30/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دیموكراسی وئازادی له كوردستاندا ومنهتێكی فیرعهونییانه
ئێمه‌ی ئیسلامی رووبه‌ڕووی منه‌تێكی ده‌سه‌ڵاتداران و نووسه‌رانی سه‌ر به‌وان ده‌بینه‌وه. ناوبراوان هه‌ر كاتێك ره‌خنه له وه‌زعی ئازادی له‌ژێر سایه‌یاندا بگرین پێمان ده‌ڵێن: ئه‌وه نییه ئازادیمان پێ به‌خشیون كاری حزبی خۆتان بكه‌ن و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و بڵاوكراوهتان هه‌بێت.. یان ده‌ڵێن: ئێمه رێگه‌ی كاری حزبیتان پێ ده‌ده‌ین به‌ڵام ئه‌و رۆژه‌ی ئێوه‌ی ئیسلامی حوكم ده‌گرنه ده‌ست ئه‌و ئازادییه‌مان پێ ره‌وا نابینن.وه‌ڵامی ئه‌و جۆره منه‌ته پێویستی به دوو روونكردنه‌وه هه‌یه، یه‌كه‌میان وردبوونه‌وه له‌میكانیزم (ئالیه‌ت)ی ئه‌و دیموكراسی و ئازادییه‌ی له‌كوردستاندا هه‌یه تاكو بزانین ئه‌و ئازادییه به‌خششێكی ده‌سه‌ڵاتدارانه تا خۆمان به منه‌تباریان بزانین، یان دابینكردنی ئه‌و ئازادییه به‌خشش نییه به‌ڵكو ئه‌ركێكی سه‌رشانیانه و پێویسته چاوه‌ڕێی سوپاسی كه‌س نه‌كه‌ن، یان هه‌بوونی ئه‌و ئازادییه ئه‌مرێكی واقعه‌و پێویست نه به منه‌تی ئه‌وان و نه به سوپاسی ئێمه ده‌كات.
دووه‌م روونكردنه‌وه ئه‌وه‌یه تا چه‌ند بڕوا به‌وه بكه‌ین كه ده‌رگاكانی ئه‌و ئازادییه به ڕاستی بۆ هه‌مووان واڵان.
پێشتریش حه‌ز ده‌كه‌م باس له هه‌ستی خۆم كاتی بیستنی ئه‌و منه‌تانه بكه‌م. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش (32) سه‌ده ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ دوا بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند دیمه‌نێكی ئه‌و رۆژه دوورانه بهێنمه‌وه پێش چاوی خوێنه‌ر.
له‌و رۆژانه‌دا میلله‌تی به‌نو ئیسرائیل (نه‌وه‌ی یه‌عقووب) له‌ژێر چه‌وساندنه‌وه‌ی فیرعه‌وندا ژیانیان ده‌برده سه‌ر. فیرعه‌ون ئه‌و میلله‌ته‌ی كردبووه كۆیله، زوڵمی لێ ده‌كردن، سووكایه‌تیی پێ ده‌كردن، منداڵه نێرینه‌كانی ئه‌و میلله‌ته‌ی ده‌كوشت. ده‌شبوایه مووسا(سه‌لامی خوای لێ بێت) وه‌كو منداڵانی تر ئه‌و چاره‌نووسه‌ی ببینیایه به‌ڵام خودا چاره‌نووسێكی دیكه‌ی بۆ بڕیاردابوو.
ئه‌وه بوو به ته‌دبیری خودایی مووسا له جیاتی ئه‌وه‌ی بكوژرێت بووه یه‌كێك له بنه‌ماڵه‌ی فیرعه‌ون و له‌كۆشكی ئه‌ودا گه‌وره بوو. مووسا له‌ته‌مه‌نی پیاوهتییدا كاره‌ساتێكی له‌ده‌ست ده‌قه‌ومێت و دژ به خواستی خۆی پیاوێكی میسری ده‌كوژێت، به هۆی ئه‌مه‌شه‌وه ناچار ده‌بێت له وڵاته‌كه هه‌ڵبێت. پاش ساڵانێكیش له‌غه‌ریبی؛ خودا پێغه‌مبه‌رایه‌تیی پێ ده‌به‌خشێت و به دوو مه‌سه‌له‌وه ده‌ینێرێته‌وه بۆ لای فیرعه‌ون: فیرعه‌ون چیتر خۆی به خودای خه‌ڵكی نه‌زانێت و مل بۆ خودای زه‌وی و ئاسمانه‌كان كه‌چ بكات، دووه‌میش؛ به‌ره‌ڵاكردنی به‌نو ئیسرائیل له كۆت و زنجیری كۆیلایه‌تی تا مووسا به‌ره‌و ئه‌و شوێنه بیانبات كه خودا بۆی دیاری كردوون.
له نێوان مووسا و فیرعهونیشدا حیوارێكی دوورودرێژ دروست ده‌بێت كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا دووباره ده‌بێته‌وه وه‌ك چۆن له هه‌موو سه‌رده‌مانی پێغه‌مبه‌راندا دووباره ده‌بووه‌وه.
له بڕگه‌یه‌كی ئه‌و حیوارهدا فیرعه‌ون ده‌ڵێت: (قاڵ أَڵمْ نُرَبِّكَ فینا وَلیداً وڵبِپْتَ فینا مِنْ عُمُڕكَ سِنین، وفَعَلْتَ فِعْڵتَكَ الّتی فَعلتَ وانت مِنَ الكافرین) فیرعه‌ون منه‌تی به‌سه‌ر مووسادا كرد‌و ئه‌وه‌ی خسته‌وه یاد كه به منداڵی به‌خێویان كردبوو و له ناو ئه‌واندا ساڵانێكی ته‌مه‌نیی بردبووه سه‌ر، پاشان تاوانه كۆنه‌كه‌ی خسته‌وه یادی و ئه‌م تاوانه‌ی به كوفری نیعمه‌ت دانا. مووساش نكوڵیی له‌و تاوانه نه‌كرد به‌ڵام له هه‌مان كاتدا وتی خودا جگه له‌وه‌ی لێی خۆش بووه فه‌زڵی پێ به‌خشی و كردیه پێغه‌مبه‌ر (قاڵ فَعَلْتُها اژاً وانا مِنَ الچالّین، فَفَرَرْتُ مِنْكم لمّا خِفْتُكُم فَوَهَبَ لی ربّی حُكْماً و جعلنی من المُرْسَلین) مووسا پاشان پێی ده‌ڵێت (وتِلكَ نِعمهٌ تَمُنُّها عَڵیَّ أنْ عَبَّدَّتَ بنی اسرائیل؟) مووسا ده‌ڵێت منت به‌خێوكرد، به‌ڵام قه‌ومه‌كه‌ی منت كردبووه كۆیله، جا ئه‌مه نیعمه‌ته تۆ به سه‌ر مندا ده‌یكه‌یته منه‌ت؟
ئه‌م وته‌یه‌ی مووسا (سه‌لامی خودای به‌سه‌ردا ببارێت) شه‌رحی حاڵی ئیسلامییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات.
زمانحاڵی ده‌سه‌ڵاتداران و نووسه‌رنی سه‌ر به‌وان ده‌ڵێت ئه‌وه نییه باره‌گاتان هه‌یه، ئه‌وه نییه بڵاوكراوه‌و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنتان هه‌یه، ئه‌وه نییه ئێمه ئازادیمان پێ به‌خشیون.
ئێمه‌ش ده‌ڵێین: به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌وه ناهه‌قیی زۆر له دژی ئه‌ندامانمان ده‌كرێت. سووكایه‌تییان پێ ده‌كه‌ن، قسه‌ی ناشیرین و پڕوپاگه‌نده و بوهتانیان بۆ دروست ده‌كه‌ن.
له ده‌روازه‌ی ئه‌و دیمه‌نه كۆنه‌وه هاتینه ناو دووه‌م روونكردنه‌وه كه له سه‌ره‌وه‌دا كردبوومانه پێشه‌كی ئه‌ویش: تاچه‌ند بڕوا به‌وه بكه‌ین كه ئازادی بۆ هه‌مووانه.
هاووڵاتییان له‌و ره‌فتارانه‌ی ده‌رهه‌ق به ئیسلامییه‌كان له ناوچه جیاجیاكاندا ده‌كرێن بێ‌ئاگان، ته‌نانه‌ت زۆر له ئیسلامییه‌كان ته‌نها له‌وه ئاگادارن كه له سنووری ناوچه‌ی خۆیاندا ده‌كرێن.
له كوردستاندا جموجووڵی ئیسلامی له گوند‌و قه‌زا و ناحییه‌كاندا له ژێر چاودێری و فشاردایه‌و له ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌و شوێنانه‌دا به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه‌و جار نییه ته‌نانه‌ت ئه‌و لاوانه‌ی هاتوچۆی مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ن بۆ لێپرسینه‌وه بانگ نه‌كرێن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ نه‌كرێت تا ده‌گاته حاڵه‌تی ته‌عداو لێدان. ناوچه‌ی وا هه‌یه ئیسلامییه‌كان گوند‌و شارۆچكه‌كه‌ی خۆیان جێهێشتووه‌و ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه ناچاربوون مت بن و له‌و ((به‌خششی ئازادی))یه بێبه‌ش بن . ناوچه‌ی گه‌وره‌و فراوانی وا هه‌ن كه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران تاپۆكراون و هه‌وڵی رۆژانه ده‌درێن بۆ بنه‌بڕكردنی هه‌موو چالاكییه‌كی ئیسلامی و غه‌یری ئیسلامیش. چالاكیی ئازادانه‌ی ئیسلامییه‌كان له شاره گه‌وره‌كاندا و به تایبه‌ت سێ شاره هه‌ر گه‌وره‌كه قه‌تیس كراوه به‌ڵام وه‌نه‌بێت له‌وێشدا ته‌واوی ئازادی هه‌یه.
ئیسلامییه‌كان مه‌له‌فی قه‌به‌یان له‌باره‌ی كاره ناڕه‌واكانی دژ به خۆیان و كاره‌كانیان هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر بارودۆخێك بێته پێشه‌وه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌له‌فانه‌ی ئاسان كرد هاووڵاتییانی كوردستان شتی عه‌جیب و غه‌ریبیان ده‌بیستن و به‌ر لهوهوی ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتداران بگرن ره‌خنه له ئیسلامییه‌كان ده‌گرن كه ئه‌مانه‌یان به شاراوه‌یی هێشتبووه‌وه.
به‌م شێوه‌یه ئێمه وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌مان به‌وه دا كه ئازادییه‌كه نسبییه و بۆ هه‌مووان نییه. ده‌مێنێته‌وه ئه‌و بڕه ئازادیییه‌ی ئیسلامییه‌كان و غه‌یری ئیسلامییه‌كان(ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار نین) هه‌یانه‌و كه له‌و ئازادییه‌ی به‌شێكی زۆری وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامی زیاتره و لێره‌وه ده‌پرسین: ئه‌گه‌ر زانیمان كه باس له ئازادی له جیهانی ئیسلامی‌دا ته‌نها قسه‌یه ئه‌ی بۆچی له كوردستاندا بڕێكی زیاتری ئازادی بۆ ئیسلامییه‌كان هه‌یه؟
له‌مه‌شه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ روونكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می منه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران واته وردبوونه‌وه له ئالیه‌تی دیموكراسی و ئازادییه‌كه‌ی كوردستان تاكو هۆی ئه‌و ئازادییه بزانین.
ئالیه‌تی دیموكراسی له رۆژئاوادا له بنهمایهكدا كورت ده‌بێته‌وه: هاوسه‌نگیی هێزه‌كان. ئه‌و هێزانه له حاڵه‌تی هاوسه‌نگیدان و هیچیان له توانایدا نییه ئه‌وی تر له‌ناوبه‌رێت بۆیه ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت؛ ئه‌مڕۆ حزبێك حوكم ده‌گرێته ده‌ست و سبه‌ینێ له حوكم ده‌رده‌چێت و ده‌بێته نه‌یارو خۆی ئاماده ده‌كات تا جارێكی تر‌و هه‌ر له رێگه‌ی سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه بگه‌ڕێته‌وه ده‌سه‌ڵات. جاری واش هه‌یه حزبێك ده‌چێته پله‌یه‌كی زۆر نزمتر وه‌ك چۆن حزبی لیبڕاڵ له به‌ریتانیادا هاوشانی حزبی پارێزگاران بوو به‌ڵام له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیستدا جێگه‌كه‌ی بۆ حزبی كرێكاران چۆڵ كرد‌و بووه حزبی سێیه‌م.
حاڵه‌تی دیكه‌ی هاوسه‌نگی ئه‌وه‌یه چه‌ند حزبێك هه‌ن له رووی هێزه‌وه لێك نزیكن بۆیه ئیئتلاف پێك دێنن و تا ئه‌و رۆژه‌ی ئیئتلافه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ئه‌و حزبانه له حوكمدا ده‌بن.
هه‌ر كاتێكیش هێزێك بتوانێت هاوسه‌نگییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا بشكێنێت ده‌سه‌ڵاتێكی وای ده‌ست ده‌كه‌وێت كه له‌و بڕه زیاتره كه گه‌مه‌ی دیموكراسی له حاڵه‌تی هاوسه‌نگیدا رێگه‌ی پێ ده‌دات و كاری سلبیی له‌سه‌ر ئازادییه‌كان ده‌كات و ده‌توانێت چۆك به زۆر كه‌س و لایه‌ن دابدات كه به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه. ئه‌و جۆره هێزانه‌ش به پله‌ی سه‌ره‌كی بریتین له چینی سه‌رمایه‌دار له لایه‌ك و كۆمه‌ڵه‌كانی فشار له لایه‌كی تر(كه به‌شێكیان دیسان سه‌ر به‌و چینه‌ن)و كه (لۆبی)ی جووله‌كه ته‌نها یه‌كێكه له‌و لۆبییانه.
له سه‌رووی ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی هێزه‌كاندا (سه‌رجه‌م نیزامه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه) هه‌یه، بۆیه هه‌ڵكشان و داكشانی هێزی حزبیش كه‌مێك نه‌بێت شتێكی وا له هاوسه‌نگییه گشتییه‌كه‌ی ئه‌و نیزامه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه ناگۆڕێت.
له رۆژهه‌ڵاتدا و كاتێك تاكه حزبێكی به‌هێز هه‌بێت باس كردنی دیموكراسی له جیاتی ئه‌وه‌ی گه‌مه‌یه‌كی سیاسیی هێزه‌كان بێت ده‌بێته بووكه‌شووشه‌یه‌ك ده‌درێته منداڵان بۆ ئه‌وه‌ی یاری پێ بكه‌ن و كاتی خۆیانیان پێ به‌رنه‌سه‌ر، بۆیه تێبینیی ئه‌وه بكه‌ن كه هه‌ركاتێك باس له دیموكراسی ده‌كرێت مه‌به‌ست پێی(ئازادیی را ده‌ربڕینه) نه‌ك ئاڵوگۆڕكردنی ده‌سه‌ڵات و كه ئه‌مه شێواندنی واتای دیموكراسییه چونكه ئازادی ته‌نها به‌شێكه له دیموكراسی.
جێگه‌ی مه‌به‌ست له وردبوونهوهكهماندا حاڵه‌تی كوردستانه كه دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری هاوشانی یه‌ك هه‌ن و هه‌ر یه‌كه‌یان ناوچه‌یه‌كی له ژێر ده‌ستدایه بۆیه هۆیه‌كی سه‌ره‌كی بۆ رێگه‌دان به هه‌بوونی حزبی تر حاڵه‌تی ناچارییه ئه‌ویش به حوكمی مونافه‌سه‌ی نێوانیان و كه هێچیان نه‌یانتوانیوه ببێته تاكه حزبی فه‌رمانڕه‌وا تا بزانین له تاقیكردنه‌وه ده‌رده‌چێت و باسكردنی له دیموكراسی تا چه‌ند بڕ ده‌كات. كه‌واته بێ ئه‌وه‌ی باس له هۆكاری دیكه‌ی وه‌كو فشاری ده‌ره‌كی بكرێت، هۆی سه‌ره‌كیی ئه‌و ئازادییه نیسبییه‌ی حزبه‌كانی تری غه‌یری دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌یانه بریتییه له هاوسه‌نگیی نێوان ئه‌و دوو حزبه‌و ئیتر پێویست به هیچ منه‌تێك ناكات به‌وه‌ی رێگه‌یان به حزبی تر داوه چونكه باوه‌ڕ هه‌بوون به دیموكراسی واتای ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان ئاماده‌ن هه‌ڵبژاردن ساز بده‌ن و ئه‌گه‌ر حزبێكی دیكه ده‌نگی زۆرتری له‌وان هێنا ئه‌وان به ره‌زامه‌ندیی خۆیان لاده‌چن و جێگه بۆ ئه‌و حزبه چۆڵ بكه‌ن. دیاره شتی وا نییه‌و ده‌توانین له‌مسه‌ر تا ئه‌وسه‌ری كوردستان له خه‌ڵك بپرسین (ئایا باوه‌ڕتان وایه ئه‌م حزبانه ئه‌مه بكه‌ن) بێ ئه‌وه‌ی تاكه كه‌سێكمان ده‌ست بكه‌وێت به(به‌ڵێ) وه‌ڵام بداته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێكی وامان بۆ هه‌ڵكه‌وت ده‌توانین به دڵنیاییه‌و بڵێین كه یان درۆزنه یان شێته. هه‌ڵبه‌ته دوو حزبێك كه به ئعترافی خۆیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات جه‌نگێكی ناوخۆیان به‌سه‌ر میلله‌تدا سه‌پاندبوو و له‌و پێناوه‌دا به ناوبژیوانیی كه‌س شه‌ڕیان رانهوستان و ئه‌مه‌ریكا نه‌بوایه ده‌ستیان له شه‌ڕ هه‌ڵنه‌ده‌گرت... چۆن ئیتر به سنگ فراوانییه‌وه به ناوبژیكردنی سندووقێكی ته‌خته و چه‌ند كاغه‌زێكی ره‌نگاوڕه‌نگ رازی بن.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئامۆژگاریی هه‌ندێك له نووسه‌رانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات كه ده‌بێت ئیسلامییه‌كان باوه‌ڕیان به ئاڵوگۆڕكردنی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت ده‌نا جێگه‌یان له دنیای دیموكراسیدا نابێته‌وه (!!!)ئامۆژگارییه‌كی بێ مانایه و پێویسته پێشتر ئاراسته‌ی خۆیانی بكه‌ن.
كاتێكیش ئالیه‌تی دیموكراسییه‌كه‌ی كوردستان‌مان زانی سنووره‌كانی ئازادییهكهش ده‌زانین و بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه ئازادیی حزبه‌كان له‌وه‌دایه كه بچووك بن و ئازادیی نشونماكردنیان نییه و هه‌ر بۆیه ئیسلامییه‌كان كه گه‌شه‌یان سه‌ندووه دووچاری ژماره‌یه‌ك كاری ناڕه‌وا بوون.
كه‌واته چاكتر وایه واز له‌و منه‌ته بهێنرێت و شته‌كان وه‌كو خۆیان باس بكرێن. ره‌نگه له پاش ئه‌م باسهشمان هه‌ڵڵا به‌رزبێته‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له‌و راستییانه‌و له‌و ناهه‌قییانه بدرێته‌وه بوترێت ئیسلامییه‌كان خۆیان به مووسا ده‌شوبهێنن و ده‌سه‌ڵاتداران به‌فیرعه‌ون ئه‌وه‌ش راست نییه چونكه نه ئێمه ده‌گه‌ینه ئاستی مووسا لهئیمانداریدا و نه ئه‌وان هێنده‌ی فیرعه‌ون به‌ده‌سه‌ڵاتن. كۆمیدیاكهش لێره‌دایه: هێنده‌ی فیرعه‌ون ده‌سه‌ڵاتیان نییه كه‌چی منه‌تی فیرعهونییانه به‌سه‌رماندا ده‌كه‌ن