30/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆباما هه‌ره‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌ك دژی روسیا و چین ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌كارهێنانی چه‌ك له‌لایه‌ن هێز.ه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه به‌دوور نازنێت" بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر ئۆكرانیا و ده‌ریای چینی باشوور". باراك ئۆباما، له وتارێكدا سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له كۆلێژی "ویست پۆینت"ی سه‌ربازی، رایگه‌یاند ئه‌مریكا له باڵاده‌ستی خۆی بۆ سه‌ر جیهان به‌رده‌وام ده‌بێت، جیهانیش پێویستییان به‌هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت".
ئۆباما، وتیشی :" بۆیه ئه‌مریكا له هه‌ر شوێنێك هه‌ست به‌وه بكات مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌و باڵا ده‌ستیه‌ی دروست ده‌بێت، ئه‌وا راسته‌وخۆ ده‌ستوه‌رده‌داته كاروباری ئه‌و وڵاته‌وه، به مافی خۆیشی ده‌زانێت رووبه‌ڕووی هه‌ر وڵاتێك ببێته‌وه كه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه وه‌كو چین و رووسیا".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه نابێت خۆیان بێ‌ئاگا بكه‌ن له‌وه‌ی له خوارووی ئۆكرانیا و ده‌ریای چینی باشوو، روو ده‌دات. جێگه‌ى باسه كه سایته رووسییه‌كه، ئه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه روسیا و چین به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن به بێ گه‌ڕأنه‌وه بۆ ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ش كۆشكی سپی نیگه‌رانكردووه، بۆیه واشنگتۆن هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێ،انی چه‌ك دژی مۆسكۆ وپه‌كه‌ن ده‌كات، ده‌شنووسێت :" هه‌ڕه‌شه‌كانی ئۆباما به به‌كارهێنانی چه‌ك دژ به رووسیا و چین، هیچ نییه جگه له هه‌را كردن، چونكه روسیا و چین ئه‌وه‌نده چه‌كیان هه‌یه كه بتوانن خۆیان له‌وهه‌ڕه‌شانه بپارێزن".