04/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: خه‌ریكه گۆڕانیش ده‌بێته جه‌مسه‌ری توكيا
پارتی به‌فه‌رمانی توركیا خه‌نده‌ق لێ ئه‌دات
ماوه‌یه‌كه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه هه‌وڵده‌دات خه‌نده‌ق به‌ده‌وری نێوان هه‌ولێرو كه‌كوك ههڵبكهنێتو چه‌ند ههفتهیهكیشی خایاند، سه‌رباری بیانوه‌كانی پارتی له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌قه‌كه یهكێتیو چه‌ند لایه‌نێكی تر به‌توندی هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌قه‌كه ڕهتدهكهنهوهو بهدابڕینی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوچه دابڕێنراوهكانو شاری كه‌ركوكی ده‌زانن.
له‌ئێستاشدا ناكۆكیه‌كان‌و لێدوانی جیاواز له‌نێوان دوو لایه‌نی هاوپه‌یمانی پێشوودا، ڕكابه‌ری ئێستا "یهكێتیو پارتی" مشتومڕی لێكه‌وتۆته‌وه، لهئانو ساتی هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌قه‌كه پارێزگاری كه‌ركوك نه‌جمه‌دین كه‌ریم، كه هاوكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیه به شه‌رمه‌زاری ناوبرد‌و رایگه‌یاند بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كه‌ركوكه له هه‌رێمی باشووری كوردستان، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق به پلانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌زانێت.
خه‌نده‌قه‌كه‌ی هه‌ولێر، شوێن‌و قه‌باره
له‌باره‌ی شوێن‌و قهربارهكهی به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ (له‌نزیك ناحیه‌ی پردێی سه‌ربه پارێزگای كه‌ركوكه‌و پانیه‌كه‌ی 3 بۆ 4 مه‌تر دهبێتو به‌رزییه‌كه‌شی زیاتر له 2 مه‌ترو درێژییه‌كه‌ی 25 كیلۆمه‌تر ده‌بێت).
لای خۆشیه‌وه عهبدوللاَ ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كریكارانی كوردستان له27-4-2014 له‌میانی پێشوازیكردنی له‌وه‌فدێكی به‌ده‌په‌و هه‌ده‌په ڕه‌خنه‌ی توندی له هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌قه‌كه‌ی نێوان ڕۆژئاوا‌و باشووری كوردستان گرت‌و به شه‌رمه‌زاری بۆ پارتی ناوبرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه په‌رله‌مانتارێكی پارتی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه (ئه‌و خه‌نده‌قه بۆ پاراستنی لایه‌نی ئه‌منیه).
هه‌ڵوێستی یه‌كێتی
لای خۆشیه‌وه په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان (ڕێواس فائق) له لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری بزاڤ وتی (دهسهلاَت واته حكومه‌ت، حكومه‌تیش یانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كاتێ بڕیار بدرێت ده‌بێ له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆ بكرێت، ئینجا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت له‌به‌رئه‌وه هێزێكی سیاسیی خه‌نده‌قه‌كه‌ی له‌نێوان ڕۆژئاوا‌و باشوری كوردستانی لێداوه، وه هێزێكی سیاسیی دیاریكراو كه‌پارتی دیموكراتی كوردستانه به‌رژوه‌ندی له‌وه‌دانیه، كه له‌ڕۆژئاوای كوردستان دهسهلاَتێكی خۆ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ركه‌وتوو هه‌بێت، به‌ختی ئه‌وانیش ئه‌وه‌یه سنووره‌كانی كه‌وتۆته ده‌ست پارتی دیموكراتی كوردستان).
بهلاَم شوان موحه‌ممه‌د ته‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ گۆڤاری بزاڤ ڕوونیكرده‌وه (تێنه‌گه‌یشتن لهبهلاَی خوا گه‌وره‌تره، بابه‌تی خه‌نده‌ق بابه‌تیكی ئه‌منیه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی نامۆ‌و نه‌یار دزه‌ی ناو شاره‌كان نه‌كات، ئێمه له‌شاری هه‌ولێر ئه‌وه‌ی هه‌یه بازگه‌ی قانوونیه ناكرێت ڕێگا بدرێت بهقاچاغچییهكان، یان بۆ هه‌ر مه‌رامێكی تر بێت دزه‌ی ناو شار بكات).
چاودێرێكی سیاسیی له‌شاری كه‌ركوك له‌و باوه‌ڕه‌دایه (تێبینیم هه‌یه پێموایه ڕێگه‌ی تر هه‌یه بۆ پاراستی ئاساییشی هه‌ولێر، كه ده‌بێت ئه‌و خه‌نده‌قه بچێته پشت خورماتوهوهو ئه‌و خه‌نده‌قه‌ی له‌نێوان هه‌ولێرو كه‌ركوكدا لێده‌ده‌رێت له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ویستیان لێ بده‌ن بۆ هیچ بیانویه‌ك نیه بۆ ئاسایش‌و بۆ هه‌ر شتێك بێت).
له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج چادێری سیاسی بۆ گۆڤاری بزاڤ وتی (خه‌نده‌ق پێویسته له‌چیای حه‌مرین بێت ئه‌وكات بوترێت بۆ پاراستنی ژیانی هاولاَتیان له‌هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و ناوچه دابڕاوه‌كان، ده‌بوایه له‌شوێنێك لێ بدرێت، نه‌ك دووشار له‌یه‌كتر جیا بكاته‌وه، بڕواشم وانیه ئه‌وه بۆ دابڕینی كه‌ركوك بێت له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه هه‌رچیه‌ك بێت كارێكی هه‌ڵه‌یه).
ئامانجی پارتی لهههڵكهندنی خه‌نده‌ق
له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی مه‌ترسی دابڕدابڕكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوچه دابڕێنراوه‌كانه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد (ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لهپارستنی ئاسایش بۆ هه‌موو ناوچه‌كان بێت ده‌بێت خه‌نده‌ق سنووره‌كه‌ی حه‌مرین بێت، له‌باره‌ی مه‌ترسیشه‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی هه‌یه لهخهندهقهكه بۆ پارچه پارچه‌بوونی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی له‌نێوان ڕۆژئاوا‌و باشووریش لێده‌درێت بیانوویه‌ك نیه بڵێن ئه‌وه بۆ دۆخی ئه‌منیه، نابێ قبوڵ بكه‌ین پارچه پارچه بوونی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان ڕووبدات).
هاوكات شوان موحه‌مه‌د ته‌ها په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تشیك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی (ئه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه باس ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ قسه‌یه‌كیان پێ نیه، ته‌نیا له‌سه‌ر خه‌ڵكی تر قسه ده‌كه‌ن، ئێمه له‌پارتی بهرههمو كارمان هه‌یه، له‌سه‌ر خه‌ڵكی تر خۆمان بونیاد نه‌ناوه، ئه‌گه‌ر باسی كهمو كوڕیی ئه‌وانی تر بكه‌ین ڕه‌نگه نهپڕژێینه سه‌ر كاره‌كانی خۆمان).
پارتی به‌فه‌رمانی توركیا خه‌نده‌قه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌ندووه
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕێواس فایق تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڵكه‌ندنی خهندهقو ڕوونیكرده‌وه (له‌ڕاستیدا مه‌سه‌له‌ی خه‌نده‌ق لێدان له‌نێوان دوو شوێنی كوردنشیندا وه یه‌كێكیان دهسهلاَتێكی به‌هێزی هه‌یه، ئه‌وی تریان له‌سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی خۆ به‌ڕێوه‌به‌ریدایه، لێكدانه‌وه‌ی زۆر شه‌رمنانه‌ی لێده‌كرێت، كه پارتی بۆچی ده‌یه‌وێ ڕۆژئاوا له باشووری كوردستان جیابكاته‌وه، بۆچی له‌نێوان هه‌ولێرو موسڵ خه‌نده‌ق لێ‌نادرێت).
له‌به‌رامبه‌ردا چاودێره سیاسیه‌كه بۆچوونی وایه (ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو دهسهلاَتداران ئه‌وه‌یه كۆكه‌ره‌وه بێت نه‌ك پارچه پارچه بوون، ئه‌وه‌ی ئێستا ڕوو ده‌دات جۆرێكه له پارچه‌بوون، نه‌ك كۆكه‌ره‌وه بێت، لانیكه‌م ئه‌گه‌ر ڕێگری نه‌كرێت ده‌بێت سنوورێك دابنرێت كه بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌و خه‌نده‌قه زیاتر درێژه نه‌كێشێت).
ئه‌وه‌شی وت (پارتی به‌باشی ده‌زانێت ده‌بێت پێمان بڵێ باشیه‌كه‌ی له‌چیدایه؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی لایه‌نی ئه‌منی بێت ڕێگه‌ی تر هه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ هاولاَتیانی هه‌رێمی كوردستان‌و كه‌ركوك نهبێَته قوربانی بڕۆن له‌حه‌مرین خه‌نده‌ق لێ بده‌ن، با هه‌موولایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه بن).
هیواشی خوست (ئه‌وه نه‌بێته ململانێیه‌كی نێوان یهكێتیو پارتی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه خراپه ده‌بێت چی بكه‌ین؟ من نه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یهكێتیدام، كه به‌چڕی به‌گژیدا ده‌چێته‌وه‌و، نه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پارتیشدام كه ئه‌وه ڕێگه‌یه‌ك بێت بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمه كوردستان).
هه‌رچه‌نده پارتی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه خه‌نده‌ق هه‌ڵكه‌ندن كارێكی باشه، بهلاَم لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی به‌توندی ڕووبه‌ڕووی بونه‌ته‌وه‌و ئیدانه‌ی دهكهنو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی به‌ئابڕوو چوونی ناو دهباتو ده‌ڵێت (له‌ڕووی مرۆڤایه‌تیه‌وه سه‌قافه‌تی ئه‌وه‌مان نیه باسی بكه‌ین‌و یارمه‌تی ئه‌و ئاوارانه بده‌ین، هه‌ر له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه ئابڕوچوونێكی گه‌وره‌یه به‌ناوچه‌وانی هه‌ر هێزێكی سیاسییه‌وه له‌م كاته‌ی ئێستا به‌ڕووی كوردانی ڕۆژئاوا سنووره‌كان دابخات، بهلاَم ئه‌وه ئاساییه به‌رامبه‌ر پارتی، چونكه پارتی خه‌نده‌قی دروستكردووه له‌نێوان هه‌ولێرو كه‌ركوكدا، خه‌نده‌قی دروستكردووه له‌نێوان كۆیه‌و هه‌ولێردا پارتی خه‌نده‌قی له‌نێوان ڕۆژئاوا‌و باشووری كوردستاندا دروستكردووه).
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه باس له‌وه ده‌كرێت پارتی به‌فه‌رمانی توركیا ئه‌و كارانه ده‌كات، ناوبراو سهرسوڕٍمانی خۆی پێشاندا له‌وه‌ی (من تێناگه‌م بۆچی پارتی خه‌نده‌ق له‌نێوان موسڵ‌و هه‌رێمی كوردستان لێنادات، چونكه ئه‌و هێزانه‌ی له‌موسڵ دهسهلاَتیان هه‌یه سوننه‌ن، پارتی له جه‌مسه‌رگیریی هه‌رێمایه‌تیدایه، كه توركیا، سوننه، پارتی، ئێستا خه‌ریكه گۆڕانیش ده‌بێته هاوپه‌یمانی ئه‌و جه‌مسه‌رانه).
یه‌كێتیش خه‌نده‌قی هه‌ڵكه‌ندووه
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌بڕیاری نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك، خه‌نده‌ق به‌ده‌وری شاری كه‌ركوك لێدرا، بهلاَم په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق شوان موحه‌مه‌د ته‌ها ئه‌وه به موزایه‌ده‌ی سیاسیی ناو دهباتو ئه‌وه‌ش بیرده‌خاته‌وه (ئه‌ی بۆچی دوێنێ نه‌جمه‌دین كه‌ریم خه‌نده‌قی لێده‌دا به‌بڕیاری نوری مالیكی پاشگه‌زبۆوه؟ ئه‌ی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك كه به‌فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی دانرابوو، ئێستا بووه فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیی ڕاده‌ستی مالیكی كرد؟ بۆ ڕه‌خنه له‌وه ناگرن یه‌كێتی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوكی بۆ مه‌ده‌نی كرده سه‌ربازی بۆئه‌وه‌ی هیلیكۆپتهری پێ بدات؟ بێگومان ئه‌وه موزایه‌ده‌یه‌كی سیاسییه له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌ره‌و هه‌ره‌سێكی یه‌كجاری ده‌چێت، كاریگه‌ری ئه‌وتۆی نه‌ماوه، ئێمه خۆمان به‌وه خه‌ریك ناكه‌ین).
وتیشی (ده‌بێت نادیموكراسی له‌و بابه‌ته چی بێ، كه په‌یوه‌سته به‌بابه‌تی ئه‌منی، هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق ته‌نها زیان بهقاچاغچیو دژ به‌یاسا ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وه خهندهقێكه دوو مه‌ترێكه په‌یوه‌سته به‌ئاسایشی هه‌ولێر، ناكرێت ته‌فسیری سیاسیی بۆ بكرێت).
ناكۆكیه‌كانی پارتی‌و یه‌كێتی له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر كێشه‌ی حزبی‌و داهاتو پۆست‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی زۆرترین خاك بۆ ژێر ئیداره‌ی خۆی بووه ئه‌وه‌نده‌ی تر بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان‌و مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌بووه به‌تایبه‌تی له‌به‌غداو ناوچه دابڕێنراوه‌كان، سه‌باره‌ت بهقوڵبوونهوهی ململانێیه‌كانی یهكێتیو پارتی ئه‌و چاودێره سیاسیه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات (ده‌كرێت هه‌موومان پڕۆژه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی نوری مالیكی بكه‌ین، پێی بڵین ئه‌وه‌نده زیانمان به‌ركه‌وتووه، بۆنموونه زیاتر له1300 ماڵی كوردیی له قه‌زای حه‌ویجه ده‌ركراوه، به هه‌زاران كه‌س له قه‌ره‌ته‌په‌و سه‌عدیه‌و جه‌باره‌و شێخان‌و موسڵ كراوه‌ته قوربانی، كه ئه‌وه‌ی ئێستای پارتی‌و یه‌كێتی ناكۆكیه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه، كاتێ پڕۆهیهك ههبێتو پارتی لێكدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر نهكاتو به‌لای كه‌میه‌وه خه‌ڵك باوه‌ڕی پێ بێنێ، وه كاری له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كردووه كۆده‌نگی له‌سه‌ر دروست بكرێت، ئه‌وا ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه نابێته هۆی پێكه‌وه بوون).
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان پێداگیری له‌سه‌رئه‌وه ده‌كات (ئه‌وه‌ی پارتی ده‌یكات نا به‌رپرسیارێتیه له‌ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا، به‌ده‌نگ نه‌هاتنی خه‌مێكی نیشتمانیه بۆ كوردستانی گه‌وره، پارتی ملكه‌چبوونه به سیاسه‌تی توركیا له‌ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی).
وتیشی (دیموكراسیبوونی پارتی نه به‌ناوه نه به‌دروشمه، به‌ڵكو به‌كرده‌وه ده‌بێت كاری پێبكرێت، ناو هێزێك ناكاته دیموكراسی، به‌و ڕاده‌یه‌ی بكاته ئه‌وه‌ی له سنووره‌كان خه‌نده‌ق هه‌ڵبكه‌نرێت، كههاولاَتیان هاتبن خه‌نده‌قه‌كه پڕبكه‌نه‌وه هیچ چه‌كیان پێ نه‌بێ، تۆ ته‌قه‌ی لێ بكه‌یت ئه‌وه چ دیموكراسییه‌كه؟)
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتیش ده‌ڵێت (نازانم به‌دیلی ڕه‌خنه‌ی یه‌كێتی ده‌بێت چی بێت، ئه‌و بابه‌ته بابه‌تێكی سیاسی نیه، ئه‌وه‌نده‌ی بابه‌تێكی ئه‌منیه، ده‌توانین بڵێن ئه‌وه ئیجرائاتی ئه‌منیه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به‌پیاوانی ئهمنیو پاراستنی سه‌روماڵی هاولاَتیان).
له‌باره‌ی بالاَدهستی پارتی‌و بێ گوێدانه لایه‌نه سیاسیی‌و هاوپه‌یمانه‌كانی مامه‌ڵه ده‌كات له‌دواجاردا ڕێواس فایق بۆچوونی وا ده‌رده‌بڕێت (پارتی به‌گوێره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌موومان زیاتر كورسی هێنا، بۆیه ئه‌و ناوه‌ی له‌خۆی ده‌نێت، هۆكاره‌كه‌ی بۆئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه یه‌كێتی بۆ دوو هێز دابه‌شبووه بۆ یهكێتیو گۆڕان، ئه‌وه‌ی تر ماوه‌ته‌وه یه‌كێتی، ئه‌وه دوو هێزه كۆبكه‌یته‌وه به‌چه‌ند كورسیه‌ك له‌پارتی زیاترن، وه هه‌مووشمان ده‌زانین پارتی چۆن هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌وه‌ی له هه‌ولێرو دهۆك بژیت ده‌زانی پارتی چۆنه؟).
زیاتر وتیشی (خه‌ڵك ده‌زانێ پارتی چه‌ند نا دیموكراسی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 21-9 دا پارتی چۆن ده‌ستی چووه خوێنی كوردێك كه ئه‌ندامێكی یه‌كێتی بوو، كوشتی، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگدان به‌رده‌وام نه‌بێت له‌هه‌ندی َ بنكه‌ی هه‌ڵبژاردندا، بێگومان پارتی ته‌زویری كردووه، ئه‌وه‌ش قسه‌ی هه‌موو كه‌سێكه له هه‌ولێر ژیا بێت، ئێمه گوێمان لهكادیرێكی پێشكه‌وتووی پارتی بوو باسی له‌وه كرد كه گرنگ نیه هه‌ڵبژاردن چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه پارتی بیباته‌وه).