30/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
قاسملۆ: پارتی هه‌رگیز حیزب نه‌بوه، ئه‌وان ته‌نها خێڵێكن
به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له‌سایتی ویكیلیكسدا بڵاكراوه‌ته‌وه به‌شێوازی جیاجیا باس له‌چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی كورد‌و عێراقی كراوه‌و تێڕوانینهكانیشیان ئاشكراكردوه به‌رانبه‌ر بهڕكهبهرهكانیان.
به‌پێی به‌دواداچونێكی هاوڵاتی له‌نێو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا مه‌سعود بارزانی وه‌ك سه‌كرده‌یه‌ك وه‌سفكراوه كه به‌مه‌ركه‌زی حیزبه‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌بات.
مێژوی یه‌كێك له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی تر له‌سه‌ر بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی هه‌شتای رابردو كه تیایدا له‌سه‌ر زاری عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆی سكرتێری پێشوی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه زانیاری له‌سه‌ر بارزانی وه‌رگیراوه.
به‌پێی راپۆرتێك كه له 16/2/1988دا ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كراوه باس له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له‌عێراق له‌گه‌ڵ قاسملۆداو تیایدا هاتوه “هه‌رچه‌نده قاسملۆ زۆركراوه بوو له‌قسه‌كردندا، به‌ڵام به‌ئاگاوه وشه‌كانی هه‌ڵده‌بژاردو قسه‌ی ده‌كرد. رازی نه‌ده‌بوو هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئه‌وو مه‌سعود بارزانی بدات به‌ده‌سته‌وه. به‌ڵام له‌باسی حیزبه‌كه‌ی بارزانیدا پێی وتوین پارتی هه‌رگیز حیزب نه‌بوه، ئه‌وان ته‌نها خێڵێكن”.
ر.سليمانى