31/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پێناسەكردنی ئیسلام و موسلمانان بە غەیری قورئان و سوننە بیدعە و هەلەیە
زۆركەس لە نێو موسلمانان بە ئارەزوو و تێگەیشتنی خۆیان پێناسەی ئیسلام و موسڵمانان دەكەن، ناو و ناتۆرەی سەیر داد دەتاشن، ئیسلام و موسلمانان بەش بەش و ناشیرین دەكەن، ئیتر ئەگەر كەسێك دژی ئیسلام و موسلمانان بێ بەهەر حاڵ ناو و ناتۆرەی خراپ و ناشیرین یان لێ بنێ ئاسایی ، یە وەلێ سەیر ئەوەیە موسڵمانان بۆ خۆیان ناوی تر لە خۆیان بنێن كە لە قورئان و سوننە دا نەهاتبێ. بەهەر حال ئەگەر سەیری قورئان و سوننە بكەین پێناسەی ئەم مەسەلەیە دەكەن . كەواتە ئەو ناو و نیشان و پێناسەی لە قورئان و سوننەدا هاتووە دەبێ ئێمەش تەنها ئەوە بۆ خۆمان جاڕو بڕ بدەین، جگەلەوە دەبێتە ناو و نیشانێكی داهێنرا و. بۆ وێنە سەبارەت بە ئیسلام وەك بەرنامەی ژیان، خوای گەورە لە قورئانی پیرۆوزدا دەفەرمووێ: (إِنَّ الدِّینَ عِندَ اللّهِ الإِسْڵامُ ) ئاینی چاك و پەسندكرا و و هەڵبژێردراو لای خوای گەورە تەنها ئیسلامە بۆ ئەوەی بكرێتە تاكە یاسا و دەستور و بەرنامەی ژیان و كاری پێ بكەن . وە دەفەرمووێ : ( ۆمَن ێبْتَغِ غَیْرَ الإِسْڵامِ دِینًا فَڵن یُقْبَڵ مِنْهُ ۆهُۆ فِی اڵاخِرَەِ مِنَ الْخَاسِڕینَ ) هەركەسێك جگە لە ئیسلام شتێكی تر بكاتە ئاین و بەرنامەی خۆی و كاری پێ بكات و پێ ڕازی بێ لە دوارۆژدا لەزەرەمەندی دایە. وە دەفەرمووێ : ( ۆرَچِیتُ ڵكُمُ الإِسْڵامَ دِینًا ) لە دوا رۆژدا بەوە لێتان رازی دەبم كە لە دونیادا ئیسلام ئاین و بەرنامەی ژیانتان بێ و كاری پێ بكەن و لەسەری بڕۆن. وە سەبارەت بە ناو و زارەوەی موسڵمانان خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێ: ( هُۆ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمینَ مِن قَبْلُ ۆفِی هَژَا ) ناوی موسڵمانم لە ئێوە و لە شوێن كەوتوانی ئاین و پێغەمبەرەكانی پێش ئێوەش ناوە ، كەواتە ئێوەش خۆتان بە موسڵمان ناو زەدو پێناسە بكەن. خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا لە پێناسەی ئادەمیزاد باسی چەند چۆرە بازنەیەك دەكا، بۆ نموونە خەڵكێك بە موسڵمان و خەڵكێك بە ئیماندار و خەڵكێك بە كافر و مەلعون و موشریك و زاڵم و ..... پێناسە دەكا، بە گشتیش خەڵك بە خەڵك یا بە ئینسان پێناسە دەكات، كەواتە ئەوەی بێتە ناو چوار چێوەی ئیسلام و بڕوای بە بنەماكانی ئیسلام هەبێ كە پێنجن موسڵمانە، ئەوەش كە بڕوای بە بنەماكانی ئیمان هەبێ كەشەشن ئیماندارە. كەواتە خوای گەورە ناوی موسلمانی لەهەڵگرو شوێنكەوتەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ناوە، بۆ ئێمە ناوی سەلەفی و خەلەفی و سۆفی و دەروێش و مەزهەبی و ..... هتد لە خۆمان بنێین، ئەگەر ئەو ناوانە پێناسەی كۆمەڵێك بن بۆ ناسینەوە و سنوردار كردن و پیشە بوونیان بە هەر حاڵ، وەلێ ئەگەر ئەم ناوانە بكرێنە بە دیلی ناوی ئاین و ئیسلام و موسلمان هەلەو دا هێنراوە ، چونكە ئەمانە ناوی ناوچەیی و پیشەیی و سنوردارن، موسلمان ناوی گشگیر و هەموو تاكێكی موسلمانان و ئیسلامی و ئوممەتی موسڵمانان و ئیسلامی یە. بە داخەوە كە ئەمڕۆ خەڵكێك ناوی كۆمەڵكەی خۆی پێ لە ناوی موسڵمان و ئیسلام پیرۆزتر و لە پێش تر بێت ئەگەر لایەنە ئیسلامیەكانیش بن، دەكرێ ناوێكی ناسراو یان هەبێ وەلێ نابێ بەبەدیلی ئیسلام و موسڵمانی بزانن. سەیر ئەوەیە خەڵكێك زۆر باسی بیدعەو داهێنان دەكەن كە لە ئیسلامدا دروست نیە، كەچی ناو نیشانی كۆمەڵی خۆیان بیدعە و داهێنراو بێ، ئەوە ناونیشانی سیاسی و كاری لایەنە ئیسلامیەكان ناگرێتەوە، چونكە ئەوان حزبن و بۆ ناسینەوە ئەوناوەیان لە خۆناوە و ناوی كۆمەلەكەیانە نەك ناوی ئاین و موسلمانەتیەكەیان . وەلێ ئەوانەی كە حزب نین نابێ بە ناوێك خۆیان لە ئۆممەتی ئیسلامی و موسڵمانان جیابكەنەوە.