29/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتوو " پارتی بادینانی بۆ كردووین به دۆزه‌خ
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ل رۆژنامه‌ی ده‌ستور باس له كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتوو ده‌كات و ده‌ڵێت، یه‌كگرتوو لیژنه‌یه‌كی بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و هۆكارانه دیاری كردووه.
ئاماژه‌يشى به‌وه‌كردووه، كه پارتی به ههڵرشتی پاره‌یه‌كی زۆر و ده‌نگ كرین هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی ده‌نگ داوه."
ووتویهتیشی" پارتی دیاره ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوو چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو كردووه،چۆن بادینانی بۆ كردووین به دۆزه‌خ!هه‌روه‌ها مه‌حروم كردنی یه‌كگرتوو له هه‌موو جومگه‌كانی ئه‌م نیشتیمانه كه وه‌ك هێزی چواره‌م مه‌حرومترین لایه‌نه به هه‌موو ئهندامهكانیانهوه.