ئاوات کرکوکی: سەرپەرشتیار و ستافەکەی بزاڤ کە سەلماندیان  داهێنەرن داهێنراو نین..!
04/06/2014 نوسەر: bzavpress

ئاوات کرکوکی: سەرپەرشتیار و ستافەکەی بزاڤ کە سەلماندیان داهێنەرن داهێنراو نین..!


ئاوات کەرکوکی: ناسراوا بە داکۆکیکار لە موجاهیدان.. نوسەری بوێر دەڵێت

بزاڤ چۆن بووە لە یەک ساڵ کارکردنیدا ؟ ڕەخنە و پێشنیار بۆ بزاڤ؟
 بێ هیچ پێشەکیەک و زۆر بەکورتی ئەڵێم ؛ بزاڤ بە هۆی ئاگایم لە چۆنیەتی لەدایک بوونی و بەردەوام بوونی بۆ ماوەی یەک ساڵ ، سەنگی مەحەک بوو بۆ سەرپەرشتیار و ستافەکەی کە سەلماندیان ، داهێنەرن داهێنراو نین ،لە دایک بوونیان خۆت لە خۆیدا سەرکەوتنیکی گەورە بوو کە لەوانەیە کەم بن ئەوانەی خاوەن ئەم هەناسەیە بن،حەزیش ناکەم زۆر لەسەر ئەم باسە برۆم،وا هەست ئەکەم هەرجی بڵێم هەر هیچم نەوتوە، ئێوە بۆ دۆست و دژمنتان سەلماند ،ئەوەی ئێوە ئەوەستینێت مردنێکی خوایە .
بۆ رەخنە و پێشنیار حەزم ئەکرد لەساڵی رابردوو دەرفەتم بوایە ،لەگەڵ هەموو هەنگاوەکانتاندا بومایە ، ئینجا ئەمرۆ باسم لە ڕەخنە و پێشنیار کردبایە خۆشتر ئەبوو بۆم ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەڵێم؛
کە مەدالیای (نامرین) و بەرخودانتان هەڵگرتوە و بەحەق شایەنیشتانە، بۆ یەک ساتیش ناسنامەی ئیسلامەتیتان بیرنەچێت ، ئیسلامەتی بێ خەوش ، ئاوێتە نەبوو بەهیچ تەپوتۆزێك.
هەندی جار بابەتی خەڵکانیک ئەبینم لە مینبەری ئێوە ، بە پاساوی نازانم وەک ئازادی رادەربرین ، چونکە ئێوە ئەبێت ئەمە بزانن وەک کانیاویکی سازگار ڕێبوارانێک دێن،بەم ئومێدەی لای ئێوە ماندوو بونیان بشکێنن ،کەی رەوایە ژەهر بخۆنەوە ، هەندیک نوسینم بینی بۆ ئەم ئیسلامە و موسوڵمانان لە ژەهر کوشندە ترن،ناسێت بڵێن ئێرە مینەبەری ئازادە، ئەشێت من هەڵە بم بەڵام ئەگەر من بم و بە قسەی من بێت ریگا نادەم شتێک تێ پەرێت لە سەدا سەد هاوتەریبی ئیسلامەکە نەبێت ، شوناسی ئیسلامی هەڵگرتنی چەندە گرنگە پاراستنی گرنگترە.
هیوادارم هەوڵەکانتان چڕ تر بکەنەوە ،بۆ گەیاندنی ئیسلامیکی ڕەسەن بە میلەتی کورد ، بەدەیان و زیاتریش پێگەی ئیسلامی هەیە بەڵام بەناوەرۆک نا هەر بەناو ، دڵنیابن دەرفەتیکی باشتان لەبەردەستدایە کە مەیدانەکە چۆڵە یان لە چۆڵ ئەکات، ئێوە ئەسپی خۆتان تاودەن.
بەرژەوەندی ئیسلامەکە لەسەروی بەرژەوندیە تایبەتەکانتاندابێت
هیوادارم بەو پەری ئازایەوە کە هەر ئازان گرنگی بدەن بە جیهادیەکان و بیری جیهادی کە وەک سایتی کوردی دەگمەنن لەم مەیدانە کار بکەن، لانی کەم گۆشەیکی تایبەت بکەن بۆیان ، هەندیک کە هەبوون یان نەمان یان خۆیان فرۆشت ، ئێوە ئەم بوارە پڕتر بکەنەوە ، دڵنیابن لەم رێگایەوە ئەگەر بتوانن،دونیا و قیامەت ئەبەنەوە چونکە موجاهیدان بێ کەسن کەس نیە یان زۆر زۆر دەگمەنە گرنگی بە بیر و پرۆژە و کارو چالاکیان بدات،هیواداریشم ئەگەر کردتان تەنها لەبەر خوا بێت نەک ئێوەش بۆ ئەوەتان بێت پێستەکەتان پارەی باش بکات و بەتاغوتانی کوردستان بیانفرۆشن، قسەکەم رەقە بەڵام زۆرمان دیت کرین و فرۆشتنیان کرد بە موسوڵمانان وەک بزن .
وسلام علیکم