30/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
وڵاتێك پڕ له نه‌خۆشی ده‌روونیی !!
كوشتنی " دونیا " دڵته‌زێن و جه‌رگبڕه ، به‌ڵام ئه‌وه نه یه‌كه‌م رووداوی دڵته‌زێنه و نه دواهه‌مینیشه ، ته‌نیا شێوازی دڕندانه‌ی كوشتنه‌كه‌ی تووشی شۆكی كردین و كوشتنه مه‌زڵومانه‌كه‌ی " دوعا " ی له زه‌ینی ماندووماندا زیندوو كرده‌وه .
ئه‌وه زۆر راسته كه بنه‌ماڵه و مێرده بكوژه‌كه و مه‌لا ماره‌بڕه‌كه هه‌ر یه‌كه و پشكی خۆی له‌و كوشتنه‌دا به‌رده‌كه‌وێت ، به‌ڵام با چاك بزانین تاوانباری سه‌ره‌كیی له به‌رده‌وامبوونی ره‌شه‌كوژیی ژن و پیاوی ئه‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌م كاراكته‌ره سه‌ره‌كیانه‌ن :
1. ده‌زگای دادوه‌ریی ته‌نیا بۆ مه‌رامی سیاسیی و خۆ به نزیك له خۆرئاواوه نیشان دان له‌لای هه‌ندێ رێكخراوی خۆرئاوایی ، سزای قانوونیی تاوانبارانی بكوژی له هه‌رێمدا راگرتووه ، كه ئه‌مه بكوژانی دڵنیا كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش بكووژن بێ ترسن له كووشتنه‌وه‌یان ، به‌س تا ماوه‌یه‌كیش زیندانیی ده‌كرێن ئازاد ده‌كرێن .
2. ئه‌و رێكخراو و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی كه پشتیوانیی ده‌كه‌ن له تاوانبار كه نه‌كوژرێته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام سمینار و كۆڕ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن .
3. له كاتی ئه‌م جۆره تاوانانه‌دا كه تاوانباران ته‌نیا كه‌سێكی مولته‌زیمیان به دینه‌وه تێدا نیه ، كه‌چی میدیای عه‌لمانیی یه‌كسه‌ر په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ دین و خه‌ڵكی دیندار درێژ ده‌كه‌ن ، كه‌چی له هه‌مان كاتدا هه‌ر ئه‌وانن دژایه‌تی ده‌قه شه‌رعیه‌كان ده‌كه‌ن بۆ سزادانی بكووژ كه كوشتنه‌وه‌یه‌تی . كه ئه‌مه هه‌ڵوێستێكی دووڕوویانه‌یه و هیچی تر .
4. نازانم ساڵانه ملیۆنه‌ها دۆلار بۆ ئۆتۆمبێل كڕین و كۆڕ و سمینار و بودجه و مووچه‌ی رێكخراوه‌كانی ژنان خه‌رج ده‌كرێت ، به‌ڵام هیچ كاریگه‌ریه‌كیان نیه بۆ دژایه‌تیی و كه‌مكردنه‌وه‌ی تووندوتیژیی ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه زۆربه‌یان كار له‌سه‌ر قوڵكردنه‌وه‌ی دووژمنایه‌تی نێوان پیاو و ژن ده‌كه‌ن به‌ناوی ژن سالارییه‌وه ، به‌ڕاستیی زۆربه‌یان ته‌نیا كۆمپارسی ده‌سه‌ڵاتن و هیچی تر . ته‌نانه‌ت زۆر جار ژنانی په‌نابه‌ر به رێكخراوه‌كانیان ده‌رده‌كه‌ن و وه‌كو بیستوومانه داویاننه‌ته‌وه به بكوژانیان به ناوی سوڵحی عه‌شایه‌رییه‌وه !!
به داخه‌وه هه‌رچی سه‌یر ده‌كه‌م ئێمه له وڵاتێكی پڕ له نه‌خۆشی ده‌روونیدا ده‌ژین و نه‌خۆشیه‌كانیشمان نیسبین ، هه‌ندێ پیاو ده‌كووژن بۆ ده‌مكوتكردنی ئه‌وانی تر ، هه‌ندێ ژن ده‌كووژن به‌ناوی پاراستنی شه‌ره‌فه‌وه ، هه‌ندێ رۆژنامه‌نووس ده‌كووژن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كانیان ده‌رنه‌كه‌ون ، هه‌ندێ جه‌ماوه‌ر ده‌ده‌نه به‌ر رێژه‌نه‌ی گوللـه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكی تر درێژه به كورسیه‌كانیان بده‌ن ، هه‌ندێكی تر هه‌ڵبژاردن ته‌زویر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌م نه‌خۆشیه كوشنده‌یه نه‌خۆشیه‌كه‌ی تریان بشارنه‌وه ، هه‌ندێ جار په‌نا بۆ پۆلیس ده‌به‌ین ، كه‌چی پۆلیس بۆ خۆی نه‌خۆش تره ، ئه‌وه نه‌بوو به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس بكووژانی پاسه‌وانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی به هه‌ڤاڵی خۆی له‌قه‌ڵه‌مدا ، ئه‌وه نیه پۆلیسی دهۆك ده‌ڵێت : كه‌س سكاڵای له‌سه‌ر بكووژه‌كه‌ی دونیا تۆمار نه‌كردووه . من دڵنیام نه‌خۆشی ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه كه گوایه به‌ره‌و دوبه‌ی بوون ده‌چێت له رووی ده‌روونیه‌وه زۆر قورسه ، به‌ڵام كێ ده‌توانێت به‌و نه‌خۆشانه بڵێت ئێوه نه‌خۆشن كه هه‌موویان ده‌سه‌ڵاتدار و چه‌ك به ده‌ستن ، یا دوا جار به پاسه‌وانی ئه‌وان ده‌رده‌چن !!