03/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دیموکراسی لە نێوان جاهلیەت و ئەرکێکى ئیسلامى دا
وەسفکردنى دیموکراسی بە (ئاین)ء(جاهلیەت) ، زادەى تێنەگەیشتنە لە هەردوو چەمکەکە ء، ئاماژەیە بە دەیان سالڕ بەجێمانى فکرىء، بوونى کێشەیەکى راستەقینە لە سروشتى دەسەڵاتء ، حەقیقەتى زۆردارىء، چۆنیەتى سنوردارکردنى یەکەم ء، روبەڕوو وەستانەوەى دووەم.
ئەز دواى ساڵانێکى زۆر خوێندنەوە بە تەواوى قەناعەتى خۆمەوە بۆچونەکەى خۆم کە لە رابردوودا نوسیومە ءدەرم بڕیوە دووپات دەکەمەوە، کە دیموکراسی بە دەستکەوتێکى گرنگى مرۆڤایەتىءئەرکێکى ئیسلامى لەقەڵەم دەدەم ء دەزانم. دەستکەوتە چونکە بە کردەوە لە چەندین وڵاتدا سنورى بۆ زۆردارى و فەرمانڕەواکان داناوە . ئەرکێکى ئیسلامیشە چونکە شورا ء دادپەروەرى و دژایەتى ستەم ء بە تایبەتیش ستەمى سیاسی، کە لە بەها باڵاکانء مەبەستەکانى ئیسلامن، لە چوارچێوەى دەوڵەتى نوێدا، بآ میکانیزمەکانى دیموکراسی ء دەستەبەریەکانى مەیسەر نابنء نایەنە دى .
وەسفکردنى دیموکراسی لەلایەن هەر کەس ء ناوەندێکى ئیسلامى یەوە بە جاهلیەت، یاخود سەرسوڕمان دەربڕین بەوەى چۆن دەکرێت مرۆڤ موسوڵمان بێتء باوەڕى بە دیموکراسی بێت ؟! بەڵگەیە لەسەر قەیرانێکى فکرى قولڕ کە ئەو کەس و ناوەندانە بە دەستیەوە دەناڵێننء دەشیسەلمێنن کە بەدیلى ئەوان بۆ دۆخى ستەمکارى فۆرمء شێوازێکى ترى ستەمکارى بە ئاین روپۆشکراوە.
چونکە لە سایەى دەوڵەتى نوآء میکانیزمەکانى پیادەکردنى دەسەڵات تیایدا، بمانەوێتء نەمانەوێت، جێگرەوە و بەدیلى دیموکراسی ستەمکارى و تاکڕەوى ء خۆسەپاندن ء دیکتاتۆریەتە بە ئاستى جیاواز، سەلماندنى پێچەوانەى ئەم راستیە کارێکى هەروا سانا نی یە. ئەوانەى دەڵێن ئێمە لە یەک کاتدا دیموکراسیء ستەمکارىء دیکتاتۆریەتیش رەتدەکەینەوەء، بەلاى خۆیانەوە ئیسلام بە هێڵى سێهەم دەزانن، تواناى سەلماندنى ئەو بۆچونەیان نى یە. چونکە مەسەلەکە پەیوەندى بە میکانیزم ءتەکنیکەکانى بەڕیچوەبردنى دەسەڵاتء دامەزراوە ءدەستەبەرى یەوە هەیە، نەک بە هاوبنەماى گشتى کە کەس نکولى لەوەدا نیە لەمە ئاستەدا بەها ئیسلامى یەکان لەو پەڕى بەرزیدان ءبەهاى گەردونین ، بەڵام ئەوەى لە مێژوو واقیعى نوآى موسوڵماناندا گرفت بووە، نەتوانین بووە لەوەى ئەو بەهایانە بکرێنە تیۆر ء فکر ء چوارچێوە ء میکانیزمء( چمانات)ى مادى . هەر بۆیە تاکو ئێستا لە دەرەوەى زەمانەتء میکانیزمەکانى دیموکراسی بۆ سنوردار کردنى دەسەڵاتء، خەڵک کردن بە خاوەنى ء بە گوتەى ( ئالان تۆرین) پێوەند کردنى دەوڵەتى نوآ بۆ ئەوەى مرۆڤ ء کۆمەڵگا نەشێلێت. کەس نەیتوانیوە بەدیلێکمان پێشکەش بکات ء قەناعەتمان پآ بکاتء بە کردەوەش نمونەمان بخاتە بەردەست . فەزاى دەوڵەتە ئیسلامى یە ئایدۆلۆژیا نوێکانیش باشترین بەڵگەیە لەسەر ئەمە. چونکە لە خراپ بەکارهێنانى دەسەڵاتء تاکڕەوى و سنوردارکردنى ئازادیدا، لە هاوتا عەلمانیە سەرکوتکەر ء کۆنەپەرستەکان بە گوێرەى پێویست باشتر نەبوون.
بۆیە چى دى دنیاى ئێمە بەرگەى ئەوە ناگرێت پرسێکى چارەنوسساز و گرنگى وەک پیادەکردنى دەسەڵات و سنوردارکردنء بە عەقڵانى کردنى، بە ئیمان ء ویژدانى میر ء ئایدۆلۆژیستە عەلمانى و ئیسلامى یەکان بسپێرین.
گەر بەهاکانى ئیسلامیش پێوەر بێت ، وەسفکردنى دیموکراسی بە جاهلیەت، سەرچاوە لە جەهلەوە دەگرێتء خۆى لە خۆیدا جاهلیەتە. چونکە سیمایەکى بنەڕەتى جاهلیەت ستەم و زۆردارى و نەبوونى دادپەروەرى یە ء، لەمڕۆشدا رەتکردنەوەى دیموکراسی یەکسانە قبوڵکردنى دەسەڵاتە خۆسەپێنەر و زۆردار ء میرنشینەکان. دەسەڵاتگەرێک کە بە ناوى ( ڕولو الڕمر)ەوە خراپەکارى دەکەن، یاخود بە ناوى عەلمانیەتء مۆدێرینەوە وەحشى گەرى پیادە دەکەن. مەسەلەکەش بە نیازى باش ء ئاواتخواستن تەواو نابێتء پێویستى بە نیشاندانى نموونەیە.
بەش بە حاڵى خۆشم پێشم سەیرە کەسێک خۆى بە موسوڵمان ء ئیسلامى بزانێتء بڕواى بەوە بێت کە پیادەکردنى دادپەروەرى ئامانجى پشتى رەوانەکردنى سەرجەم پێغەمبەران بێت، کەچى نەک هەر بڕواى بە دیموکراسی نەبێت ، بەڵکو لە پێناو بەدیهێنان ء گەشەپێدانء چەسپاندنیدا، تێنەکۆشآء ، خەبات نەکات؟
پێم سەیرە لە سەردەمێکدا کە کۆمەڵگاکانى ناوچەکە لە چاوەڕوانى ئەوەدان ئیسلامى یەکان ببنە پێشەنگى رەوتى بە دیموکراتیزەکردنى وڵاتەکانیان ء، چى تر دیموکراسی وەک دروشمێکى بآ ناوەڕۆک بەکار نەیەتء، نەمێنێتەوە ء بەمەش رەوتى گەشەکردنى ئەم کۆمەڵگایانە بچێتەوە چوارچێوە سروشتى یەکەى خۆیەوە ، هێشتا کەسانێک مابن پێیان وابێت دیموکراسی دژ بە بنەما و بەها ئیسلامى یەکانە ء، پێویستە دژایەتى بکرێت، بآ ئەوەى جێگرەوەیەک بۆ چارەسەرکردنى کێشەى دەسەڵاتء زۆردارى سیاسی بخەنە روو، کاریگەربوونى بسەلمێنن؟!
بۆیە کاتى ئەوە هاتووە بآ ئەملاء ئەولا مەسەلەى دیموکراسی ــ تا بە کردەوە مرۆڤایەتى دەگاتە بەدیلێکى باشتر ــ لەم چوارچێوە ئیسلامىء فکرى ء سیاسیەدا تێبگەینء، پێمان وابێت خەبات لە پێناوى چەسپاندنى دیموکراسی و رێزگرتن لە خواست ء ئیرادەى هاوڵاتى شێوازێکى سەردەمانەى جیهادى مەدەنى یە و لەگەلڕ بوونى پاڵنەرى ئیسلامى، خودا حەزکات خاوەنەکەى پاداشتى تێکۆشەرى رآى خوا وەردەگرن، چونکە خەبات لە پێناو خوادا یەکسانە بە خەبات لە پێناو خەڵک، لە پێناو کەرامەت ء مافء ئازادى ئەواندا.
لێرەوە تا سەر ئێسقان شانازى بە ناسنامەى ئیسلامى خۆمەوە دەکەم، دەڵێم خودایە لە ریزى ئەوانەدا بمرێنە ءزیندووم کەرەوە کە لە خەباتیان بۆ چەسپاندنى پایەکانى دیموکراسی ء کۆتایی هێنان بە زۆردارى سیاسی ، هەست دەکەن لە رآى خەڵک رازیکردنء خزمەتکردنیان خەریکى رازیکردنى تۆن..