23/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕۆژانه مردنی 9 که‌س له‌ئێراندا به‌هۆی به‌کارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه
به‌پێی لێدوانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رؤژانه 9 که‌س به‌هۆی به‌کاربردنی مادده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن. کهبهرههمهێنهر و بهکارهێنانهرایشی زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان گه‌نجانن. رۆژ به‌رۆژیش ئه‌م دیارده‌یه رولهپهرهسهندنه.
له م وڵاته‌دا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ملیۆنێک و325 هه‌زار ئالوده‌بووی ماده هۆشبه‌ره‌کان هه‌ن، که80% بڵاوکه‌ره‌وه‌و فرۆشیاری ئه‌و مادانه‌ن.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و لێدوانانه. 21% ئالوده‌بوان له‌ئێراندا ئاستی خوێندنیان له‌سه‌روی ماستهرهوهیه. هه‌روه‌ها 55% به‌کاربه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌کان سه‌ڵتن. زیاد له‌یه‌ک ملیۆن منداڵیش له‌به‌رده‌م مه‌ترسی ئالودهبوندان و %55 جیابونهوهکانیش به‌هۆی ماددههۆش بهرهکانهوهیه و له%70-80 زیندانیه‌کان تاوانه‌کانیان به‌شێوه‌ی راسته‌و خۆ یان ناراسته‌و خۆ به‌هۆی ماده هۆشبهرهکانهوهیهو حوکمدراون له‌ئێراندا.
م.ح