26/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر كوشتنی ژنه 15 ساڵییه‌كه هاته ده‌نگ
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌توندی ئیدانه‌ی رووداوی كوشتنی ژنه 15 ساڵانه‌كه‌ی شاری دهۆكی كرد و داواشیكرد به‌دواداچوونی جددی بۆ ئه‌و پرسه بكرێت.
شه‌وی 23-5-2014 له ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كچی سه‌ر به قه‌زای شێخان ژنێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ به درنده‌ترین شێوه له لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه كوژرا و دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵهات، تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له باره‌ی شوێنی ئه‌و تۆمه‌تباره‌وه دیار نییه.
ئه‌مڕۆ یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانی دانیشتنی په‌رله‌ماندا باسی له رووداوی كوشتنی ژنه 15 ساڵه‌كه‌ی ناوچه‌ی كهلهكچیی سه‌ر به قه‌زای شێخان كرد كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژرا.
یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مان به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه‌ی كرد و داواشی له لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت له په‌رله‌مان كرد به‌دواداچوونی جدی بۆ ئه‌و پرسه و ره‌وشی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌و رووداوه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی لێكهوتهوه و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به‌یاننامه‌ی له‌سه‌ر ده‌ربكه‌ن، بهوهۆیهشهوهسبهینێ سێشه‌ممه كاتژمێر 12 نیوه‌ڕۆ له نزیك په‌یكه‌ری ئه‌حمه‌دی خانیله شاری دهۆك خۆپیشاندان رێكده‌خرێت بۆ به‌رده‌م پارێزگای دهۆك .