30/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جیاوازی نێوان ئیسلام و دیموکراسی
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
{ أَفَحُكۡمَ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ يَبۡغُونَ ۚ وَمَنۡ أَحۡسَنُ مِنَ ٱللَّهِ حُكۡمٗا لِّقَوۡمٖ يُوقِنُونَ}[المائدة:٥٠]، واتە: "ئایا ئهوانه حوکم و فهرمانڕهوایی جاهیلییهت و نهفامییان دهوێت و ئهویان لاپهسهنده؟! (ئاخر بۆ بیرناکهنهوه) کێ ههیه بهقهدهر خوا حوکمی جوان و چاک و بهجێ بێت، (بهتایبهت) لای ئهو کهسانهی که بهوردیی سهرنج دهدهن و ویژدان و ههستی زیندوویان ههیه".
}وَمَن لَّمۡ يَحۡكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡكَٰفِرُونَ{ [المائدة:٤٤]، واتە: "ئهوهی حوکم و داوهری بهو بهرنامهیه نهکات که خوا دایبهزاندووه، ئائهوانه بێ باوهڕن".
"دیموکراسی وەکو بتە لە خورما دروستکراوەکانی قورەیش وایە، قورەیش هەتا ئیشیان بە بتە لە خورما دروستکراوەکان بوو دەیانپەرست کە بێ خواردنیش دەکەوتن دەیان خوارد، ڕۆژئاواش هەتا ئیشیان بە دیموکراسی بێت قبوڵی دەکەن کە ئیشیان پێی نەما فەرامۆشی دەکەن و ئینقیلابی بە سەردا دەکەن". {شەهید حەسەن بەننا}
"ئێوە خیلافەتی ئیسلامی لە دڵتاندا دابمەزرێن، وە لە کردەوەتاندا با ڕەنگبداتەوە خۆی لەسەر زەویدا دادەمەزرێتەوە". {شەهید سەید قوتب}
"پێشەکی"
بهشى يهكهم
الحمدلله رب العالمین والصلاة والسلام علی سیدنامحمد وعلی اله وصحبه وصحابته أجمعین.
نوسینی بابەتی (جیاوازی نیوان ئیسلام و دیموكراسی) لێكوڵینەوەیەكی بەراوردكارانەیە لە نێوان ئاینی پیرۆزی ئیسلام و یەكێك لەو فكرە دروستكراوانەی كە مروڤەكان بۆ خۆیان دروستیان كردوە كەبریتییە لە:دیموكراسی.
گرنگی ئەم بابەتە لەوەدا دەبینین؛ چونكە بابەتێكی زیندووە بۆ ئەم سەردەمە لەبەرئەوەی دیموكراسی یان ئەو فكرانەی كە مرۆڤەكان بۆ خۆیان دروستیان كردووە بۆتە گەورەترین فیتنەو بەڵا كە داوێنی موسوڵمانانی ئەم رۆژگارەمانی گرتوە هەروەك پێغەمبەر (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) دەفەرموێت:"لينقضن عرى الاسلام عروة عروة، فكلما انتقضت عروة تشبث الناس بالتي تليها، وأولهن نقضا للحكم وآخرهن الصلاة". راستی فەرمووە سەروەرمان:"پایەكانی ئیسلام دانە دانە دەروخێن هەردانیەك دەروخێ خەڵكی پەنا بۆ دانەیەكی تر دەبەن یەكەم دانەكە دەروخێت دەسەڵاتە و كۆتادانە نوێژكردنە" ئێستاش هەرچی جوەكان و گاورەكان ئەنجامی دەدەن موسوڵمانان شوێن هەنگاوەكانیان دەكەون بەبێ ئەوەی لێی بكۆڵنەوە تاچەند لەگەڵ ئیسلام یەكدەگرێتەوە، هەر لەم رێگایەوە رۆژئاوا زۆربەی وڵاتانی موسوڵمانی خستۆتە ژێر ركێفی خۆی، وە چاوبەستانە نەتەوەكانی چەوساوەی ئەم وڵاتانەی هۆگر و ئەوینداری خۆی كردوە. رۆژئاوا بەم فێڵ و تەڵەكانە پێی خستۆتە سەرملی موسوڵمانان و تەواوی پاشەكەوتەكانی ماددی و مەعنەوی بەتاڵان بردووە و لەبەرامبەردا بیروبۆچونی فاسد و بەسەرچوی بە خەڵات بۆ هێناوین.
هەروەها هۆكاری هەڵبژاردنی ئەم بابەتە ئەوەیە تا بتوانم ئەوە رون بكەینەوە ئەوەی كە ئیسلام لەئاینەكانی تر جیادەكاتەوە ئەوەیە كەهیچ جیاوازیەكی نەكردوە لەنێوان دین و دنیادا یان لە نێوان دین و دەوڵەتدا خوای گەورە دەفەرموێت ((ربنا آتينا في الدنيا حسنة وفي الآخرة حسنة)) بۆیە زانایانی ئیسلام مەیدانی سیاسەتیان بۆ تەنها رۆژیك بەجێنەهێشتوە، بەڵكو سەرمەشقی ئەو مەیدانەبوون.
دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد گەشتینە ئەوڕایەی كە دیموكراسی لەدورونزیك هیچ پەیوەندییەكی بە ئیسلامەوە نییە بەڵكو زۆر جیاوازە و پێچەوانەی یەكترن، بەڵام بەداخەوە زۆرێك لە بەناو رۆشنبیر و بیرمەندەكانمان بانگەشەی ئەوە دەكەن كە دیموكراسی پیادەبكرێت، وەك چارەسەر بۆكێشەكانی ئەم سەردەمە، چەندین بەڵگە بۆ ئەوە دێننەوە، لەوەی كەدەستەواژەیەكی تازە دێننە پێشەوە "دیموكراسی ئیسلام".
بەڵام ئیسلام چارەسەرە بۆ هەموكێشەكانی مرۆڤایەتی لەرابردو و ئێستا و داهاتوودا لە هەمولایەنەكانەوە "لەلایەنی سیاسی ناوخۆیی و دەرەكیەوە و ئابوری وكۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و مرۆیی وئەخلاقی .....هتد"چارەسەری ئیسلامی پشت بە پاكی مرۆڤەكان دەبەستێت و سەرخستنی خوایی لەگەڵدایە هەمیشە تواناودەسەڵاتی خودایی سەركەوتنی مسۆگەرە، بەڵام تادڵ و دەروون و تێگەیشتن و لێبران و دڵسوزی ونیازپاكی موسوڵمانان لەگەڵ خوادا راست نەبنەوە و بۆی یەكلانەبنەوە، ئەوكۆمەك وسەركەوتنە بەدی نایەت.
بۆیە پێویستە لەسەر موسوڵمانان خۆیان بەدوور بگرن لە رێچكەكان با تروسكاییەكی باش یان رۆشنی تیاببینن؛ چونكە ئیسلام خۆی شارێی هیدایەت و بەرزی و پێشكەوتنە و هەموو باشیەكان و رۆشناییەكانە، خوای گەورە دەفەرموێت ((وإن هذا سراطی مستقیما فاتبعوه ولاتتبعوا السبل فتفرق بكم عن سبیله))واتە:ئەمەی لەبەردەستاندایەرێگای راست ودروستی خوایە شوێنی بكەون بەشوێن رێچكەبچوكەكانی تردا مەڕۆن؛ چونكە شوێن كەوتنی ئەو ڕێیە بچووکانە دورتان دەخاتەوە لەرێی راست و رێگای خوای گەورە".
(إن الدین عند الله الاسلام ) و (ومن یبتغی غیرالاسلام دینافلن یقبل منه(
"جیاوازی نێوان ئیسلام و دیموکراسی"
لە نێوان سیستەمی ئیسلامیی و سیستەمی دیموکراسی دا جیاوازییەکی مەزن ھەیە لە بنچینە و بناغە و بەشەکانیاندا. ئەگەر چی ھەندێک لێکچوون ھەیە لە بەشە بچوکەکانیاندا بەڵام ئەمە نابێتە پاسا و بۆ ئاوێتە کردنییان؛ چونکە دیموکراسی "کوفرە" و ئیسلامیش "ئیمانە". وە دەشزانین کە دەوڵەتی ئیسلامی بەردەوام سیستەمی ئیسلامی جێ بەجێ کردووە بۆ ماوەی زیاتر لە سیازدە (١٣) سەدە، وە وشەی دیموکراسی یان ھاوماناکانی دیموکراسیشی بەکار نەھێناوە. بەڵام لەگەڵ نەبوونی ڕژێمی ئیسلامی، خەڵکی لەسەر پەیڕەوی ڕژێمێکی دیموکراسی دەڕۆن کە ئەم ڕژێمە خۆیی لە بەدیلی ڕژێمە ستەمکار و زۆردار و جاسوسییە سەربازییەکاندا دەبینێتەوە کە ئەمەش شتێکی سروشتییە خەڵکی ڕژێمی دیموکراسی بەباشتر دابنێن لە بەرامبەر ڕژێمی زۆرداری سەربازی دا، وە بێگومانیش ئەمانە ھەموویان ڕژێمی کوفر و بێ باوەڕین. ئاگاداربە، ئێمە کاتێک ڕژێمی دیموکراسی قەبوڵ ناکەین مانای ئەوە نییە کە ڕژێمی زۆرداری سەربازی و ستەم کاریمان پێ قەبوڵە و ھەڵیدەبژێرین، نەخێر، بەڵکو ئیسلام ھەڵدەبژێرێن کە ڕەحمەتە بۆ جیھانییان و لە لایەن خودای بەخشندەی میھرەبانەوە ڕێساکانی دانراوە.
بەڵام لەم بەشەدا خەڵکی توشی لێ تێکچوونێکی ئاشکرا بوون بەوەی کە ئیسلام دەڵێت ھەڵبژاردنی خەلیفە: بە ڕێگەی ھەڵبژاردن و پەیمان دانە. وە دیموکراسیش دەڵێت: ھەڵبژاردنی فەرمانڕەوا بە ڕێگەی ھەڵبژاردن و پەیمان دانە، یاخود نوێنەرانی گەل لە ڕێگەی سندوقەکانی هەڵبژاردنەوە ھەڵدەبژێردرێن کە ئەمەش لە دیموکراسی و ئیسلامدا هاوشێوەی یەکترن،{لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا شوێنکەوتووانی فکرەی دیموکراسی زۆر شانازی بە مەسەلەی هەڵبژاردنەوە دەکەن، بەڵام ئێمە وا بۆ هەزار و چوارسەد ساڵە شانازی بە هەڵبژاردنی خەلیفەوە دەکەین، باش بزانە! یەکەم هەڵبژاردن لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی باوی ئەم سەردەمە، وە بۆ یەکەمجار لە هەڵبژاردنێکی کە هەردوو ڕەگەز نێر و مێ بەشداری تێدا بکەن لە پێناو هەڵبژاردنی "خەلیفە"...، لە هەڵبژاردنی هەردوو هاوەڵی بەڕێز حەزرەتی "عوسمان و عەلی" دا بوو ... کە لەلایەن ئەندامی شورای ئەو سەردەمە هاوەڵی بەڕێز "عەبدولرەحمانی کوری عەوف"ەوە سەرپەرشتی دەکرا}.
یاخود لە ئیسلامدا ئومەت لێ پرسینەوە لە فەرمانڕەوا دەکات، وە لە دیموکراسیشدا بەهەمان چەشنە. هەربۆیە وایان لێ دێت بە کورت بینی خۆیان وا دابنێن کە دیموکراسی لە ئیسلامدا هەیە یان ئیسلام واتە: دیموکراسی. هەربۆیە لێرەدا هەوڵدەدەین بە کورتی جیاوازی ھەردوو ڕژێمەکە بخەینە ڕوو تا نمایان و ئاشکرا بێت کە جیاوازیی ڕژێمی ئیسلامی و دیموکراسی لە چیدایە؟:-
١
لەڕووی بنچینەوە:-
دیموکراسی بریتییە لە: وشەیەکی ڕۆژئاوایی، وە یان بە زاراوەی ڕۆژئاوا پێی دەوترێت:( فەرمانڕەوایی گەل بۆ گەل، وە بە یاسای گەل). وە دیموکراسی ڕژێمێکی فەرمانڕەواییە کە بەرهەمەی دەستی مرۆڤە و مرۆڤ دایناوە کە لە بیروباوەڕی جیاکردنەوەی ئایین لە ژیان(عەلمانیەت) سەرچاوە دەگرێت، ئەویش لە پێناو دەرباز بوون لە ستەمی فەرمانڕەواکان و دەست بەسەرداگرتنی پیاوانی کەنیسە، وە فەرمانڕەوای کردنی خەڵکی بە ناوی ئایینەوە بۆیە دەڵێن : ببەخشە ئەوەی بۆ پادشایە بۆ پادشایە، وە ئەوەی بۆ خودایە بۆ خودا. دیموکراسی ڕژێمێکە کە سەرچاوەکەی مرۆڤە، وە پەیوەندی بە ئایین و سروش(وحی)ەوە نییە.
هەرلەبەر ئەمەیە ڕاست نییە کە پێناسەی دیموکراسی وەها بکرێت کە تەنھا شێوازێک یان ھۆکارێکە و پەیوەندی بە بیروباوەڕو فکرەوە نییە و ھاوشێوەی سیستەمی ھاتوچۆ و سیستەمی بەرێوەبردنە؛ چونکە دیموکراسی لە نیگای واقیعەوە ڕژێمێکە کە لە بیروباوەڕی جیاکردنەوەی ئایین لە ژیان ھەڵھێنجراوە، وە ھەندێک لە بیرمەندانی ڕۆژئاوا، دیموکراسی دەگەیەننە پلەی تێڕوانین بۆ ژیان. بەڵام ئیسلام: بریتییە لەو ئایینەی کە خودا ناردویەتیە خوار بۆ محمد (د.خ) لە پێناو ڕێکخستنی پەیوەندی مرۆڤ بە ئافرێنەرەکەیەوە(خودای میهرەبان)، وە بە نەفسی خۆیەوەو بە دەوروبەرەکەیەوە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ مرۆڤەکاندا. یان پەیوەندی مرۆڤ بە خودا و بیروباوەڕ و بەندایەتییەکانییەوە، وە پەیوەندی مرۆڤ بە نەفسی خۆیی و ڕەوشت و خواردن و خواردنەوە و پۆشینەوە دەگرێتەوە، وە پەیوەندی مرۆڤ بە دەوروبەرییەوە و ھەڵس و کەوت و سزاکان دەگرێتەوە، ئیسلام بنەمایە بۆ هەموو ژیان. وە ڕژێمی ئیسلامی سەرچاوەکەی زاتی ئیلاھییە نەک مرۆڤی دروستکراوی دەستی زاتی ئیلاهی، وە لەسەر بیروباوەڕی ئیسلام دروست دەبێت کە ئایین جودا ناکاتەوە لە دەوڵەت و ژیان.
{ ئێمە وەکو موسڵمان کە باوەڕمان بە دیموکراسی نییە، وە بە حوکمی فەرمانڕەواییەکەشی لەبەر ئەوەی دەست نووسی مرۆڤە، با وا نەزانین تەنها ئێمە بەم جۆرە بیردەکەینەوە، بەڵکو بیرمەندە ژیر و ویژدان زیندووەکان دەمێکە پەییان بە حەقیقەتی گرنگی پەیامێکی ئاسمان بردووە تا ببێتە ڕەحمەتێک بۆ مرۆڤەکان سا بەڵکو ژیانی خۆیانی بە شادییەوە لەگەڵدا بگوزەرێنن، ئەوەتا پسپۆری یاسای نێودەوڵەتی "جۆرج وایت کریس باتۆن" دەڵێت: "هەرگیز، ناتوانیت بگەیتە سیغەیەکی یاسایی کە مرۆڤەکان ببات بەرێوە لە کاتێكدا ئەم یاسایە مرۆڤ داینابێت، تەنها پێوەرێک کە هەموومان لەسەری کۆکبین و زوڵمی لە مرۆڤی تێدا نەکرێت ئەو پێوەرەیە کە "ئەگەر هاتوو پەیامێکی ئاسمانی هەبێت"، وە ئەو پەیامە ئاسمانییەش هەموو مرۆڤەکان وەکو یەک بخوێنێتەوە، وە هەمووشمان تیادا خاوەنی ماف و ئەرک دەبین و کەسمان تییادا ستەملێکراو نابین، لەبەر ئەوە ئەمە باشترین یاسایە کە مرۆڤ بتوانێت جێ بە جێی بکات.
وە دەمێکە ئاقڵە ویژدان زیندووەکان پەییان بە پوچی و کورت ڕۆیی دەستوری دیموکراسی بردووە کە دەست نووسی مرۆڤ بێت، هەروەک "جاک مارتین" دەڵێت: " لەهەر کۆمەڵگایەکدا بڕیار بوو بڕیار بدرێتە دەستی مرۆڤ، وە مرۆڤ دەستور دابنێت ئەو کات ئەگەر قەزیەیەک پێش هات مرۆڤەکان بۆ خۆیان دەبن بە تەرەفێک لە قەزییەکە و بۆ خۆشیان دەبن بە قازی".
هەر ئایینی پیرۆزی ئیسلام خاوەنی یەکەم دەستوورە لە جیهاندا کە لە ساڵی "٦٢٣"زاینیدا نوسراوە، ڕۆژهەڵاتناسی ڕۆمانی "جیورجو" دەڵێت: ئەم دەستورە لە "٥٢' بەند پێکهاتبوو، "٢٥" بەندی تایبەت بە موسڵمانان بوو، "٢٧" بەندیش تایبەت بە پەیوەندی موسڵمانان بە ئاییەنەکانی تر کە تیایدا رێز لە هەموو ئایینەکان گیراوە و ڕێگایان پێدراوە مومارەسەی ئایینەکەی خۆیان بکەن}.