تۆمەتبار كردنى ئه‌مریكا بە كاری جاسوسى
29/05/2014 نوسەر: bzavpress

تۆمەتبار كردنى ئه‌مریكا بە كاری جاسوسى


جێگری فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى چین ئەمریكا بە جاسوسى لە بواری تەكنەلۆژیای زانیاری تۆمەتبار دەكا و دەڵێت" ئەو وڵاتە لە رێی جاسوسى تەكنەلۆژیای زانیارییەوە هەوڵی بەدەستهێنانی زانیاری لە بورای هەوڵگری سەربازی و سیاسی و ئابووری دەدا به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى  شینخو-ی چینی سون سینگوۆ جێگری فه‌رمانده‌ى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى چین لە سیمیناری ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە" لەسەر ئاستی جیهان ئەمریكا لە جاسوسى بواری تەكنەلۆژیای زانیاری پێشەنگە". ئه‌و به‌رپرسه‌ى چین باسی لەو پێنج كاربەدەستە سەربازییەی وڵاتەكەی كرد كە لە ئەمریكا بە تۆمەتی جاسوسى دەستگیر كراون و وتویەتی "ئەوە چین نییە كاری جاسوسى دەكا، بەڵكو ئەمریكایە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لە بواری هەواڵگری و سەربازی و سیاسی و ئابووری كاری جاسوسى تەكنەلۆژیای زانیاری دەكا." جێگه‌ى باسه‌ كه‌ حەفتەی رابردوو، ئەمریكا پێنج كاربەدەستی سەربازی چینی بە تۆمەتی كاری جاسوسى دەستگیر كرد، ئەمەش ناڕەزایی حكومەتی چینی لێكەوتەوە.