23/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌یامێكی برایانه بۆ ئیسلامییه‌كان به گشتی و برایانی یه‌كگرتووی ئیسلامی و برایانی سه‌له‌فی به‌تایبه‌تی
بسم الله الرحمن الرحیم
. (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ) 10- الحجرات
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ناو دنیای ئیسلام و له‌نێوه‌ندی موسڵمانانی ئه‌م وڵاته‌ی خۆماندا زاڵ وزۆرداره جگه له په‌رته‌وازه‌یی ریزه‌كان و جودایی دڵه‌كان خه‌ریكه شتێكی‌تر نه‌بینیته‌وه كه مایه‌ی دڵخۆشی و ده‌ستمایه‌ی هه‌موومان بێت و ئومێدی ئه‌وه‌مان پێ ببه‌خشێته‌وه و هيوایه‌كی گه‌وره‌مان تێدا بروێنێت كه تێپه‌ڕاندنی قۆناغی غوربه‌تی ئیسلام و بێ هێزو پێزیی ئه‌هلی ئیسلام نزیك بووبێته‌وه. ئه‌مه ماناي ره‌شبینیش نیه به‌ڵام ره‌ش و ته‌ڵخ هه‌رگیز به خۆزگه‌و حه‌ز سپی نابێته‌وه‌ـ!. به‌ڵای رۆژانه‌و(فیتنه)ی نێوخۆمان و(فه‌ساد)ی هه‌مه‌ره‌نگی فيرعه‌ونه‌كان و سه‌ربازگه‌و سه‌ربازانی سته‌مكارانی دوورونزیك گه‌یشتووه‌ته ترۆپك كه ئه‌مه‌ش كاره‌ساتگه‌لێكه‌و رۆڵی مه‌ترسیداریان هه‌یه بۆسه‌ر ئامانجه باڵاكانی شه‌ریعه‌ت كه خۆیان نيشان ده‌ده‌ن له ئاینپارێزی وگیانپارێزی وژیریپارێزی و سامانپارێزی و وه‌چه‌پارێزی و ئازادیپارێزی و سه‌قامگیریپارێزی هتد. خوای گه‌وره‌ش رێنموونی كردووین كه سزای خوایی ته‌نها سته‌مكار ناگرێته‌وه به‌ڵكو ئه‌وانیتریش ده‌گرێته‌وه و سه‌یریش له‌وه‌دایه هه‌موو كه‌س و كۆمه‌ڵێك له موسڵمانان له‌م ناوچه‌ی ئێمه‌دا خۆی به سته‌ملێكراو ده‌زانێت و ئه‌ویتر به‌سته‌مكار: (وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْكُمْ خَاصَّةً وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ)25- الانفال.
ئایا ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر نییه كه ئه‌مرۆ هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئیسلامی وهه‌ر گه‌لێكی موسڵمان له هه‌رپارچه‌یه‌كی زه‌ویدا بژین له‌نێوخۆیاندا دابه‌ش بوون به‌سه‌ر تاقم تاقمێنه‌ی حزبی و غه‌یری حزبیدا و له‌وه‌ش خراپتر به‌ربوونه‌ته گیانی یه‌كترو له‌گه‌وره‌یی یه‌كتر كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌موو هێزوهه‌واداره‌كانیان خستووه‌ته ئینزاره‌وه بۆ نائومێدكردن و ناشیرینكردنی لایه‌ن وكۆمه‌ڵی به‌رانبه‌ریان كه‌هاودین وهاوژین وهاوچاره‌نوسی یه‌كترین!. به‌مه‌ش له‌شكۆو جواني ئيسلامه‌كه‌یان كه‌مكردووه‌ته‌وه‌و له‌به‌رچاوی سته‌مكاران و دژباوه‌ران به ئیسلام وێنه‌یه‌ك نیشان ده‌ده‌ن كه ببێته به‌ڵگه به‌سه‌ر كه‌میی ئیسلام و كورت بیركردنه‌وه‌ی باوه‌رداران و شوێن كه‌وتوانی.
دڵسۆزانی ئیسلام.. بانگخوازان وزانایان وخه‌ڵكی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست وئاماژه‌كاران وبریاربه‌ده‌ستانی ناوبازنه‌ی كاری ئیسلامی:
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌كوردستان و جیهانی ئیسلامی‌دا روو ده‌دات پێویستی به‌خه‌مخۆریه‌كیترو هه‌ڵوێستێكیتری ئیمانی و عه‌قائیدی ئێوه‌یه كه چیتر رازی نه‌بن له‌وه زیاتر درز‌و بۆشایی بكه‌وێته نێوان موسڵمانان و ئه‌وانه‌ی ئینتیمای راسته‌قینه‌یان بۆ ئیسلام هه‌یه له عه‌قیده‌ت و عيباده‌ت و شه‌ریعه‌تدا . له‌ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردووی دوای رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی خیلافه‌ت وله‌ت و په‌تكردنی جه‌سته‌ی ئوممه‌تی موسڵمان و به دوژمن كردنی گه‌لان بۆ یه‌كترو قۆناغی داگیركاری رۆژئاوا‌و دواتر به‌ناو سه‌ربه‌خۆیی وڵاتانی ئیسلامی له‌په‌نای كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی عه‌لمانی پاشكۆو پاشماوه‌ی داگیركه‌ران به‌رده‌وام نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام باجی په‌رته‌وازه‌یی ریزه‌كانی ده‌دات كه بووه‌ته مایه‌ی بێهێزی وده‌سته‌مۆبوونی گه‌لانی موسڵمان ودابه‌شبوونی موسڵمانان به‌سه‌رحزب وتاقم وره‌وت ورێچكه‌ی جۆراوجۆر كه‌له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی بازنه ئیسلامییه‌كه حاڵه‌تانێكی ناته‌ندروست و ناشه‌رعیی دروستكردووه‌و وای كردووه له‌هه‌موو ململانێ و ركابه‌رایه‌تییه‌كدا له رووبه‌رووی خاوه‌ن فیكره عه‌لمانی وغه‌یره ئیسلامییه‌كانیتردا ئه‌وانی له‌په‌راوێزدا هێشتووه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت نه‌بوونه‌ته جێگای متمانه‌ی نیوه‌ی خه‌ڵكه موسڵمانه دينداره‌كه‌ی گه‌له‌كانیشیان. ئيسلامیه‌كانی كوردستان نمونه‌یه‌كی خراپی ئه‌م بێ متمانییه‌ن. ته‌نانه‌ت هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ته‌مه‌نی ئه‌و چه‌ند ئه‌زموونه كه‌مه‌ی به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی موسڵمانانیش كورت بووه‌و دواجار ئه‌ویش بووه‌ته قوربانی تاقمگه‌رایی و ململانێی حزبایه‌تی ناو موسڵمانان وه‌ك ئه‌وه‌ی بینیمان له‌ئه‌فغانستانی دوای جیهادی دژ به‌رووسه كۆمۆنیسته‌كان و سۆماڵ و سودان و دواجار رووداوه كاره‌ساتهێنه‌كانی وڵاتی میسر‌و كوده‌تای عه‌سكه‌رو ناته‌بایی و ناكۆكی نێوان موسڵمانانی ناو ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌تی ئیخوان و سه‌له‌فییه‌كان. به‌داخه‌وه له‌دوای رووداوه‌كانی میسر‌و سفركردنه‌وه‌ی زیاتر له‌هه‌شتا ساڵ هه‌وڵ و كاری گه‌وره‌ترین رێكخراوی ئیسلامی و گه‌یشتنیان به لوتكه" به‌كوده‌تایه‌كی كۆنه جه‌نه‌راڵه‌كانی رژێمی موباره‌ك و پیره عه‌لمانییه‌كانی میسر كۆتایی هات" چاوه‌ڕوان ده‌كرا دوای ئه‌و رووداوانه ئیسلامییه‌كان و دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام له هه‌موو جیهاندا بزاڤێكی گه‌وره‌ی به‌خۆداچوونه‌وه به‌رپا بكه‌ن و سنوورێك بۆ په‌رته‌وازه‌یی و ناته‌بایی نێوان ریزه‌كانیان دابنێن و كۆبوونه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانیان له‌ده‌وری یه‌كتر ببێته وانه‌و زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه بۆیان" به‌ڵام دیسان به‌داخه‌وه تازه هه‌مان هه‌ڵه گه‌وره‌كانی رابردوو دووباره ده‌كرێنه‌وه‌و ئه‌زموونی ململانێی ناشه‌رعی وناعه‌قڵیانه‌ی نێوان ئیخوان وسه‌له‌فییه‌كانی میسر ده‌گوێزرێته‌وه بۆ كوردستان و ئه‌وه‌نده‌یتر گۆڕه‌پانه ئیسلامییه‌كه‌ی پێ ده‌شێوێنن و فیتنه‌ی گه‌وره‌ی پێ به‌رپا ده‌كرێت.
به گشتی روومان له‌دڵسۆزانی ئیسلامه وبه‌تایبه‌تیش برایانی یه‌كگرتووی ئیسلامی و برایانی سه‌له‌فی كوردستان كه سنوورێك بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ناشیرینكردنه‌ی یه‌كتر دابنێن و چیتر خۆیان و حاڵه‌ته ئیسلامییه‌كه‌ی ئێره‌ش نه‌كه‌نه گاڵته‌جاڕی ناحه‌زانی ئیسلام و نه‌بنه مایه‌ی به‌ڵاوئافاتی دووركه‌وتنه‌وه‌ی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له ئیسلامه‌كه‌یان كه ئێستا هه‌موو هۆكارێك خراوه‌ته‌كار بۆدروستكردنی گومان له‌سه‌رعه‌قیده‌ت وشه‌ریعه‌ت و حه‌قیقه‌ته‌كانی په‌یامه‌كانی وه‌حیی. هه‌رچه‌نده تا ئێستا به‌هه‌مووشمانه‌وه نه‌مانتوانیوه وه‌كو پێویست ئه‌م حه‌قیقه‌تانه بسه‌لمێنین وببینه هۆكاری به‌یانكردنی ئیسلام له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا.
ئێمه گرفتمان زۆره به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا مایه‌ی قسه‌ی جددیی و دڵسۆزانه‌یه ئه‌و مامه‌ڵه‌كردنه‌ی برایانی یه‌كگرتووی ئیسلامیه به‌نه‌فه‌سی ئیخوانی میسر‌و برایانی سه‌له‌فی كوردستانيش به‌نه‌فه‌سی نورو سه‌له‌فییه میسرییه‌كان كه خزمه‌ت به‌دین و دۆزی ئاینیی وئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانی كوردی ناكات و زیاتر زه‌مینه خۆش ده‌كات بۆ گه‌شه‌كردن و ته‌شه‌نه‌كردنی بيروبۆچوونی نامۆ‌و ره‌فتاری ناشاسیته‌ی دژ به ئیسلام" جگه له هاتنه ناوه‌وه‌ی به‌ره‌ی نیفاق بۆناو جه‌سته‌ی كاری ئیسلامیی و هه‌موو پێك هاته ئیسلامییه‌كانی كوردستان و هیچ لایه‌نێكی لێبه‌ده‌رنابێت.
بێگومان هه‌ریه‌كه‌تان (یه‌كگرتوو- سه‌له‌فی) رێژه‌یه‌ك له(حه‌قیقه‌ت)و(صه‌واب) له‌بۆچوونه‌كانتاندا هه‌یه‌و به‌هه‌مان شێوه زیاده‌ره‌وی وسنوورشكاندنيش به‌دی ده‌كرێت,بۆنمونه : برایانی سه‌له‌فی هه‌موو قسه‌كانیان له‌سه‌رجۆری حزبایه‌تی ئیسلامییه‌كان ناحه‌قی نییه‌و به‌ئه‌زموونيش ده‌ركه‌وتووه كه ماڵجیایی وحزبگه‌رایی ودابه‌شكردنی توانا‌و سه‌لیقه ئیسلامییه‌كانی ناو گۆڕه‌پانه ئیسلامییه‌كه‌و زیاده‌ره‌وی له‌ته‌به‌نناكردنی هه‌ندێك له‌ئه‌فكاری پێچه‌وانه به ئیسلام و قبوڵكردنی هه‌ندێ موماره‌سه‌ی دژ به ئاراسته‌كانی وه‌حیی له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی حزبدا ئه‌و شێوازه‌یه كه له‌ژێر پرسیاری شه‌رعیدایه پێش ئه‌وه‌ی برایانی سه‌له‌فی ره‌خنه‌ی لێ بگرن!, به‌هه‌مان شێوه ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌های كاری رێكخراوه‌یی وكۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵكاری ئیسلامیانه له‌لایه‌ن برایانی سه‌له‌فییه‌وه پێویستی به‌به‌خۆداچوونه‌وه‌و (ته‌ئصیل)ی قووڵتر هه‌یه . هه‌موو ئه‌و باس وبابه‌تانه‌ش له‌نێو خۆمانداو له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی ئیسلامیي پێویستی به‌گفتوگۆو لێكگه‌یشتن و ئیجتیهادی نوێ وره‌وا هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی شه‌رعی نه‌ك خۆخستنه ناو سیناریۆ میدیاییه زه‌مینه بۆسازێنراوه‌كان كه زیاتر كینه‌و بوغز له‌ناو دڵه‌كاندا ریشه‌دارتر ده‌كات و ده‌بنه ئه‌كته‌ری ناشیرینكراوی ناو ئه‌و جۆره سیناریۆ یه‌ك سه‌عاتیانه كه جگه له‌چه‌له‌حانێ و شه‌ڕه‌قسه بواری دوو قسه‌ی زانستی تیادا نابێت, پرسیاری گه‌وره‌ش ئه‌وه‌یه بۆچی كه‌ناڵه ئیسلامییه‌كان ئه‌و رؤڵه نابینن و دۆخێكی هێمن و له‌سه‌رخۆو زانستی فه‌راهه‌م ناكه‌ن بۆ ئه‌و جۆره باس و خوازه گرنگانه به‌ڵام كه‌سایه‌تیه‌كانی خۆیان ده‌نێرن و ده‌یانخه‌نه ناو واقیعێكی له‌م جۆره؟!.
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای ئیسلام وداهاتووی رۆڵه‌كانمان كه ده‌مانه‌وێت له‌ئامێزی ئیسلامدا ئۆقره بگرن و فیتنه‌ی ناوخۆیی خۆمان په‌لكێشی لای نه‌یارانی ئیسلامیان نه‌كات داواتان لێ ده‌كه‌ین ئه‌م شه‌ڕه بێ مانا‌و بێ ئاكامه‌ی نێوانتان ڕابگرن و دڵه‌كانتان له‌ئاستی یه‌كتردا بكه‌نه‌وه‌و هه‌ڵه‌كان به‌دیاری بۆ یه‌كتر به‌رن نه‌ك بیكه‌نه كوته‌ك و گه‌ردنی یه‌كتری پێبشكێنن و پاشان ببنه مه‌ینه‌تی بۆ خۆتان و پێكه‌نین بۆ ناحه‌زانی بيروباوه‌ڕه‌كه‌تان. ئه‌ركی هه‌موو ئیسلامییه‌كانه به‌حزبی و ناحزبی و ئیسلامییه سه‌ربه‌خۆكان و برایانی سه‌له‌فی و ناسه‌له‌فییه‌وه كه قۆناغی ئێستا‌و ئایینده‌یان هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی نوێ و تێپه‌ڕاندنی قۆناغی په‌رته‌وازه‌یی رابردوو بێت و به‌رژه‌وه‌ندی حزب وتاقمگه‌رایی بۆ ئه‌م و ئه‌وی ناوخۆمان رێگر نه‌بێت له‌به‌رده‌م برایه‌تی راسته‌قینه‌و پێكه‌وه‌كارو و یه‌كڕیزیمان.. بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری دنیا‌و دوارۆژمان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
خوای گه‌وره دڵه‌كانمان بۆ خۆشه‌ویستی و برایه‌تی یه‌كتر جۆش بداته‌وه‌و له‌هه‌ڵه‌و گوناهه‌كانمان ببورێت و شكۆ‌و سه‌روه‌ری بۆ ئیسلام و موسڵمانان بگێڕێته‌وه).
إنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ)88- هود
عبدالرحمن محمد عارف-كامیل مه‌حمود
هه‌ینی: 24ـ5ـ2014