پیرۆزبای لە پێگەی بزاڤ دەکەم
03/06/2014 نوسەر: bzavpress

پیرۆزبای لە پێگەی بزاڤ دەکەم

بەناوی خوای پاك و بێگەرد
دروودو سڵاو بۆ سەرگیانی محمد (صلی اللە علیە وسلم )..

پیرۆزبای لە پێگەی بزاڤ دەکەم

ئێمەی بزاڤ لە کات و ساتێکدا لە دایك بووین کە هەموو گیانمان برینی لێدەچۆڕا، بۆیە لە هیچ زڕەی شمشێرێك نەترساین و بانگو سەدای ڕاستگۆی برایەتیمان بۆ هەموان لێدا و ووتمان ئەوە دەستی برایەتیمان بۆ ئەو خەڵکی نیشتیمانەی خۆمان درێژە، وەرن کار دەکەین لەسەر بنەمایی دادپەروەری و راستگۆیی و بازنەی ئەو نیشتیمانەی خۆمان بە هەموو ڕەنگەکانیەوە کار بکەین و.. ئیسلام چەتری هەموومان بێت ، واتا دادپەروەی ئیسلام و راستگۆی ئەم ئیسلامە دوور لە دیدو بۆچونی دەمارگیری حیزبی و نەخوێندنەوەی خەڵکی دیکە و خۆ بە زلزانی و لوت بەرزی لای ئێمە خرایە ژێر چاڵ و هەستی بەرپرسیارێتی لە خۆمان و خەڵکیدا دروست بکەین..
هەموو هاوپیشەکانمان بە خۆشەویستو هاوکارو ئازیزی خۆمان دەزانین .. مەگەر ئەوەی خۆی دەکاتە بەرەی دوژمنکاری جا هەر کەسە لای بزاڤ ئەرزشی نیە.. دڵنیاتان دەکەینەوە کە کە کەمو کورتیمان هەبووە بە هۆکاری سەرقاڵیمان، بەڵام پشتیوان بە خوای باڵا .. زیاتر خزمەت دەکەینەوە رچاوی هیچ حیزب و رەوت لایەنێك ناکەین ئەوەی راستیە دەیڵێن و ناترسین.. بزاڤ توانی ئەو بزاڤە دروستبکات لە ناخماندا کە ئیتر بزاڤ دەڵێت : ئێمە لەڕێگایەکەوە هاتووین هەموو شتێکمان تێپەراندوە، ئەوانەی بەرد بوون لە سەر ڕێگاماندا لاماندان و خۆمان لە ڕێگا راستی بزاڤەوە دەرۆین و لێڕەوا و تولە ڕێگاکانمان پڕکردوە تا خوێنەرمان بە ئاسانی تاوی فیکرو دیدو بۆچونی خۆیان بدەن و زەمین تەختە بۆ هەموو لایەك و هیچی شاراوەمان نیە.. تەنها خزمەت نەبێت کە دەیکەین بە خەڵکی ئەو کوردستانە .

پەیامی من لەم ساڵیادەدا ئەوەیە کە بتوانین "میساقی شەرف" بنوسین و فیکرەکانمان و دیدو بۆچونەکانمان لەیەك نزیك بکەینەوە هاو رۆشنبیریو هاوفیکری دروست بکەین بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر خزمەت بکەین .. دووبارە پیرۆزتان بێت و ٦/٦ تەنها رەمزێکە بۆ خۆی گورج کردنەوە بۆ کاری زیاتر و خزمەتی زۆر تر بە خوێنەر.
لەکۆتایدا داوام لە نوسەرە بەرێزو ستافەکەی هەیە رای خۆیان بڵێن لەسەر پێگەکە رەخنەو پێشنیارو هەڵسەنگاندنیان هەبێت.
دووبارە پیرۆزبایی لە خۆم و سەرجەم بزاڤەکان دەکەم ..
سەرپەرشتیاری گشتی بزاڤ
خزمەتکاری هەمووان
ماکوان کەریم
٣/٦/٢٠١٤