له‌ تەمەنی (٩٩) ساڵیدا زانکۆی تەواوکرد
28/05/2014 نوسەر: bzavpress

له‌ تەمەنی (٩٩) ساڵیدا زانکۆی تەواوکرد


 " جیسی وایت" ژنێکی ئەمەریکی تەمەن (٩٩) ساڵە توانی خوێندنی زانکۆ تەواوبکات، ناوبراو لەساڵی ١٩٣٩ لەزانکۆ وەرگیرابوو، بەڵام بەهۆی کێشەی دارایی نەیتوانی بوو خوێندن تەواوبکات.  وایت توانی ئەمساڵ خوێندنی زانکۆ لە کۆلێژی بیل لە شاری بانگۆر تەواوبکات. ناوبراو بەبۆنەی تەواوکردنی خوێندنەکەی ئاهەنگێکی ئەنجامدا و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەتەواوکردنی زانکۆ دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانی