02/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
حیزبایەتی بە مانای زمانەوانی و مانای شەرعی!
بەڕێزێک ئەندامی حیزبێک بابەتێکی نوسیوە باسی مانای زمانەوانی حیزبایەتی
کردوە وە ئەوەی کردوەتە بەڵگە لەسەر ئەوەی سەلەفیەکانیش حیزبن!
ئەوەش
جۆرێکە لە چەواشە کردن وڕاکردن لە ماناو حەقیقەتە شەرعیەکان چونکە جەماعەت
کە ئێمە لە فەرموودە فەرمانمان پێ کراوە لەگەڵ جەماعەت بین نابێ کەسێ بێ
بڵێ مانای زمانەوانی جەماعەت کۆمەڵێک خەڵک ئەگرێتەوە کەوایە موعتەزیلە
جەماعەتن جەهمیەکان جەماعەتن خەواریجەکان جەماعەتن بەو شێوە بێ مولحیدەکانیش جەماعەتن!
نا مەبەست پێی مانا شەرعیەکەیە بۆ جەماعەت کە ئەو کەسانەن دەست ئەگرن
بەحەق بەوەی کە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم وە صەحابەکانی رضي
الله عنهم لە سەری بوون کە مانەوەیە لە ژێر سەمعوتاعەتی وەلی ئەمری موسڵمان
وجیا نەبوونەوەیە بە دژایەتی کردن و دەرچوون.
حیزبایەتیش وشەی حیزب بە
مانا زمانەوانیەکەی هەموو کۆمەڵێک حیزبن! بەڵام بە مانا شەرعیەکەی یان
حیزبی (الله) هەیە یان حیزبی (شەیتان) جا ئەوەی لەسەر مەنهەج و ڕێبازی
پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم و صەحابەکان رضي الله عنهم بێت ئەوە
حیزبی (الله) یە وە ئەوەی لەو ڕێبازە لابدات ئەچیتە ڕیزی حیزبی (شەیتان) جا
بەقەدەری لادانەکەی هەیە لادانەکەی زۆرەو زیاتر ئەو ناوەی پێدەبڕێ هەیە
کەمتر!
بەو مانا شەرعیە بۆ حیزب کە تەنها یەک حیزبی (الله) هەیە ئەوی
تر حیزبی شەیتانن ئەوە بەڵێ سەلەفیەکان شانازی دەکەن بەوەی حیزبی (الله) بن
و ئێوەش بانگ ئەکەن بۆ ئەو حیزبە کە کۆبوونەوەیە لە سەر ئیسلام و واز
هینانە لە دیموکراسی وهەر ڕێگەیەکی موخالیفی ئیسلام.
وە حەز دەکەم ئەوە
بیری ئەو بەڕێزە بینمەوە کە یەکێک لە ئەندامەکانی خۆیان کە ئەندامی باڵای
حیزبەکەیان بوو وە ئەندامی پەرلەمان بوو خۆی لە سایتی ئیسلام پەیک بابەتێکی
نوسیبوو کە ڕەخنە بوو لە خۆیان و چۆنیەتی حیزبایەتیەکەیان دانی بەوە نابوو
کە ئەوان لە چۆنیەتی ڕێک خستنیان چاویان لە حیزبی شوعی کردۆتەوە!!!
لەبەر ئەوە هیوادارم ئەوە تێبگەن و ئێمە نامانەوێ چاو لە شوعی ویەهودو نەسارا بکەینەوەو دوای ئەوانەش ناکەوین کەچاو لەوان ئەکەنەوە!
بۆ قەڵسن بە بانگەوازی سەلەفی کە پێتان دەڵێین واز بێنن لە تەفرەقەو بوون
بە حیزبی لەیەک جیاواز با هەموومان کۆبینەوە لە سەر ئیسلامی ڕاستەقینە کە
تەنها یەک ئیسلامیش هەیە حەقە ئەویش ئەو ئیسلامەی لە ئاسمان بۆ پێغەمبەرمان
صلى الله علیه وعلى اله وسلم دابەزیوە نەک ئەوەی بۆ ئەو ئیسلامە زیاد
کراوە بە هەواو ئارەزووی بەرژەوەند خوازو سەرلێشێواوەکان.
خوشک و برا
بەڕێزەکان بەتایبەتی حیزبیەکان داواتان لێ دەکەم واز بێنن لە دەمارگیری
ودواکەوتنی حیزب وشەخس تەنانەت دوای هیچ شەخسێکی سەلەفیش مەکەون بەڵکو دوای
ئەو ئیسلامە بکەون کە بە وەحی دابەزیوە بۆ پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى
اله وسلم نە زیادی بکەن نەکەم هەر ئەوەش واجبە لەسەرمان غەیری ئەوەی
دابەزیوە بە وەحی واجب نیە شوێنی بکەوین.
وە داواکاریم هەیە لە
حیزبیەکان بەتایبەتی لەوانەیان کە خاوەنی تەجروبەو عەقڵ و ژیرین با دەم و
دەستی نەزان ونەفامەکانایان بگرن چونکە بە کردنەوەی دەرگای هەر باسێک زەرەر
لە خۆتان ئەدەن کاتێک حەق بۆ خەڵک ڕوون ئەبێتەوە!