23/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
رابهری بزووتنهوهی ئیسلامی هۆشداری دایه ئیسلامییهكانی ناو گۆڕان
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان، لەم ديمانهيهكيدا لەگەڵ (رووداو) باس لهو دهنگدهره ئیسلامیانه دهكات كه دهنگیان به بزوتنهوهی گۆران داوه له له ههڵبژاردنهكانو،دهڵێت گۆڕان دروشمی كاركردن بە ئیسلامی بەرز نەكردووەتەوە و خۆشیان عەلمانیبوونیان ناشارنەوە، هەر كەسێكی ئیسلامی لەناو گۆڕان ئیش بكات خزمەت بە پرۆژەی عەلمانی دەكات."
ئهمهش دهقی پرسیارهكهو وهلاَمهكهی ناوبراوه.
رووداو: هەست ناكەن جیاوازیی نێوان ئیسلامی و عەلمانییەكان لە كوردستان كاڵ بووەتەوە، بەتایبەتی هێزێكی وەكو بزووتنەوەی گۆڕان كە بە واجیهەیەكی ئیسلامی ئیش دەكات، بەشێكی زۆری گەنجە ئیسلامییەكانی لەخۆگرتووە؟
عیرفان عەبدولعەزیز: گۆڕان دروشمی كاركردن بە ئیسلامی بەرز نەكردووەتەوە و خۆشیان عەلمانیبوونیان ناشارنەوە، هەر كەسێكی ئیسلامی لەناو گۆڕان ئیش بكات خزمەت بە پرۆژەی عەلمانی دەكات وەكو چۆن كەسێكی عەلمانیش بێتە ناو حیزبە ئیسلامییەكان دواجار خزمەت بە پرۆژەی ئیسلامی دەكات، ناكۆكی و جیاوازیی لەسەر فیكر و مەبدەئە. ئێمەش هەڵەمان هەیە كاتێك سەدان كادیر پەروەردە دەكەین و دروستیان دەكەین، بەڵام شوێن نییە تەوزیفی تواناو لێهاتووییان بكەین، بۆیە بەرەو حیزب و لایەنەكانی دیكە دەڕۆن، ئەمەش پەیوەندی بەوە هەیە دەسەڵات هەموو دەرگایەكی لێگرتووین .