سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ شه‌پۆل بۆ
30/05/2014 نوسەر: bzavpress

سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ شه‌پۆل بۆ "بزاڤ پرێس" خاوه‌ن ئیمتیاز ته‌نیا خه‌ریكی گه‌نه‌خۆری و دزی بوو


 ستیڤان شه‌مزینی سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ شه‌پۆل له‌ باره‌ی‌ لابدرنی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ و دیار نه‌مانی‌ پاره‌ی‌ گۆڤاره‌كه‌ به‌ "بزاڤ پرێس" ی‌ راگه‌یاند له‌هه‌موو دنیا خاوه‌ن ئیمتیاز دارایی رۆژنامه‌ یان گۆڤاره‌كه‌ی دابین ده‌كات، به‌لاَم له‌ گۆڤاری شه‌پۆل دا دروست به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن ئیمتیاز كه‌ هیچ كارێكی نه‌بوو وه‌ك كاری رۆژنامه‌وانی و ئه‌سڵه‌ن نازانێت ره‌گه‌زه‌كانی هه‌واڵ چین، ته‌نیا خه‌ریكی گه‌نه‌خۆری و دزی بوو،

 به‌مشێوه‌یه‌:

1) مینحه‌ی مانگانه‌ی گۆڤاره‌كه‌ بڕی حه‌وت 7 ملیۆن دینار بوو
2)به‌رده‌وام فرۆشی مانگانه‌ی گۆڤاره‌كه‌ له‌ 500 هه‌زار كه‌متر نه‌بووه‌
3)به‌رده‌وام گۆڤاره‌كه‌ ریكلاَمی هه‌بووه‌ و لانیكه‌می 500 هه‌زار دیناره‌
4)كه‌واته‌ لانیكه‌می داهاتی 8 ملیۆن دینار بووه‌

هه‌روه‌ها ئاماژیشی‌ به‌وه‌كرد،چۆن ئه‌م 8 ملیۆنه‌ سه‌رفكرا؟

1) 2 ملیۆن دینار بۆ چاپخانه‌
2) 1 ملیۆن دینار بۆ سه‌رنووسه‌ر "واته‌ من"
3)750 هه‌زار دینار بۆ موكافه‌ئه‌ی په‌یامنێران
4) 500 هه‌زار دینار بۆ دیزاینه‌ر
5)150 هه‌زار دینار بۆ كرێی نووسینگه‌

ووتیشی‌"  كۆی خه‌رجییه‌كان بۆ یه‌ك مانگ 4 ملیۆن و 4 سه‌د هه‌زار دینار بووه‌ به‌لاَم خاوه‌ن ئیمتیاز به‌ ته‌نیا مانگانه‌ 3 ملیۆن و 600 هه‌زار دیناری گه‌نه‌خۆری كردووه‌
له‌وه‌ش كۆمیدی تر، جه‌نابی خاوه‌ن ئیمتیاز موبه‌ریده‌ و سپلیت و مێزی ئیداره‌ی نووسینگه‌ی گۆڤاری له‌ 2012ه‌وه‌ بردۆته‌وه‌ بۆ ماڵی خۆی. 

جێگه‌ی‌ ئاماژه‌پێكردنه‌ گۆڤاری‌ شه‌پۆل تاكه‌ گۆڤاری‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌ كه‌ له‌ سلێمانی‌ ده‌رده‌چێت."