30/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له سێبه‌ری قورئاندا ئه‌وه‌ی دیتم و فێربووم
به‌شى (3)
به‌لاَم كه‌سی ئیماندار ده‌بێ له‌و هوَیانه سوود وه‌رگرێ كه بوونى هه‌یه، چونكه بوَ به‌كارهێنانى و سوود وه‌رگرتنى فه‌رمان دراوه. ته‌نها خواى گه‌وره‌یه كه شوێنه‌وار و ئامانجى ئه‌وانه‌ى داناوه.. وه هه‌ر ئه‌ویشه كه روونى ده‌كاته‌وه. دڵنیابوون به به‌زه‌ى خوا و دادپه‌روه‌رى و زاناى و زانستى ئه‌و، ته‌نها په‌ناگه‌یه‌كه كه شوێنى ئه‌من و ئه‌مانه.. وه ته‌نها شوێنێكه كه دڵ تێیدا ئارام ده‌گرێت و له دوودڵى و دڵه‌ڕاوكێ به دوور ده‌بێت:
(الشَّیْگَانُ ێعِدُكُمُ الْفَقْرَ وَێڕْمُرُكُمْ بِالْفَحْشَاءِ وَاللَّهُ ێعِدُكُمْ مَغْفِرَه‌ً مِنْهُ وَفَچْلا وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِیمٌ)
له كاتی به‌خشیندا شه‌یتان به‌ڵێنى هه‌ژارى و نه‌داریتان پێ ده‌دا و پێتان ئه‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ببه‌خشن لات و هه‌ژار ئه‌كه‌ون! هێمان بوَ كارى ناشیاویش وه‌ك"رژدى و چرووكى" وه نه‌به‌خشین و هه‌ر تاوانێكى تر هه‌ڵتان ئه‌نێت. خواش به‌ڵێنى فه‌زڵ و به‌هره‌ى خوَیتان پێ ئه‌دا، خوا خاوه‌نى نیعمه‌تێكى فراوانه‌و، زوَر زانا و به ئاگایه به هه‌موو كردار و نیازێكتان.
(بقره/268)
به دواى ئه‌و له سایه‌ى قورئاندا به یاده‌ورییه‌كى ئارام و ناخێكى ئارام و دڵێكى روَشن به ژیان به‌رده‌وامیم ده‌دا و ده‌ستى خواى گه‌وره له هه‌ر كارێك و له هه‌ر فرمانێكدا ده‌بینی و وه له سێبه‌رى پارێزراوى په‌روه‌ردگار و له ژێر چاودێریكارى خوداوه‌ندێك به‌سه‌رم ده‌برد.. سیفات و ناوى پیروَزی و جێ به‌جێكاریه‌كانم ده‌ست كه‌وت..
(ڕَمَّنْ یُجِیبُ الْمُچْگَرَّ إِژَا دَعَاهُ وَێكْشِفُ السُّوءَ)
یا خوَ كێیه وه‌لاَمى هاوار و نزاى لێقه‌وما و داما و ناچار و هه‌ژار ده‌داته‌وه، كه‌به‌هانا هاتنى لێ بكا و، هاناى پێ ببات، ئه‌و به‌لاَو ناخوَشیه لاده‌دات كه له سه‌ر شانیانه.
(نمل/62)
(وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَهُوَ الْحَكِیمُ الْخَبِیرُ)
هه‌ر خوَشیه‌تى زاڵ و ده‌ست روَیشت و به‌سه‌ر هه‌موو عه‌بده‌كانیدا، هه‌ر ئه‌ویشه له كارزان و كارجوان و به ئاگایه به كاروبارى به‌نده‌كانى.
(انعام/١٨)
(وَاللَّهُ غَالِبٌ عَڵى ڕَمْڕهِ وَڵكِنَّ ڕَكْپَرَ النَّاسِ لا ێعْڵمُونَ)
خواى گه‌وره‌ش به‌سه‌ر گشت كاره‌كانى خوَیدا زاڵ و به‌ده‌سه‌لاَته، به‌لاَم زوَربه‌ى خه‌ڵكى ئه‌مه نازانن و، له حیكمه‌تى كاره‌كانى تێ ناگه‌ن.
(یوسف/21)
(وَاعْڵمُوا ڕَنَّ اللَّهَ ێحُولُ بَیْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ)
چاكیش بزانن كه بێ گومان خوا ده‌توانێ له نێوان مروَڤ و دڵیدا له‌مپه‌ر دانێ و، نه‌هێلێت تووشی هیچ خێر و چاكه‌یه‌ك ببێت بوَیه مروَڤ ده‌بێ هه‌میشه له خوا بترسێ و خوَى بداته ده‌ست ئه‌و...
(انفال/24)
(فعال لِمَا یُڕیدُ)
به‌ڕاستى په‌روه‌ردگاریشت زوَر به ده‌سه‌لاَته، بیه‌وێ هه‌ر شتێك بكات ده‌یكات وه هیچ به‌رگرێكى بوَ نابێت.
(هود/107)
(وَمَنْ ێتَّقِ اللَّهَ ێجْعَلْ ڵهُ مَخْرَجًا وَێرْزُقْهُ مِنْ حَیْپُ لا ێحْتَسِبُ وَمَنْ ێتَوَكَّلْ عَڵى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ ڕَمْڕهِ)
هه‌ر كه‌سێك له خوا بترسێ و سنووره‌كانى بپارێزى، خوا ده‌رووى خێری لێ ده‌كاته‌وه وه رزق و روَزى ده‌داتێ له شوێنێكه‌وه كه خوَیشى گومانى نه‌ده‌برد. وه هه‌ركه‌سێك پشت به خوا ببه‌ستێ دواى به‌كارهێنانى هوَكار، ئه‌وه ته‌نیا خواى به‌سه و كاروبارى بوَ ئاسان ده‌كات، چونكه بێ گومان هه‌رچی خوا بڕیارى له‌سه‌ر بێت ، هه‌ر ئه‌نجامى ده‌دا و ده‌یگه‌یه‌نێته جێ...
(ته‌لاَق/٣و2)
(مَا مِنْ دَابَّه‌ٍ إِلا هُوَ ێخِژٌ بِنَاێِێتِهَا)
هیچ ده‌عبا و ره‌وكه‌رێك نییه مه‌گه‌ر خوا پێشه سه‌رى گرتووه.
(هود/56)
(ڕَڵیْسَ اللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ وَیُخَوِّفُونَكَ بِالَّژِینَ مِنْ دُونِهِ)
ئایا ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر! هه‌ر خوا به‌س نییه بوَ به‌نده‌ى خوَى(موحه‌ممه‌د) له كاتى هه‌موو خوَشی و ناخوَشیه‌كه‌دا؟ وه هاوبه‌شدانه‌ران به جگه له خوا"به بته‌كان" ده‌ترسێنن!
(زمر/36)
(وَمَنْ یُهِنِ اللَّهُ فَمَا ڵهُ مِنْ مُكْڕمٍ)
خوا هه‌ركه‌سێك بێ رێز و سووكى بكات"به هوَى لاسارى خوَیه‌وه" ئیتر هیچ كه‌سێك ناتوانێ رێزى لێ بنێت و به‌ره‌و به‌ختیارى بهێنێته‌وه.
(حج/١٨)
(وَمَنْ یُچْلِلِ اللَّهُ فَمَا ڵهُ مِنْ هَادٍ)
وه هه‌ركه‌سێك خوا گومڕاى بكا، به هوَى كه‌لله ره‌قى خوَیه‌وه، ئیتر هیچ رێ نیشانده‌رێكى بوَ نابێ، كه‌سێكى تر ناتوانێ ئیمانى لا شیرین بكا و، باوه‌ڕى پێ بهێنێت.
(رعد/33)
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش فێربووم كه ده‌ستى خواى گه‌وره له ئیشدایه و، له رێگه‌یه‌كى تایبه‌تى خوَى به‌كارى ده‌هێنێ. ئێمه مافى ئه‌وه‌مان نییه كه داوا له خوا بكه‌ین كه كاروباره‌كان به هه‌رچی خێراییه بچێته پێشه‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌شیمان پێ نیشان بدات. هه‌روه‌ها مافى ئه‌وه‌مان نییه كه خوَمان له كاروبارى خواى گه‌وره‌دا هه‌ڵقورتێنین و نابێ بوَ خواى گه‌وره پلان دابنێین و نه‌خشه‌ى بوَ دابڕ‌ێژین و ریگاى پێ نیشان بده‌ین، چونكه- له سایه‌ى قورئاندا ئاشكرایه- شه‌ریعه‌تى خواى گه‌وره دانراوه تا له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك و هه‌ر هه‌نگاوێك له هه‌نگاوه‌كانى گه‌وره بوونى مروَى و له هه‌ر یه‌ك له بارودوَخى به‌رده‌وامى كه له یه‌ك هه‌یكه‌ل و ره‌گه‌زێكن. یاساى خواى بوَ ئه‌و مروَیه‌ى كه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه خاكیه كه ژیان به‌سه‌ر ده‌بات دانراوه، له‌وه‌شدا نرخى سروشتى مروَ و نرخى هێز و توانا و لێهاتووى و ده‌سه‌لاَت و لاوازى و حاڵه‌تى جوَراوجوَر كه به‌سه‌ریدا دێت و تووش ده‌بێت، له راوێژ به دوورى گرتووه و حسابی گرنگى دانى بوَ كردووه. خواى گه‌وره سه‌باره‌ت به‌م بوونه كه مروَیه به‌دگومان نابێت تا هه‌ل و ده‌رفه‌ت و ئیشى ئه‌و له زه‌ویدا به گومانه‌وه ته‌ماشا نه‌كات یان له شێوه‌یه‌ك له شێووه‌كانى ژیانى-یان له‌كاتى ته‌نیاى یان به ناونیشانى ئه‌ندامێك له هه‌یكه‌لى كوَمه‌ڵگه- نرخى ئه‌و نه‌زانێ. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره به‌دواى خه‌یاڵدا ناگه‌ڕێ تا له‌كاتى به‌ئاگانه‌بووندا، تا ئه‌م بوونه‌وه‌ره به‌رزتر له مه‌نزڵگایه‌ك كه هه‌یه‌تى جێگاى بكاته‌وه یان زیاتر له تواناى خوَى و ئه‌و ئیشه‌ى خوَى زیاتر داواى لێبكات، به‌ڵكو رچاوى هه‌موو سروشتێكى مروَى خواپێدراوانه‌ى كردووه، سروشتێك كه له روَژى یه‌كه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و سروشته و له‌گه‌ڵ ئه‌و سروشته ناردوویه‌تى بوَ ئه‌م دنیایه.. له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا.. تاكى و كوَمه‌ڵگه‌ى، پایه‌كانى فیتڕه‌ت و بنه‌ماكانى سروشتى ئه‌وه‌نده رووكارى و ئاسان نییه تا له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسا دانراوه‌دا رێك بكه‌وێ له‌گه‌ڵ ئیشاره‌ت كردن به پینوسێك بدروه‌شێته‌وه.. مروَ هه‌مان ئه‌و دیارده‌یه‌یه به بوونى هه‌مان سروشت و ئاره‌زووه‌كان و ویسته‌كان، هێز و تواناكان، ئاینى په‌روه‌ردگار ده‌ستى ده‌گرێ و تا به رووى به‌رزترین پله ته‌واو كه له‌سه‌ر حسابی سروشت و ئه‌و ئه‌ركه‌ى بوَ دانراوه به‌رزى بكاته‌وه. هه‌یكه‌ل و سروشت و گورخى"پته‌وى" ژیانى له رێگایه‌كى ته‌واو كه روو به خواى هه‌یه، رێزى ده‌گرێت و چون ئاینى خواى بوَ روَژگارێكى درێژ- ماوه‌یه‌ك كه ته‌نها دروستكراوى ئه‌م مروَیه وه نێره‌رى ئه‌م قورئانه، كه پێ شاره‌زایه و ده‌یناسێ- دانراوه، له به‌ر ئه‌وه بوَ به‌دیهێنانى ئامانجانێكى گه‌وره‌و و خوَشه‌ویست له رێگه‌یه كه رێگاكه‌ى به‌ره‌و رووى خوایه، نه به‌تاو"به‌له‌ز" بووه و نه لادراوى بووه. له رووبه‌روویدا كاتێكى دوور و درێژه كه نه ته‌مه‌نى كه‌سێك سنوور و كوَتایه‌كه‌ى ده‌زانرێ، وه نه خواستانێك و خواستى تایبه‌تى - كه ده‌ترسێ مردن ئه‌و له گه‌یاندنى بوَ كوَتاى بێ سنووورێك رایگرێ- چه‌رخى زه‌مانه خێراتر بكات و هه‌روه‌ك لایه‌نگرانى رێباز و نامه‌نووسانى زه‌وینى تووشی ئه‌م دڵه‌ڕاوكێی و به‌په‌له‌یه‌ن و یاساى تایبه‌تى به قوتابخانه‌ى خوَى ته‌نها بوَ یه‌ك جیل"نه‌وه" به‌كارى دێنن وه ده‌ستبه‌جێ به دواى هه‌لێكى به‌سوودى زووگڕن، وه چون تاقه‌ت و تواناى هه‌ڵگرتنى هه‌نگاوانى ئارام و رێك و پێكى نییه له هاوده‌نگى و هاوكارى له‌گه‌ڵ سروشت هاوئاهه‌نگ دووره په‌رێزى ده‌كات و له‌م رێگه لار‌و بێ خوَگریه كه ده‌یپوون، كوشتن و كوشتارگه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و خوێنیش ڕێ ده‌كات و نرخى و پێزانینى هه‌ست و شعور تێكده‌چێت. وه كرده‌وه باش و جوانه‌كان دڵخورپه و دڵه‌ڕاوكى و تووشی پشێوى ده‌بن، له كوَتایدا خوَشیان تێكده‌شكێن و نووسه‌ره"نامه‌نووسه" ساخته‌كاره‌كانیان، ده‌كه‌ونه ژێر پیكى"چه‌كوشى" فیتڕه‌ت كه دوَخى لادراوى له‌سه‌ر نییه و تواناى خوَ دانه پاڵى پێوه نییه. لوول و خوار و خێچ ده‌بن. به‌لاَم ئیسلام له‌سه‌ره‌خوَ و ئارام له‌گه‌ڵ سروشت هاوهه‌نگاو"یه‌كگر" ده‌بێت، هه‌ندێ جار لێره‌وه ده‌یباته ئه‌وێ و له‌وێ رایده‌گرێ، وه چون له رێگه‌ى راست، لابدات، ئه‌وا رێنوینى ده‌كات و ده‌یخاته سه‌ر راسته رێگا"سیڕاته‌لموسته‌قیم"، به‌لاَم ئه‌و له ناو نابات و لێكى ناكاته‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ره‌خوَ ده‌بێت و، وه‌كو كه‌سێكى باش و دڵبه‌ئاگا، كرده‌وه جوان كه پێشاوپێشى رێگا و پلانى ئامانجى خوَى دروست كردبێت، له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر خوَى ده‌نوێنێ و رێنوینى ده‌كات.. ئیسلام ده‌زانێت ئه‌وه‌ى له‌م ده‌وره"خوله" كامڵ و ته‌واو نه‌بێت، له خولى دووه‌م یا سێ یه‌م یا ده‌یه‌م یا سه‌ده‌م یا هه‌زاره‌م، .. ته‌واوى بكات، چونكه روَژگارى درێژ و ئامانجى رووناكه، وه رێگاى گه‌یشتن به ئامانجى گرنگ و گه‌وره هه‌م درێژ ده‌بێت، هه‌روه‌ك چوَن دره‌ختێكى گه‌وره ده‌ڕوێت و ره‌گه‌كانى خوَى له دڵى زه‌ویدا داده‌چه‌قێنێ و وه لق و پوَپه‌كانى سه‌رسه‌وزو پڕ و گه‌ش ده‌بێت، ئیسلامیش هه‌روه‌تر ده‌ڕوێت و له‌سه‌رخوَ و به ئارامى بالاَ ده‌كات و به ساده‌ى ده‌چێته پێش و به یاده‌وه‌ریه‌كى ئاسوده، سه‌ربه‌رز ده‌كاته‌وه و گه‌ردن به‌رزانه ده‌ڕوانێت، سه‌ره‌نجام"له‌كوَتایدا" هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت كه ویستى خواى گه‌وره‌ی و ویستى ئه‌و ده‌بێت.. هه‌ندێ جار توَ و له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنى توَفانانێك له ژێر سووچى لمین ده‌شاردێته‌وه و هه‌ندێ جار كرمه‌خوَره په‌یدا ده‌كات، وه چ بگات به‌وه‌ى كه توونیبوونى توَوه‌كه به نیمچه سووتاوى ده‌مێنێته‌وه، وه زه‌مانێك سێلاَوه‌كان ده‌یخه‌نه ژێر، به‌لاَم جوتیار بینه‌ر و دووربین ده‌زانێ كه توَوه‌كه ماوه‌ته‌وه و له كوَتایدا له لابه‌لاى چینێك"كوَمه‌ڵه‌یه‌ك" ده‌رده‌چێت و سه‌رده‌رده‌كا و، وه بوَ ماوه‌یه‌كى درێژ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو به‌لاَیه ده‌ڕوانێت.
بوَیه نه ده‌كه‌وێته هه‌ڵپه و نه رێگاش ده‌دات ناڕاحه‌تى و دڵه‌ڕاوكێی رووى تێبكات. به‌ڵكوَ بوَ سوود گه‌یاندن و سوودوه‌رگرتن لێی، جگه له هوَى سروشتى و سروشته نه‌رم و ئارام، وه هاوهه‌نگا و هاوده‌نگ و به‌خشه‌نده و میهره‌بان، سوود وه‌رناگرێ.. وه ئه‌وه‌ش هه‌مان سووننه‌تى ئیلاهیه كه له شاڕه‌گى هه‌موو بوونه‌وه‌ر و ره‌وانه.
(وَڵنْ تَجِدَ لِسُنَّه‌ِ اللَّهِ تَبْدِیلا).
هه‌رگیز توَ گوَڕانكاریت ده‌ست ناكه‌وێ له باو‌و بڕیاره‌كانى خوادا.
(احزاب/62،فاتیر/43،فه‌تح/23)