موسڵ:زانایەكی ئایينی و چوار برای دەستگیر دەكرێن
02/06/2014 نوسەر: bzavpress

موسڵ:زانایەكی ئایينی و چوار برای دەستگیر دەكرێن


 لە گەڕەكێكی رۆژهەڵاتی موسڵ لە لایەن هێزەكانی سوپاوە هەڵكوتراوەتە سەر ماڵ زانایەكی ئایينی و له‌گه‌ڵ چوار برايدا دەستگیر كران.

سەرچاوەیەكی ئه‌منى رايگەیاند "لە هەڵمەتێكدا هێزەكانی سوپای عێراق هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی زانایەكی ئایينی بە ناوی شێخ دەحام ئەلموسڵی، كە یەكێكە لە گوتاربێژانی موسڵ و ئەو زانا ئایينییە و چوار برای و باوكیان دەستگیر كران و بەرەو شوێنكی تایبەت براون. وتیشی " ئەو زانا ئايینیە ماڵیان دەكەوێتە گەڕەكی موسەنا لە رۆژهەڵاتی موسڵ، كاتێكیش دەستگیركراون خۆی و براكانی و باوكی لە ماڵی خۆی بوون".