سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان زیاتر له 13 ساڵه زه‌وی چه‌ند هاوڵاتییه‌كی داگیركردوه و سه‌رباری چه‌ندین بڕیاری دادگاش ئاماده نییه ئه‌و زه‌ویانه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانی.
به پێی راپۆرتێكی گۆڤاری لڤین محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له سه‌ره‌تای ساڵی 2000 وه زه‌وی چه‌ند هاوڵاتیه‌كی له كه‌رتی 8 ی ئابڵاخ داگیر كردوه سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ساڵی 2002 دا دادگا بڕیاریداوه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ویانه، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ملی بۆ بڕیاره‌كه‌ی دادگا نه‌داوه و به هێزی چه‌كداریش رووبه‌رووی ئه‌و كه‌سانه بووه‌ته‌وه كه دیانه‌وێت بڕیاره‌كه‌ی دادگا جێبه‌جێ بكه‌ن.
سكرتێری حزبی سۆسیالیت دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌شی به فه‌رمانبه‌ران و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جێبه‌جێكردنی سلێمانی وتووه: "هه‌ركات ئه‌و زه‌وی و شتانه‌ی كه پارتی و یه‌كێتی داگیریان كردووه لێتان وه‌رگرتنه‌وه و له‌وانتان سه‌نده‌وه، ئه‌و كات منیش ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی كه داگیرمكردوه راده‌ستی ده‌كه‌مه‌وه و بڕۆن بۆ ئه‌وان ئازا بن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن".
س.ع