01/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام وعەلمانیەت ،دووڕیانی لێكجیابوونەوە ٣
سێیه‌م: پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌ت له‌سه‌رچاوه ئیسلامییه‌كاندا
1: شێخ (عیرفان سه‌لیم حه‌شا حه‌سونه) له‌كتێبه‌كه‌یدا(جامع المهلكات من الكبائر والمحرمات)، به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌ت ده‌كات: وشه‌یه‌كی وه‌رگیراوه له‌زانسته‌وه، ڕووكه‌شه‌كه‌ی وا ده‌رده‌كه‌وێت، مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌یه شوێنی زانست بكه‌ویت و له‌بری حوكمی خودا كاری پێ بكه‌یت، له‌و ڕووه‌ی كه زانست له عه‌قڵه‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت و، عه‌قڵیش سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌فسه، نه‌فسیش فه‌رمانپێكه‌ری خراپه‌یه و حه‌ز و ئاره‌زو و ئاواتخواستنی خوَی هه‌یه، به‌لاَم له ڕاستیدا عه‌لمانیه‌ت وه‌رگێڕدراوی وشه‌ی (secularity ) ی ئینگلیزییه، ئه‌م وشه‌یه‌ش، له‌وشه‌ی (secular ) وه وه‌رگیراوه، كه هاو واتای وشه‌ی (unreligious ) ه، واته نائایینی، یان بێجگه له‌ئاین، لێره‌یشه‌وه عه‌لمانیه‌ت واته: بێدینی.
2:(موحه‌ممه‌د قوتب) له‌كتێبه‌كه‌یدا (مژاهب فكریه معاصره)، هه‌مان ئه‌و پێناسه‌یه‌ی پێش‌و دووباره ده‌كاته‌وه، به‌لاَم له‌ته‌ك هه‌ندێك زیادكردن و به‌دواداچوونی خوَیدا، له پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌تدا ده‌ڵێت: وشه‌ی عه‌لمانیه‌ت، وه‌رگێڕدراوی وشه‌ی (secularism ) یا(secularite ) یه له‌زمانه ئه‌وروپییه‌كاندا، كه وه‌رگێڕدراوێكی سه‌ر لێ تێكده‌ره و وا نیشانده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كی به‌زانسته‌وه هه‌یه، له كاتێكدا له‌زمانه سه‌ره‌كییه‌كانی خوَیاندا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌زانسته‌وه نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ست پێی بنیاتنانی ژینێكه دوور له‌ئاین، یان جوداكردنه‌وه‌ی ته‌واوی نێوان ئاین و ژینه، باشترین وه‌رگێڕانێك له زمانی عاره‌بیدا بۆ ئه‌م وشه‌یه(اللادینیه) یه، كه به‌واتای (نائاینیی) دێت، بۆیه‌كا ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ی له زوبانی عاره‌باندا بۆی دانراوه، نزیكترین مانایه بۆ عه‌لمانیه‌ت.
3: له فه‌رهه‌نگی (الموسوعه المُێسّره فی اڵ‌دیان والمژاهب واڵ‌حزاب المعاصره )كه دانراوی (لیژنه‌ی نه‌دوه‌ی جیهانیی گه‌نجانی مسوڵمانه)، له‌باره‌ی عه‌لمانیه‌ته‌وه ده‌ڵێت: بریتیه له بێدینی و دنیاگه‌رایی، بریتیه له بانگه‌شه‌كردن بۆ بنیاتنانی ژین له‌سه‌ر زانستی مرۆكرد و عه‌قڵ، یان چاودێریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه به‌شێوه‌یه‌ك دوور بێت له ئایین، له لایه‌نه سیاسیه‌كه‌شه‌وه، واتای بێدینی ده‌گه‌یه‌نێت له حوكمكردندا، له زاراوه‌شدا، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی نیه به‌زانسته‌وه.
4:(عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن حه‌به‌نكه ئه‌لمه‌یدانی) له كتێبی (كواشف زیوف مژاهب فكریه معاصره) دا ده‌ڵێت: عه‌لمانیه‌ت پێڕۆیه‌ك نیه مه‌شخه‌ڵه‌كانی دیاری كرابێت، به‌لاَم ناونیشانێكه ئامانجی ئه‌وه‌یه به‌یه‌ك چاو بنواڕێت، ئه‌ویش چاوی لێكوَڵینه‌وه‌ی زانستییه به ئامرازه مروَییه‌كان و، كوێركردنی ئه‌و چاوه‌یه كه زانیاری –مه‌عریفه- له ئاین و وه‌حییه‌وه وه‌رده‌گرێت. عه‌لمانیه‌ت ئه‌و ڕه‌وته‌یه ڕه‌چاوی ئاین ناكات و گرنگیشی پێ نادات، له كاروباره‌كانی ژینی دنیایشدا، هیچ سه‌نگێك بۆ ئاین دانانێت و، بڕوای به‌وه نیه شتێكی تر له دوای ژینی دنیاوه هه‌بێت.
باسی دووه‌م:عه‌لمانیه‌ت وه‌كو چه‌مكێكی لاستیكیی له‌زاراوه‌دا
فه‌رهه‌نگی ئوَكسفوَردی ئینگلیزی، له‌سه‌ره‌تای باسه‌كه‌یدان له‌سه‌ر عه‌لمانیه‌ت، به شێوازێكی نه‌رێنیی پێناسه‌ی ده‌كات، چوارچێوه‌كه‌ی وا لێ ده‌كات، كورتهه‌ڵهاتبێت له‌سنووری بازنه‌یه‌كی بچوكدا، (بینا عه‌لمانیه‌كان)، وه‌كو نمونه‌یه‌ك، واتا ئه‌و بینایانه‌ی كه تایبه‌ت نه‌كراون بۆ مه‌به‌سته ئاینییه‌كان، (قوتابخانه‌ی عه‌لمانی)، ئه‌و قوتابخانه‌یه‌یه كه فێركردنێكی نائایینی به قوتابییه‌كانی ده‌به‌خشێت، ڕوونیشه وشه‌كه لێره‌دا به‌ڵگه‌نمایه‌كی نه‌رێنیی هه‌ڵده‌گرێت، به واتای( نائایینی) یان( ناپیرۆز) دێت، ئه‌وه‌ی لێ ناخوێندرێته‌وه كه دژایه‌تی ئاین و پێڕۆی ئایینی ده‌كات. واته پێناسه‌یه‌كه ته‌نیا بازنه‌یه‌كی به‌شه‌كیی بچوك ده‌گرێته‌وه، به‌لاَم دواتر فه‌رهه‌نگه‌كه چه‌ند پێناسه‌یه‌ك ده‌هێنێت، كه چوارچێوه‌كه‌یان زوَر فراوانتره، وای لێ ده‌كات تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زوَر له دیدگا سه‌راپاگیره‌كه‌وه نزیك بێته‌وه، كه‌واته عه‌لمانیه‌ت ئه‌وه‌یه ئینتیمای بۆ ئه‌م جیهانه بینراوه‌ی نها هه‌یه - جیهانی پێنج هه‌سته‌وه‌ره‌كه- عه‌لمانیه‌ت ته‌نیا گرنگیی به‌م جیهانه ده‌دات و، لایه‌نگیری ژینی دنیا و كاروباره‌كانیه‌تی، به‌وه‌ش پێناسه‌كه‌ی ناوه‌ڕۆكێكی زیاتر له سنووردار وه‌رده‌گرێت، عه‌لمانیه‌ت هه‌ر نائایینی نیه و ته‌واو، به‌ڵكو به ته‌نیا لایه‌نگیری ئێستا و ئێره‌یه. كاتییبوونی عه‌لمانیه‌تیش هه‌ر له سه‌ره‌تاكه‌یه‌وه سیفه‌تێكی پێكه‌وه‌لكاوه، بۆیه وشه‌ی(secularism ) ی ئینگلیزی، كه له زمانه ئه‌وروپییه‌كانی تریشدا هاووێنه‌ی هه‌یه، له‌وشه‌ی لاتینی سایكلوم (saeculum ) ه‌وه وه‌رگیراوه و، به واتای(سه‌رده‌م) یان (نه‌وه)یان (سه‌ده) دێت، له‌زمانی لاتینی چاخه‌كانی ناوه‌ندیشدا به واتای (جیهان) یان (دنیا ) هاتووه.
له‌و پێناسانه‌شدا كه دواتر فه‌رهه‌نگه‌كه هێناونی، چوارچێوه‌ی زاراوه‌ی عه‌لمانیه‌ت زیاتر فراوان ده‌بێت، تاكو پێناسه‌كان له بازنه‌ی به‌شه‌كیی بچوكه‌وه ده‌گوازنه‌وه بۆ بازنه گشتیه فراوانتره‌كه‌یی و تێڕوانینێكی گشتگیر بۆ گه‌ردوون له‌خوَ ده‌گرێت و، چه‌ندین مه‌نزومه‌ی به‌هایی و مه‌عریفیی وه‌كو لق لێده‌بێته‌وه. له‌وێشه‌وه عه‌لمانیه‌ت وا پێناسه ده‌كرێ كه بیروباوه‌ڕێكه پێی وایه ئاكار- موَراڵ - له‌م ژینی دنیایه‌دا پێویسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مرۆكان بێت، هه‌موو ئه‌و ئیعتیبارانه‌ی تر، كه له ئیمان به خودا و ژینێكی دواتره‌وه وه‌رگیراون، به دوور ده‌زانێ.
به‌عه‌لمانیكردن( عَلْمَنه) ش، بریتیه له ڕه‌نگكردنی هونه‌ره‌كان و كۆڵینه‌وه‌كان، به ڕه‌نگێكی عه‌لمانی ناپیرۆز و، دانانی ڕه‌وشت له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی سودگه‌رایی تێپه‌ڕێنه‌ری ڕه‌وشت، به‌لاَم سه‌رباری نادیاری ئه‌م پێناسه‌یه‌ش، ده‌توانرێت ئه‌وه بووترێت: كه عه‌لمانیه‌ت لێره‌دا یانی ماده‌گه‌رایی، چونكی له حاڵه‌تی به دوورگرتنی هه‌موو ئیعتیباره ئاینییه‌كاندا، هیچ شتێكمان له‌به‌رده‌مدا نامێنێته‌وه ته‌نیا ئه‌م ژینی دنیایه نه‌بێت.
هه‌رچی ڕه‌هه‌نده مادییه‌كه‌ی عه‌لمانیه‌ته، له‌نوسینه‌كه‌ی پیته‌رگای (petergay ) دا به‌شێوه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كه نه شاراوه‌یی تێدایه، نه‌یش نادیاریی، پیته‌رگای مێژوونووسی بزوتنه‌وه‌ی ڕۆشنگه‌ریی ئه‌و ڕه‌هه‌نده مادیه ناوده‌بات به (ڕوحی هاوچه‌رخ).
له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناونیشانی: جوله‌كه‌یه‌ك به بێ خودا، فروَید و بێباوه‌ڕیی و
دامه‌زراندنی شیكاری ده‌روونیی)
(Agodless jew: freud,atheism,and making of psycho analysis )
وا وه‌سفی شیكاری ده‌روونیی ده‌كات، كه زانستێكی عه‌لمانیه و په‌یوه‌ندی نیه به ئاینه‌وه، به‌ڵكو دژی ئاینه و ئامانجی تێكشكاندنێتی. ناونیشانی كتێبه‌كه ئه‌وه له‌خوَده‌گرێت كه عه‌لمانیه‌ت و بێباوه‌ڕیی، دووچڵی یه‌ك لقن. پیته‌رگای عه‌لمانیه‌ت به بێباوه‌ڕیی چالاك له به‌رامبه‌ر بێباوه‌ڕیی فیكریی و وردبوونه‌وه‌دا، ناو ده‌بات.
لێره‌یشه‌وه، ده‌توانین له پێناسه فه‌رهه‌نگیه‌كان بۆ عه‌لمانیه‌ت ده‌ربچین و، هه‌وڵی ناساندنێكی چه‌مكگه‌رایانه‌ی بده‌ین. ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كه‌ین، هه‌مان تێكه‌ڵكردن و هه‌مان ڕای یه‌كلایه‌نه له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین فه‌رهه‌نگه تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئه‌و بواره‌دا ده‌بینین، كه ئه‌ویش فه‌رهه‌نگی زانستی كوَمه‌ڵناسی هاوچه‌رخه(dictionary of modern sosiology )، له دانراوه‌كانی( توَماس فوَرد هێڵت)ه، ئه‌و له فه‌رهه‌نگه‌كه‌یدا سێ بابه‌ت و كه‌ره‌سه‌ی هێناوه كه په‌یوه‌ندیان به چه‌مكی عه‌لمانیه‌ته‌وه هه‌یه، ئه‌ویش (عه‌لمانی secular ) و (به‌عه‌لمانیكردنsecularization ) و (كوَمه‌ڵگه‌ی عه‌لمانیsecular society ) ن، به‌پێی ئه‌و فه‌رهه‌نگه وشه‌ی (عه‌لمانی) چه‌ند واتایه‌كی هه‌یه، له‌نێوانیاندا دنیایی، ناڕوحیی و نائایینی هه‌س. لێره‌یشه‌وه عه‌لمانی له‌و لایه‌وه هه‌ڵوه‌شێنه‌ری پیرۆزییه، له كاتێكدا ئه‌مه پێناسێكی نه‌رێنییه و جوداواز نیه له پێناسه‌یه‌كی دیكه‌ی عه‌لمانیه‌ت كه به پێی وازهێنان و كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕوا به بیروباوه‌ڕه ئاینییه‌كانییه لوَكاڵییه‌كان له قوَناغێكی دیاریكراودا، دانراوه. دواتر دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وشه‌ی(عه‌لمانی) له‌به‌رامبه‌ر( پیرۆز ) دا، به( بێ ڕێز و بێ ئه‌رزش) ده‌ناسێنێ ، و وشه‌ی ( ناپیرۆز )ی بۆ داده‌نێت. به‌لاَم دوای ئه‌وه خوَی له‌م پێناسه‌یه ناكات به خاوه‌ن و ده‌ڵێت:( ناپیرۆز ) واتای ( دژ به‌ئاین - anti religious ) ی لێ ده‌خوێنرێته‌وه.
وه‌لێ وشه‌ی عه‌لمانی له‌جیهانی ڕاسقانی – واقیعی - دا به‌و واتایه دێت كه په‌یوه‌ندی نیه به ئاینه‌وه(non religious ). به‌لاَم هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسكران، چه‌ند زاراوه‌یه‌كی نه‌رێنین و، خوَیان بێده‌نگ كردووه له‌ئاستی شته گشتی و ڕه‌هاكان و ڕه‌وشته به‌رزه‌كاندا، ئه‌و پێناسانه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ناكه‌ن دیدگایه‌كی گشتگیر بۆ گه‌ردوون پێشكه‌ش ده‌كه‌ن - كه بازنه گه‌وره‌كه‌یه- به‌ڵكو له چوارچێوه سنوورداره‌كه‌ی خوَیاندا ده‌مێننه‌وه.
فه‌رهه‌نگه‌كه، ئه‌م خاڵه، به‌ڕوونی به‌دیار ده‌خات، كاتێك ڕای (ج.م. ینجر) له‌بابه‌ته‌كه‌دا ده‌هێنێت، ئه‌و ده‌ڵێت:(به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی من، زوَرترین دانایی ئه‌وه‌یه، وشه‌ی(عه‌لمانیه‌ت) وا به‌كاربهێنین، وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌و بیروباوه‌ڕ و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان نییه به‌لایه‌نه ناكوَتاكانه‌وه (non ultimate ) له‌ژینی مرۆدا.
لێره‌یشه‌وه عه‌لمانیه‌ت به‌و پێناسه‌یه بێت كه(ج.م. ینجر) كردی، نه دژی ئاینه و نه ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌و، به‌ڵكو ته‌نیا كه‌رتێكی تایبه‌ته له كه‌رته‌كانی ژین، واته عه‌لمانیه‌ت به‌م واتایه نه له نزیك و نه له دوور، خوَی نادات له هیچ یه‌كێك له مه‌نزومه مه‌عریفی و به‌هاییه سه‌راپاگیره‌كان، بۆیه دیدگایه‌ك نییه بۆ جیهان .
هه‌ر دوای ئه‌وه، فه‌رهه‌نگه‌كه ـ فه‌رهه‌نگی زانستی كوَمه‌ڵناسی هاوچه‌رخ ـ ڕوو له‌م پێناسه‌یه‌ش وه‌رده‌گێڕێت، چونكی وا پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌ت ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی پوخت و بنچینه‌یی عه‌قڵگه‌رایی یان به‌رژه‌وه‌ندیگه‌راییه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوو چه‌مكی(عه‌قڵگه‌را و به‌رژه‌وه‌ندیگه‌را ) له زاراوه لاستیكییه‌كانن له‌ڕووی حه‌قیقه‌تی واتاییانه‌وه، ئایا عه‌قڵ ده‌توانێت ئه‌و شته دیاری بكات كه چیی به‌رژه‌وه‌ندی یان قازانجی خه‌ڵكیی تێدایه؟ وه‌لێ ئه‌و زوَر به‌كارهێنانه‌یان وه‌كو باوه، جه‌خت له‌سه‌ر لایه‌نه مادییه‌كان ده‌كاته‌وه، به‌و پێیه‌ی عه‌قڵ ئه‌و شتانه دیاری ده‌كات، كه جوداواز و تێپه‌ڕێنه‌رن له‌جیهانی هه‌سته‌وه‌ره‌كان .
پاشان، فه‌رهه‌نگه‌كه دێته سه‌ر باسكردنی بابه‌تێكی ( لاری شاینر)، ئه‌ویش به ناونیشانی (چه‌مكی به عه‌لمانیكردن له توێژینه‌وه ئه‌زمونییه‌كاندا) و واتای عه‌لمانیه‌ت، له شه‌ش خاڵدا لێكده‌داته‌وه :
1ـ پاشه‌كشێی ئاین و ته‌سككردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی .
2ـ جوداكردنه‌وه‌ی كوَمه‌ڵگه له ئاین، كه به لایه‌نی ناوه‌كی( جَوّانی ) ناوی ده‌بات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ئاین له‌ده‌ره‌وه‌یه و به( بَرانی ) ناوی ده‌بات .
3ـ جه‌ختكردنه‌وه له‌و ژینه مادییه‌ی كه له ئێستادایه، له‌بری هه‌ر چاوتێبڕینێك بۆ داهاتویه‌كی ڕوحیی .
4ـ دابڕینی ڕێكخراوه نائاینییه‌كان له كاروباره ئاینییه‌كان، وه‌كو مه‌عریفه و شێوازه‌كانی ڕه‌وتار و ئاكار و، وا سه‌یریان بكرێت كه دیارده‌گه‌لێكن له داهێنانی مرۆكانن، نه‌ك پشت به‌هێزێكی خودایی ببه‌ستن، چونكی پێشتر وا سه‌یریان ده‌كرا .
5ـ شاردنه‌وه‌ی بیروَكه‌ی پیرۆزیی، به‌وه‌ش هه‌نگاو به هه‌نگاو جیهان سروشته پیرۆزه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات و، مرۆ ملكه‌چی ڕاڤه هوَكاریی و عه‌قلاَنیه‌كان ده‌بێت .
6ـ دانانی كوَمه‌ڵگه‌ی عه‌لمانی له‌جێی كوَمه‌ڵگه‌ی پیرۆز، واته ئه‌و دیاردانه‌ی كه كوَمه‌ڵگه وه‌كو شتێكی پیرۆز لێیان ده‌ڕوانێت، بگوَڕدرێن بۆ دیارده‌یه‌لێك كه له ڕووی سودگه‌یاندنیانه‌وه حسابیان بۆ بكرێت و دوای ئه‌وه‌ی سودیان نه‌ما، وه‌لا بنرێن و فڕكبدرێن.
به‌هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ی كه عه‌لمانیه‌ت سازكردنی كه‌شێكه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به كاره ناكوَتاكانه‌وه نییه، له به‌رامبه‌ریدا عه‌لمانییه‌تێك هه‌یه خاوه‌نی دیدگایه‌كی سه‌راپاگیره بۆ گه‌ردوون، ئه‌و جوَره عه‌لمانیه‌ته سه‌راپاگیره، له نوسینی زوَرێك له نوسه‌ره عاره‌به‌كانی ئه‌م بواره‌دا ده‌بینرێت.
ئه‌وه‌تا (د. موحه‌ممه‌د حه‌مه‌د خه‌لفوڵڵا) وا پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌ت ده‌كات: كه بزوتنه‌وه‌ی جوداكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و جێبه‌جێكردن بێت له ده‌سه‌ڵاتی ئایینی، نه‌ك ته‌نیا جوداكردنه‌وه‌ی ئاین بێت له ده‌وڵه‌ت. ئه‌م جوداكردنه‌وه‌یه‌ش ڕێگر نابێت له‌وه‌ی كه هه‌ردوو ده‌سه‌لاَته‌كه(سیاسیی و ئایینی) هاوشانی یه‌كتر له ژین‌دا كاربكه‌ن. یه‌كێك له‌م دووانه جێی ئه‌وی دیكه ناگرێته‌وه، یان هه‌ڵی بووه‌شێنێته‌وه، به‌ڵكو ته‌نیا به ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی كارده‌كات، نه كارتێكراوه به‌ویتر و نه كاریشی تێده‌كات، به‌لاَم ئه‌مه كارێكه وێناكردنی قورسه، بۆ نموونه له‌كوَمه‌ڵگه‌یه‌كدا تاكه‌كانی بڕوایان به كوَمه‌ڵه به‌هایه‌ك هه‌یه- ئاكاریی یان ئیمانیی بن- ئایا ده‌گونجێ خه‌یاڵی ئه‌وه بكرێت ده‌سته‌بژێر – نُخبه- یه‌ك حوكمیان بكات نه هه‌مان مه‌رجه‌عیه‌ت و نه‌یش هه‌مان ڕێگه‌یان هه‌بێت، كه له پێش هه‌موو ڕێگه‌كانی تره‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خوَیانی پێ بكه‌ن؟
هه‌روه‌ك (حوسێن ئه‌مین) وا پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌ت ده‌كات كه: هه‌وڵێكه له ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆبوونی بواره‌كانی مه‌عریفه‌دا ده‌درێت، تاكو له جیهانی ئه‌ودیو سروشت – ما ورا‌و الگبیعه - ڕزگاری بێت، واته: مه‌عریفه دان به‌و شتانه‌دا نه‌نێت كه به جێگیر و قه‌بوڵكراوه نادیاره‌كان ناسراون .
هه‌روه‌ها(مه‌حمود ئه‌مین) له پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌تدا ده‌ڵێت: عه‌لمانیه‌ت ته‌نیا جوداكردنه‌وه‌ی ئاین نییه له ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو دیدگا و ڕه‌وتار و ڕێبازیشه .
دوای ئه‌وان دێینه سه‌ر یه‌كێكیتر له نوسه‌رانی ئه‌م بواره، ئه‌ویش (موحه‌ممه‌د ڕه‌زا موحه‌ڕڕه‌م) ه، به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌تی كردووه: بێگومان چوارچێوه‌ی پێویست بۆ پروَسه‌ی موَدێرنه بریتیه له عه‌لمانیه‌ت، عه‌لمانیه‌تیش له ڕۆژئاوادا بریتیه له زانستی هاوچه‌رخ. به‌لاَم كاتێك ده‌یه‌وێت ئه‌و نمونه‌یه له جیهانی ڕاسقانی و كوَمه‌لاَیه‌تیدا ڕه‌نگ بداته‌وه، ده‌ڵێت: عه‌لمانیه‌ت له‌وشه‌ی (عاڵم)ه‌وه هاتوه،(عه‌لمانی) بریتیه له مرۆ خوَی، ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رقاڵی كاروباری ژینی دنیایه، له به‌رامبه‌ر ئه‌م كه‌سه‌شدا پیاوی ئاین هه‌یه كه خوَی ته‌رخانكردووه بۆ دامه‌زراوه ئاینییه‌كان. له‌وه‌ش زیاتر پێ داده‌گرێت و ده‌ڵێت: به ده‌ركردنی پیاوی ئاین له ژینی موسڵماناندا ته‌نیا به‌رپرسی ژینی دنیا ده‌مێنێته‌وه. بۆیه پێویسته هه‌موو موسڵمانان سه‌رقاڵی دنیا بن، چونكی هه‌موویان له‌ڕووه دنیاییه‌كه‌وه عه‌لمانین. تا ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ده‌ڵێ: خه‌ڵكیی، به‌خوداكردوویی و زگماكییان، هه‌ر هه‌موویان عه‌لمانین!
پاشان،(موراد وه‌هبه) زوَر به‌ڕوونی باسی عه‌لمانیه‌تی گشتگیر و خاوه‌ن دیدگای فراوان ده‌كات و ده‌بێژێ : جوداكردنه‌وه‌ی ئاین له ده‌وڵه‌ت ته‌نیا بازنه به‌شه‌كییه بچوكه‌كه‌یه، به‌ڵكو عه‌لمانیه‌ت سنووری بوونی مرۆ – هه‌موو بوون - به‌كات و مێژووه‌وه دیاری ده‌كات. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: عه‌لمانیه‌ت بیركردنه‌وه‌یه له ڕێژه‌یی شته‌كان به‌وه‌ی كه ڕێژه‌یین، نه‌ك به‌وه‌ی ڕه‌ها بن، ڕێژه‌یی بوونیش له‌م جیهانی دنیایه تێناپه‌ڕێت. به پێی ئه‌و بۆچوونانه‌ی (موراد وه‌هبه) بێ عه‌لمانیه‌ت بریتیه له ڕێڕه‌وی مروَیی له‌م شارستانیه‌ته‌ماندا.
دواتریش نوسه‌ری سودانی(عه‌بدوسسه‌لام سه‌ید ئه‌حمه‌د ) به‌وێنه‌یه‌كی ڕوونتر تیشك ده‌خاته سه‌ر عه‌لمانیه‌ت و، پێی وایه له سێ بازنه‌ی به‌ناویه‌كداچوو پێك دێت، هه‌رچی بازنه‌ی یه‌كه‌مه كه (به‌عه‌لمانیكردنی سیاسه‌ت)ه، بریتیه له بنه‌مای جوداكردنه‌وه‌ی ئاین له ده‌وڵه‌ت، واته ده‌وڵه‌ت عه‌لمانیه و ته‌نیا به‌سه‌ر جیهانی سیاسه‌تدا جێبه‌جێ ده‌بێت، بازنه‌ی دووه‌م، (به‌عه‌لمانیكردنی فیكریی) ه، كه خوَی له ده‌رخستن و گه‌وره‌كردنی فیكریی عه‌قڵگه‌رایی سروشتی‌دا ده‌بینێته‌وه، پاشان دێته سه‌ر بازنه‌ی سێیه‌م، (به‌عه‌لمانیكردنی كوَمه‌لاَیه‌تی)، واته: جێبه‌جێكردنی دیدگای عه‌لمانیه‌تی گشتگیر به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و چالاكیانه‌ی له كوَمه‌ڵگه‌دا ڕووده‌ده‌ن .
له‌كوَتایشدا، (یوسف عه‌زمه) نزیك له‌بۆچوونه‌كانی (عه‌بدووسسه‌لام سه‌ید ئه‌حمه‌د) له پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌تدا دابه‌شی كردووه به‌سه‌ر لایه‌نه جوداوازه‌كانی ژین و بوون و كوَمه‌ڵگه‌دا، (ڕووی عه‌لمانیه‌تی سیاسی)، یه‌كێكه له‌و لایه‌نانه و، ئه‌و پێی وایه بریتیه له دابڕینی ئاین له سیاسه‌ت و سه‌ربه‌خۆییه‌كی ڕێژه‌یی بۆ كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له‌سه‌ر حوكمكردن به‌سه‌ر ژین و مامه‌ڵه و ئاڵوگوَڕه‌كانیدا، به پێی بنه‌مای زوَرینه و بیروباوه‌ڕه‌كانی. به‌و واتایه‌ی یه‌كسانی بۆ هاولاَتیان له‌به‌رده‌م یاسادا مسوَگه‌ر ده‌بێت، به بێ گوێدانه ئینتیمای ئایینی و مه‌زه‌بی و تائیفی و ئیتنی. هه‌روه‌ك به واتای ئازادی ویژدان و بیروباوه‌ڕ دێت بۆ هه‌موان . لایه‌نی دووه‌می پێناسه‌كه‌ی (یوسف عه‌زمه)، ناوی ده‌نێت (ڕووی عه‌لمانیه‌تی مه‌عریفی) و، وا وه‌سفی ده‌كات: نه‌رێكردنی ئه‌و هوَكارانه‌یه كه له توانا به‌ده‌رن، له به‌رامبه‌ر دیارده سروشتی و مرۆییه‌كاندا . دواتریش دێته سه‌ر لایه‌نێكی تر و ناوی ده‌نێت (ڕووی عه‌لمانیه‌تی موَراڵیی) و پێشنیار ده‌كات ئه‌م لایه‌نه نه‌به‌سترێته‌وه به لایه‌نی ئایینی و ڕوحیه‌وه، به‌ڵكو به‌جێ بهێڵرێت بۆ پاڵنه‌ری ویژدان و زه‌میر و، دوور بێت له ترساندنی دواڕۆژ و سزادان. دوای ئه‌وانه چوارچێوه‌كه‌ی فراوانتر ده‌كات و پێی ده‌ڵێت:(ڕووی كاتیی جیهانێتی) و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ڕێڕه‌وی مێژووی گه‌ردوون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عه‌لمانیه‌ت، چونكی عه‌لمانیه‌ت لای ئه‌و خاوه‌نی ڕوویه‌كی مێژووییه و له‌سه‌ر شێوه‌یه‌ك بڕیاری له‌سه‌ر دراوه كه له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربازبوون نیه لێی.
دوای ئه‌و ڕاگوازه‌ره جه‌ده‌لییه، ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی عه‌لمانیه‌ت وه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و كوَمه‌لاَیه‌تی و مه‌عریفی و ئابووریی، له هه‌موو لایه‌نه‌كانی مرۆ و گه‌ردووندا ده‌ستێوه‌ردانی هه‌یه و خاوه‌ن ڕێباز و جیهانبینی و دیدگای تایبه‌ت به خوَیه‌تی. ده‌یه‌وێت كوَمه‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و به‌هایانه‌ی كه تاكه‌كان خوَیان له‌سه‌ری ڕێكده‌كه‌ون بڕوات و، خوَیان دابڕنن له هه‌موو ئه‌و بۆچوون و ئایدیایانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیانه‌وه به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنرێت. كوَمه‌ڵگه‌یه‌ك ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی و سودپه‌رستیی ته‌رازوی هه‌ڵسه‌نگاندن و پێوانه‌كردنی بێت. كوَمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌ئێستادا بژێت نه‌ك له ڕابردوودا. كوَمه‌ڵگه‌یه‌ك هه‌وڵ و خه‌می ئێستای هه‌بێت نه‌ك داهاتوو. بیری له لای ته‌نیا جیهانێك بێت ئه‌ویش جیهانی ماتریاڵ و جه‌سته و چێژه.
به‌ڵێ، هه‌رچی پیرۆزی و به‌هایه‌كی بالاَیه لای به‌لادا نه‌كاته‌وه و، له‌نێو بۆته‌ی كات و مێژوودا بژێت. بڕوای به كوَتایی ئه‌م ژینی دنیایه نه‌بێت. وا له مرۆ بڕوانێ، كه ته‌نیا و ته‌نیا هه‌ر خوَی سه‌نته‌ری گه‌ردوونه و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ودا شتێكی دیكه نیه به ناوی پیرۆزیی، ئاین، دواڕۆژ، پاداشت، سزا و خودا!