02/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیارێك بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌رده‌كات
وه‌زاره‌تی ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان بڕیارێكی تایبه‌ت بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌رده‌كات، كه به پێی بڕیاره‌كه ده‌بێت وه‌كو ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نی ئۆتۆمبێله‌كانی پێشمه‌رگه‌ش پشكنین و هه‌زه‌ی ساڵانه‌یان بۆ بكرێت.
به پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه له 20ی ئایاری 2014 ده‌رچووە، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی له بڕیارێك ئاگاداركردۆته‌وه. له ناوه‌رۆكی بڕیاره‌كه هاتووه: له‌مه‌ودوا ده‌بێت ئۆتۆمبێله‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه توندوتۆڵی سه‌لامه‌تی تێدا بێت واتا ده‌بێت هه‌موو ساڵێك (پشكنین، هه‌زه)یان بۆ بكرێت.
لیوا ڕزگار عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره‌كه‌ی دوپاتكرده، گوتیشی: ئه‌و بڕیاره پێوه‌ندی به سه‌لامه‌تی و ژیانی خه‌ڵك و شۆفێران هه‌یه، ده‌بێت هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كان مه‌رجی توندوتۆڵیان تێدا بێت.
لیوا ڕزگار عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ئۆتۆمبێله‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش به ده‌رناكرێن له پشكنینی ساڵانه.