه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ كیشه‌كانی كۆمه‌ل بخاته‌ روو كرانه‌وه‌ی زیاتری هه‌بیت بۆ ریپۆرتاژ ی كۆمه‌لایه‌تی منیش به‌م بۆنه‌یه‌ دیاری خۆم هه‌یه‌ بۆ ویب سایته‌ كه‌ كه‌ ئه‌ویش وینه‌ی قودسی پیرۆز له‌ سه‌ر پوولی پۆسته‌ كه‌ ئاره‌زووی مندالیمه‌ له‌ سالی 1974 وه‌ تاكو ئیستا سه‌ركه‌وتو بیت كاك ماكوان و اخر دعوانا ان الحمد لله..



کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی: یوسوف کامیل