به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ریی ئه‌ردۆگان بۆ دۆزیی كورد
پێكدادانه‌كانی رۆژهه‌لاَتی ناوین ، نه‌ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی زۆرێكو ولاَتانه، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌ن له درێژه‌دان به وجوودو نه‌زمی ژیان له‌و ولاَتانه‌دا. ئه‌و رۆكه سوریا‌و ئێراق‌و لوبنان‌و چه‌ند ولاَتێكی دیكه گیرۆده‌ی جه‌نگێكی تایه‌فیی دژوار بوونه‌ته‌وه. له‌م میانه‌دا مه‌ترسی دابه‌شبوونێكی ئتنی له‌گۆڕێدایه كه نێوچه‌كه كه‌مه‌ندكێش ده‌كات بۆ لێكترازانێكی مه‌زن‌و ئه‌و جوگرافیا سیاسییه‌ی كه نێزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وپێ دایڕشتبوو تاراجی نامێنێت. به هێنان‌و بردنی ره‌وشه‌كه ئه‌وه روونده‌بێته‌وه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا پلانێكی بێ په‌روای داناوه بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی سیاسی توركیا‌و زاڵیی ئه‌جێنداكانی له‌هه‌رێمه‌كه‌دا بپارێزێت‌و بره‌و پێبدات. له‌راستیدا گرتنه ئه‌ستۆی پێگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران زیاد له جارێك ئه‌و راستیه پیشانده‌دات ، كه سه‌رۆك وه‌زیران دارای هه‌ستێكه بۆ ئه‌وه له‌گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستوری بنچینه‌یی توركیادا توركیا وه‌ك سیسته‌مێكی سه‌رۆكایه‌تی، مافی زێده‌تری بداتێ، تا هێزوو هه‌ره‌كه‌تی زێده‌تر و خواستی زێده‌تری له توركیادا شوێنبكاته‌وه. هه‌ر بۆیه ئه‌وه راستیه‌كه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌جۆرێك وێنای كردووه، كه بێ په‌روا هێزو هه‌ژموونی هه‌رێمی توركیا پێویسته بره‌وی پێبدرێت‌و له نێوچه‌كه‌دا زیاد له خواستی ده‌وڵه‌تێك قسه‌ی توركیا له پێشه‌وه بێت. له‌م نێوه‌نده‌دا نه‌خشه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ كۆتایی هاتنی جه‌نگی سی ساڵه‌ی كوردی ولاَته‌كه، به‌گوێره‌ی نوسینی سینان ئولجن، نابێته زه‌مانه‌تی بالاَبردنی زێده‌تری پێگه‌و پێناوی ئه‌ردۆگان. هه‌ر بۆیه ئه‌ردۆگان په‌نای بردووه‌ته به‌ر وتوێژ له‌گه‌ڵ عه‌بدولاَۆجه‌لانی رێبه‌ری به‌ندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان‌و ته‌ڤگه‌ری چه‌كداریی كورد.
په‌یامی ئاشتی ئۆج ئالان
خواستی رازیبوون به ده‌ستووری نوێ، كه ئازادییه‌كی زێده‌تری فه‌راهه‌م هێناوه بۆ كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌و ولاَته، میكانیزمێكی گونجاوی هێزو توانایه بۆ حكومه‌ته هه‌رێمییه‌كانی نێوچه‌كه. هاوكات پێش بینیش ده‌كرێت په‌كه‌كه دومایی بهێنێت به‌و جه‌نگه‌ی كه بۆ ماوه‌ی سی ساڵ خۆی خستۆته مه‌ته‌رێزی حكومه‌تی توركیاوه. هه‌ر بۆیه له 21 ئازاردا، گردبوونه‌وه‌ی ملیۆنی خه‌ڵكی شاری دیاربه‌كر له باشوری رۆژهه‌لاَتی توركیه، تێیدا په‌یامی ئاشتی ئۆجه‌لان له به‌ندیخانه‌وه گه‌یه‌نرایه جه‌ماوه‌ر. ئه‌و له‌په‌یامه‌كه‌یدا بانگی جه‌نگاوه‌رانی په‌كه‌كه‌ی كرد بۆ وازهێنان له‌خه‌باتی چه‌كداری‌و پاشه‌كشه‌ی هێز له ولاَت. هه‌رچی په‌یوه‌سته به ئه‌ردۆگانیشه‌وه نایهه‌وێت ره‌وشه‌كه له‌وه ئالۆزتربێت‌و واده‌بینێت كه گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستووری بنچینه‌یی‌و پرس‌وجۆی ئاشتی بخاته نێو ریفراندۆمێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، دیاره كه ئه‌مه‌یش سه‌رده‌كێشێت بۆ گۆڕانكاریی له سیاسه‌تی توركیادا. له‌راستیدا ئه‌م پرۆسه‌یه گه‌ر سه‌ركه‌وتنی ئاشتی لێ بكه‌وێته‌وه، ئه‌وا ئه‌ردۆگان وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی مێژوویی رۆڵی ده‌نرخێنرێت‌و دیسانه‌وه نومایانی ئه‌و راستیه ده‌بێت كه به‌رچاوته‌نگی ئه‌م كه‌سایه‌تیه بۆ چه‌نسێكی زێده‌تری ده‌سه‌لاَت‌و سه‌پاندنی ئیراده‌ی گۆڕانكاری له ده‌ستورو هه‌واداری نێوپه‌رله‌مانی زێده‌تر ده‌بێت. ئه‌وه‌یش له‌كاتێكدا ده‌بێت كه‌زامنی ئاشتی‌و پارتێكی دێموكراس بكات له ولاَتدا. ئه‌گه‌ریش دانوستانه‌كان به‌ره‌و ئاقاری شكست چوون، ئه‌وا دیسانه‌وه به‌رپرسایه‌تی تێكچوونی ئاسایشی ولاَت‌و ئه‌نجامی نه‌خوازراو ده‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌ردۆگان. چونكه ئه‌وه‌ی له رێبه‌ری په‌كه‌كه هه‌ڵهێنجراوه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و مایه‌ی هه‌ره‌شه‌یه بۆ ته‌واوی توركیا‌و ولاَت له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر درزتێكه‌وتنێكی ئاشتیدا رووبه‌ڕووی ئاشوب‌و جه‌نگ ده‌كاته‌وه.
ئاشته‌وایی‌و نێزیكبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له‌هه‌مانكاتدا توركیا له‌دووی رێگه‌ی جیاواز‌و نه‌زمی نوێیه له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی دانوستانه‌كاندان بۆ ئه‌مه‌یش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَتێكی دیكه‌ی كوردیدا له‌نزیكبوونه‌وه‌دایه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باكوری ئێراق له‌م نێوه‌نده‌دا چه‌شم ئه‌ندازێكی گونجاوه‌و توركیا ده‌یهه‌وێ ئه‌م هه‌رێمه وابه‌سته بكات به ئابوری خۆیه‌وه. نه‌وت و سیاسه‌ت: وا چاوه‌ڕوانده‌كرێت كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مافی دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه نوتی‌و گازییه‌كانی ولاَته‌كه‌ی ببه‌خشێته توركیا، هه‌روه‌ها ده‌بێته راده‌یه‌كی به‌به‌هایش بۆ نارده‌نییه‌كانی وزه.ئه‌مریكایش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و نه‌زمی رامیارییه‌ی توركیا له‌مه‌ڕ ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی داوه‌تێ ئاسایشی ئێراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه‌و ده‌بێته سوته‌مه‌نی ئاره‌زووی جوداخوازانه له باكوورز له راستیدا له سه‌دا حه‌فتای نارده‌نییه‌كانی توركیا ، كه نێزیكه‌ی یازده بلیۆن دۆلاره له ساڵی رابردوودا رووی له هه‌رێم ناوه. به‌مه‌یش توركیا بڕیاری داوه زۆرترینی ئابووری هه‌رێم به نارده‌نییه‌كانی پڕبكاته‌وه. هه‌ر بۆیه ده‌كرێت بڵێین ئه‌م مامه‌ڵه سه‌ره‌تاییه‌ی وزه له نێوان دوولاَتدا ده‌كرێت ببێته بناغه‌یه‌ك بۆ دامه‌زراندنی ستراتیژێكی پێكه‌وه‌یی‌و ته‌ندروست له‌نێوان دوو ولاَتدا.هه‌ربۆیه ئه‌م مامه‌ڵه نادیار‌و ناڕۆشنه باوه‌ڕ وایه كه ئیمتیازێكی زێده‌تر بداته توركیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه نه‌وتی‌و گازییه‌كان‌و ته‌واوی پێداویستییه‌كانی وزه‌یش له هه‌رێم له رێگه‌ی توركیاوه دابینبكرێت. ئه‌وه‌یش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یه كه توركیا رێگه بدات به بۆریه نه‌وتی‌و گازییه‌كانی هه‌رێم به‌نێو خاكی توركیادا تێپه‌ڕبن به‌بێ روخسه‌ت وه‌رگرتن یاخۆ به‌بێ داوای یارمه‌تیكردن له هێڵی نه‌وتی نیشتمانی ئێراق كه به‌غداد بالاَ ده‌سته به‌سه‌ریددا. له چوارچێوه‌ی توركیایشدا ئه‌م كرانه‌وه‌یه وا بۆی ده‌ڕوانرێت كه هه‌وڵێكه یان ده‌رفه‌تێكه كه ئه‌و پشتبه‌ستنه مه‌زنه‌ی توركیا به هاورده‌كردنی وزه كه‌مبكاته‌وه. چونكه نێزیكه‌ی %70 ی كه‌سری بازرگانی ئه‌م ولاَته كه 84 بلیۆن دۆلاره خۆی ده‌بینێته‌وه له مه‌سروفاتی هاوردنی وزه له ده‌رێ.له لایه‌كی تریشه‌وه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هۆیه‌كه تا ده‌سته‌به‌ری سه‌روه‌تی ئابووری داهاتووی هه‌رێم بكات، ئه‌مه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌نایه‌ك به‌رێته به‌ر حكومه‌تی ئێراقی كه له ئێستادا دانوویان به‌یه‌كه‌وه ناكوڵێت. به‌گوێره‌ی ده‌ستووری ئێراقیش حكومه‌تی هه‌رێكی كوردستان مافی %17 ی ده‌رامه‌تی نه‌وت‌و گازی ولاَتی هه‌یه. وه‌لێ دابه‌شكردنی داهاتی به‌رهه‌م له هایدرۆكاربۆندا نارێك‌و پێكه‌و حكومه‌تی نێوه‌ندی نێوچه‌گه‌لێكی به‌رچاوی له‌و پێناوه‌دا پاشخستووه. هه‌ربۆیه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌خوازێت له رێگه‌ی رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌رامه‌تی هایدرۆكاربۆنی پێشبینیكراو زیاتر رێكبخرێت‌و زێده‌تر به‌ده‌ستی بهێنێت.
ئایا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له گۆڕێدایه بۆ سه‌ر ئارامی‌و ئاسایشی ئێراق؟
ئه‌مه‌ریكا له‌ئێستادا مكوڕه له‌سه‌ر دژایه‌تی هه‌رپێوه‌ندییه‌كی له‌و جۆره‌ی نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان‌و پێیان وایه ئه‌م هه‌ڵه ئارامی ئێراق له نێوده‌بات‌و ده‌یكاته سوته‌مه‌نی خولیایه‌كی جوداخوازانه له باكوری ئێراقدا. له كۆتایی مانگی دووی ئه‌مساڵدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جۆن كیریی، له‌میانی گه‌شته‌كه‌یدا كه له ئه‌نكه‌ره گیرسایه‌وه، له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌یدا پێداگریی له‌سه‌ر نیگه‌رانییه‌كانی ولاَته‌كه‌ی كرده‌وه. له راستیدا ئه‌م نیگه‌رانیانه‌ی ئه‌مریكا له‌مه‌حافلی حكومه‌تی توركیادا به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت. ئه‌وان واده‌بینن ئه‌مریكا نیگه‌رانی پشكی نه‌وتی خۆیه‌تی له‌ناوچه‌كه‌داو ئارامی‌و سه‌قامگیریی ئێراق هاتوو هاوارێكی بێ هوده‌یه‌و به‌س.له هه‌مان كاتدا جێگه‌ی تێڕامان نییه كه حكومه‌تی توركیا كه‌مێك گوێ راگرێت بۆ نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌و پرس‌و جۆیه.هاوكات خولیا‌و خه‌می تایفه‌گه‌رایی له نێوچه‌كه‌داو له‌رۆژهه‌لاَتی ناویندا له‌ئاستێكدایه كه سه‌ریكێشاوه بۆ گۆڕانكاریی له نه‌خشه‌ی سیاسی‌و جوگرافی نێوچه‌كه. هه‌ر بۆیه ئه‌ردۆگان ده‌یهه‌وێت له‌و بگره‌و به‌رده‌یه‌دا زامنی ده‌سه‌لاَتی سیاسی‌و ئاسایشیی وزه‌ی ولاَته‌كه‌ی بكات. له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌ردۆگان واده‌بینێت پێویسته گۆڕانه نوێیه‌كان له‌ژێر رێبه‌رایه‌تی وی‌دا بێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشتیوانی له هه‌ماهه‌نگی تورك‌و كورد به‌شێك ده‌بێت له زامنكردنی پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی وزه‌ی موفت‌و ده‌ستلێنه‌دراوی نێوچه‌كه.
* سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌سته‌مبوڵ بۆ توێژینه‌وه‌ی ئابووری‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی
سه‌رچاوه‌كان
1مقال:تركیا.. "العداله" یقارب المشكله الكردیه‌إخوان أون لاین
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=2742082
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=182798