02/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆجالان: هیوایه‌كی گه‌وره‌م به پڕۆسه‌ی ئاشتی هه‌یه
عه‌بدوڵڵا ئۆجالان رایگه‌یاند هێشتا هیوایه‌كی گه‌وره‌ی به پڕۆسه‌ی ئاشتی هه‌یه و داواشیكرد هه‌ر دوو لایه‌نی كورد و تورك خۆیان له‌و هه‌ڵوێستانه به دوور بگرن كه پڕۆسه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
دوێنێ وه‌فدێكی په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له دورگه‌ی ئیمراڵی سه‌ردانی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان رێبه‌ری په‌كه‌كه‌یان كرد، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاو كرده‌وه‌و تێیدا هه‌ڵوێستی ئۆجه‌لانیان له باره‌ی دواین به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی پڕۆسه‌ی ئاشتییه‌وه ئاشكرا كرد.
ئۆجه‌لان رایگه‌یاندوه پڕۆسه‌كه كه‌وتوه‌ته قۆناغێكی نوێوه و هیوایه‌كی گه‌وره‌ی به به‌رده‌وامی پڕۆسه‌كه و ده‌سپێكردنی قۆناغێكی نوێ هه‌یه.
وتوشیه‌تی پڕۆسه‌كه هه‌ستیاره و پێویسته لایه‌نه‌كان به هه‌ستیارییه‌وه ره‌فتار بكه‌ن.
عه‌بدوڵڵا ئۆجالان داواشیكردوه كه هه‌ر دوو لایه‌نی كورد و تورك خۆیان له‌و هه‌ڵوێستانه به دوور بگرن كه كۆی پڕۆسه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.