سه‌ركرده‌یه‌یكی‌ كۆمه‌ڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، زور به‌لامه وه سه یره كه‌سێكی ئیسلامی بلێت من بروام به دیموكراسی هه‌یه
30/05/2014 نوسەر: bzavpress

سه‌ركرده‌یه‌یكی‌ كۆمه‌ڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، زور به‌لامه وه سه یره كه‌سێكی ئیسلامی بلێت من بروام به دیموكراسی هه‌یه


بیلال سلێمان ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ و ئه‌ندام په‌رله‌مانی‌ خولی‌ پێشووی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌  له‌ تۆری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ فه‌یسبووك بلاَوی‌ كردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت، زور به‌لامه وه سه یره كه‌سێكی ئیسلامی بلێت من بروام به دیموكراتی هه‌یه 

دیموكراسی‌ ببوه‌ به‌ كێشه‌ی‌ نێو ئیسلامه‌یكانی‌ كوردستان و تا ئیستاش ئه‌و پرسه‌ یه‌كلای‌ نه‌بۆته‌وه‌ هه‌ندێكیان باوه‌ریان وایه‌ له‌گه‌ل ئیسلام ده‌گونجێت و هه‌ندێكیشیان ره‌فزی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌ڵێن كوفره‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ نوسینه‌كه‌یه‌تی‌:
دیموكراسی
 زور به‌لامه وه سه یره كه‌سێكی ئیسلامی بلێت من بروام به دیموكراتی هه‌یه وه ك به رنامه بو ژیانی خه‌ڵكی له كاتێكا خوای گه‌وره هه‌مو دینێكی تری جگه‌ له دینی ئیسلام ره ت كردوته وه و موسڵمان پێویسته ته نها بروای به دینی ئیسلام هه‌بێت و جگه‌ له‌وه ش گومراییه .

وه ك خوای گه‌وره ده فه رمویت 

وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ
آل عمران 85