26/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جه‌عفه‌ری بۆ ئێران: ناكرێ حوكمی شیعه له مالكیدا كورت بكرێته‌وه
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه دیسان ویلایه‌تی سێیه‌می مالكی ره‌ت كرده‌وه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی جه‌عفه‌ری به‌رێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه بووه كه بۆ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران ناردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو هاوپه‌یمانی نیشتمانی و نزیك له ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ئاشكرای كرد كه نێوبراو بۆ به‌رپرسانی ئێرانی ته‌ئكید كردۆته‌وه كه ئه‌زمونی حوكمی شیعه له عێراق به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو و كتوپڕ یان ئه‌نجامی ئیراده‌یه‌كی ده‌ولی كه به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پێنرابێت نیه، به‌ڵكو به گوتنی جه‌عفه‌ری پێویستیه‌كی هه‌نووكه‌ییه و بۆ كۆتایی هێنان به حوكمی تاكڕه‌وانه‌یه كه له‌دژیان كراوه.
جه‌عفه‌ری گوتی ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه له عێراق بۆ رووخاندنی حوكمێكی دیكتاتۆری بوو و بۆ ئه‌وه بوو گه‌لی عێراق بگاته ئازادی و دیموكراسی، به‌ڵام ئێمه ناتوانین رێگه بده‌ین سه‌ره‌ڕای قوربانیدانه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان حوكمی خۆمان بكه‌ین، ئه‌و حوكمرانیه له تاكه كه‌سێكدا كورت بكرێته‌وه، كه مه‌به‌ستی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو.