01/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆپۆزسیۆن: سكاڵا لهدادگا تۆمار دهكهین
عومەر عەبدولعەزیزسەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو رایگەیاند: كۆبوونەوەكەی دوێنێی پەرلەمان تۆماركراوەو پرۆسەی دەنگدانەكە هیچ شەرعیەتێكی نەبووە، چونكە نەدەنگەكان ژمێردراون نەئەوان دیارن كەرازی بوون نە ئەوانەش دیارن كە رازی نەبوون، بۆیە ئەوان سەرلەبەری پرۆسەكە رەت دەكەنەوە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ئهوهشی بە (خەندان)ی راگەیاند:كه ئەمڕۆ دووشەممە (1ی تەمموزی 2013) لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن راگەیەندراوێك بۆ رای گشتی و لایەنەكان و كۆمەڵگەی مەدەنی بڵاو دەكەنەوە و تانەی بڕیارەكەی پەرلەمانی كوردستان دەكەن، پرۆسەی دەنگدانیش بۆ هەردوو پڕۆژەكەی پەرلەمان بەناشەرعی و نایاسایی دەزانن.
وتیشی: "ئێمە سكاڵا لە داواكاری گشتی و دادگای پێداچوونەوە تۆمار دەكەن و داواش دەكەین سەرۆكی هەرێم ئەو پرۆژە یاسایانە ئیمزا نەكات، چونكە هیچ شەرعیەتێكیان نییە".
دوێنێ پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، ماوەی سەرۆكایەتی هەرێمی بۆ دوو ساڵ و پەرلەمانی كوردستانی تا مانگی 11ی ئەمساڵ درێژ كردەوە، ئەمەش ناڕەزایی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی لێكەوتەوەو بەهۆیەوە پشێوی و شەڕ لە ناو هۆڵی پەرلەماندا روویدا.
س.ع