سایتی بزاڤ بە گەورەی لە دایك بوو..
پیرۆزبایی تێپەر بوونی ساڵێك لە خزمەت لە سایتی بزاڤ دەكەم
بەندە لە چركە ساتی لە دایك بوونی سایتی بزاڤ ئومێدێكی گەورەم بەم سایتە
هەبوو، چونكە لە نزیكەوە هەلسوراوانی سایتەكەم دەناسی وئەو برایانە خاوەن
ئەزمون و شارەزای و چاوكراوە بوون لەكاری ڕاگەیاندن لە هەموو شی گرنگتر
خاوەن قەڵەمێكی نەفرۆشراو بوون . تەنها مەبەستیان دەرخستنی راستی و خستنە
سەر پشتی دەرگایەك بۆ بۆ رۆشنبیران تا بەرهەمی خامەیان بێ سانسۆر لەو
سایتەدا بیتە بەردیدەی خوینەران
هەر ئەوەش بوە مایەی ئەوەی بە خێرای خاوەن چەندین قەڵەمی دیار بەرهەم و
نوسینەكانیان لەو سایتەدا بلاو بكەنەوە
بۆیە لیرەوە ویرای پیرۆزبای دەست خۆشی لە ستافی بزاڤ دەكەم و بەهیوای كاری
باشتر و جوانتر.
نوسەرو رۆژنامەنوس: زانا قەرەداغی
.................................
وێرای پیرۆزبایم : قسه‌ی من ئه‌مه‌یه : به پێی
ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه زۆر جار سه‌یری ئه‌و سایته‌م
كردووه"پێم وابێت بزاڤ له هه‌ندێ حاڵه‌ت دا جیاواز بوو له‌گه‌ڵ
سایته‌كانی تر ئه‌ویش به‌لای منهوهدیزاینهكهی جوانه‌و هه‌روه‌ها
هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵێك نوسه‌ری باش بۆ ماڵپه‌ره‌كه یان نوسینی بابه‌ت
گه‌لێك بۆ بزاڤ كه نوسه‌ره‌كانیان زۆر له ئاستیكی باش بوون من سودم له
خویندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه بینی " سه‌باره‌ت به هه‌والیش هه‌ندێ
لێدوانتان وه‌ر ده‌گرت له جیی خۆی بوو بكرێته هه‌وال " به‌لام من پێم
وابێت بزاڤ بكرێته سایتێكی فكری ئیسلامی و هه‌روه‌ها ته‌ركیز بخاته
سه‌ر گۆرانكاریه‌كانی جیهان به‌تایبه‌ت ئهمهریكاو ئیسرائیل و ئه‌و
رووداوانه‌ی كه بۆ به‌رژه‌وندی خۆیان ده‌ی قۆزنه‌وه ده‌بیت بزاڤ كاری
له‌سه‌ر بكات بۆ ئیسلامیه‌كان و موسلمانان . هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه
پیشنیار ده‌كه‌م كه بزاڤ ره‌خنه‌ی بنیات نه‌رانه له هه‌له‌ی
ئیسلامیه‌كان بگریت و بیان هینیتهوه سه‌ر ریگه‌ی كاری راسته‌قینه‌ی
خۆیان ئه‌ویش به سود وه‌ر گرتن له كه‌سی ئه‌كادیمی به فكره‌ی ئیسلامی
جاریكی تر سالیادی ئه‌و سایته پیرۆز ده‌كه‌م له ستافه دلسۆزهكهی..
رۆژنامەنوس:کۆچەر عەلی
.................................
به‌ناوی خوای
گه‌وره و میهره‌بان
پێشه‌كی پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری گستی بزاڤ و
به‌ڕێوبه‌رانی بزاڤ و سه‌رجه‌م نوسران و خوێنه‌رانی پێگه‌ی بزاڤ ده‌كه‌م
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبونی ساڵێك له‌به‌كارهێنانی تهكنهلۆژێا بۆخزمه‌تی ئاینی
پیرۆزی ئیسلام و كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگا ، من وه‌ك خوێنه‌رێكی پێگه‌ی بزاڤ
زۆرسوپاسی هه‌موو نوسه‌ران به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌م كهبهنوسینی هه‌ر پیتێك
خزمه‌تێكی زۆریان كردوه به‌تاكی كۆمه‌ڵگا هیوادارم بۆ هه‌میشه بتوانن
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پێگه جوانه‌وه خزمه‌تی زیاتر به‌كۆمه‌ڵگای و ئاینی پیرۆزی
ئیسلام بگرن ، نامه‌وێت زیاتر درێژه‌ی بده‌م به‌ڵام ده‌مه‌وێت زۆرسوپاسی
یهكهبهیهكی به‌ڕێوبه‌رانی بزاڤ بكه‌م كه‌هه‌میشه هه‌وڵیانداوه
بارگراوندی پێگه‌ی بزاڤ به‌جوانترین نه‌خش و به‌جوانترین بارگراوند
بیڕازێنه‌وه ، چونكه بارگراوند یه‌كه‌م هۆكاره بۆ ڕاكێشانی خوێنه‌ر
هیوادارم هه‌میشه سه‌ركه‌وتوبن و بن و به‌رده‌وام بن .
وه‌هیوادارم
له‌داهاتودا له‌ته‌نیش خزمه‌تكردنی زیاتر به‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌وڵبدات
و به‌گرنگیه‌كی زیاتر بدات به‌هه‌واڵه به‌په‌له‌كانی كوردستان و عێراق
وه
وه‌ك ده‌بینین له‌ڕۆژگارێكدا ده‌ژین ههمووكهسه عیلمانیه‌كان و
ماسۆنیه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی له‌كه‌داركردنی ئه‌م ئاینه پاكه
ده‌یه‌ن به‌قسه ناشیرن و بریق و باقهكنیان ئه‌مه‌ش وا كردوه هه‌ندێك
له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه‌دا ئاستی ئیمانیان هه‌ندێك لاوازه‌و زوو بڕوا
ده‌كه‌ن هیوادارم ئێوه‌ی بهڕوبهران و نوسه‌ران به جوانترین و
بهبهقهوهترین به‌ڵگه وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه‌و سه‌ر شۆیان بكه‌ن .
وه هیوادارم له پێگه جوانه‌ی بزاڤه‌وه وزیاتر ئیهتیمام بده‌ن به ئه‌م نه‌وه نوێیه گه‌نجانه بده‌ن.
له‌گه‌ڵ هیوای زیاترم به‌ئێوه‌ی به‌ڕێوبه‌ران ونوسه‌ران بۆخزمه‌ت كردنی ئاین و وڵات ونیشیمانهكهمان..

ڕاگەیاندکار ومۆنتێر: کاک بەڵێن ئیبراهیم
......................
بزاڤ وەک بزاڤێکى مەعریفى و فیکرى و گشتگیر دەبینم
لەوماوەى بەندە موتابەعەکارێکى بەردەوامى بووە هەمیشە لەگەڵ رۆژو
رووداوەکانى رۆژ رۆشتووە بەرێوە، راگەیاندنى ئێستە هەرچیەک بێت لە
نوسراو،بینراو،خوێندراو یانیش بیستراو پێویستى بە عەجولیەک هەیە بۆ گەیشتن
بەسەرەداوى رووداوەکان و گەیشتن بە راستى رووداوەکان،وە پاراستنى
میسداقیەتى خۆى لەهەر کاتێکدا بێت ئۆپۆزسیۆن یان دەسەڵات یانیش میدیایەکى
سەربەخۆ دەتوانم بڵێم ئەو ئەو عەجولى و پاراستنەى بزاڤ پێویستیەتى بەدەستى
بهێنێت بەدەستى هێناوە.
هیواى سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
پیرۆز بێت.

ڕایاگەندکارو رۆژنامەنوس: ئەیمەن
...................................
سه‌ره‌تا پیرۆزباییتان لێ ده‌که‌م.
دیاره ماڵپه‌ڕی بزاڤ له‌ماوه‌ی ساڵێک، کارکردنی دا توانیویه‌تی خوێنه‌رێکی
باش له خۆی دا کۆبکاته‌وه ،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خا،که‌ئه‌م ماڵپه‌ڕه
زۆربه‌ی بواره‌کانی تێدا ده‌بینرێت .
به‌ڕای من سه‌رکه‌وتنێکی هه‌رده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن په‌یوه‌سته به
بێلایه‌نی و ڕاستگۆیی و بوێری .بێگومان ئه‌وه‌مان له بزاڤ بینیوه
هیوادارم ماڵپه‌ڕی بزاڤ له داهاتوودا چاڵاک تر‌و گه‌رم وگوڕتر بێته
به‌رچاو.!
بۆزیاتر خزمه‌ت کردن به‌بواری ڕۆشنفکری خوێنه‌وارانی کورد زمان .

شاعیر رۆسته‌م خامۆش