04/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ره‌وتی سه‌در: جگه له مالیكی هه‌موو كه‌سێكی ترمان قبوڵه
ریاز ساعدی په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، كوتله‌كه‌یان جگه له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیری ئێستا، هه‌موو كه‌سێتییه‌كی ترییان قبوڵه كه له‌لایه‌ن ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساوه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری داهاتووی عێراق بپاڵێورێت.
ساعدی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: هه‌ڵوێستی كوتله‌ی ئه‌حرار سه‌باره‌ت به ولایه‌تی سێیه‌می مالیكی روونه و پێویست به گفتوگۆ ناكات، چونكه ئه‌حرار جگه له نوری مالیكی، هه‌ر كه‌سێتییه‌كی تری به‌لاوه په‌سه‌نده كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی یاساوه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی داهاتوو ده‌پاڵێورێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاری ئه‌حرار وتیشی:
كوتله‌كه‌یان، جگه له ده‌وڵه‌تی یاسا كه ده‌ستبه‌رداریی نوری مالیكی نابێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ هه‌موو كوتله‌كانی تردا په‌یوه‌ندی باشه.
له‌ئێستادا زۆرێك له كوتله سیاسییه عێراقییه‌كان، ولایه‌تی سێیه‌می نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ره‌تده‌كه‌نه‌وه، و گرنگترین ئه‌و كوتلانه‌ش له موته‌حیدون و ئه‌حرار و مواتن و هاوپه‌یمانی كوردستانی پێكدێن.