فەرمودەکەی حوزەیفە و ئیسلامیەکانی ئەم سەردەمە
01/07/2013 نوسەر: bzavpress

فەرمودەکەی حوزەیفە و ئیسلامیەکانی ئەم سەردەمە

ئایا ئ
ەو كۆمەڵانەی فەرمان هاتووە بە دووركەوتنەوە لێ‌یان لە فەرموودەكەی (حوزەیفە) (ڕەزای خوای لێ‌ بێت) مەبەست پێ‌ی كۆمەڵە ئیسلامی یەكانی ئەم سەردەمەن.

پرسیاری شەشەم: لەم سەردەمەدا كەسانێك دەڵێن: ئەو فەرمانەی كە هاتووە لە فەرموودەكەی (حوزەیفە) مەبەست پێ‌ی جەماعەتە ئیسلامی یەكانە; وەكو سەلەفییەكان; وە ئیخوان و تەبلیغییەكان،قسەی بەڕێزتان چی یە لەمەدا ؟

وەڵام: ( كاتێك (حوزەیفە) لە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەپرسێت،پێغەمبەری خواش صلی الله علیە وسلم بە (حوزەیفە) دەفەرموێت ئێمە لە حاڵێكی خراپدا بووین،خوای گەورە ئەم خێرەی بۆ ناردین ئایا دوای ئەو خێر خراپە هەیە؟ پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرمووی((بەڵێ‌))،(حوزەیفە)ووتی: ئایا دوای ئەو خراپەیە كەیەت خێریەت؟ فەرمووی((بەڵێ‌)) وە لێڵی تێدایە،وە وتم: ئەو لێڵی یە چییە؟ فەرمووی: كۆمەڵێك پەیدا دەبن بە شێوەیەك سەرپەرشتی ئەو خەڵكە دەكەن،كە دوورە لە هیدایەتی منەوە،وە لەسەر سوننەتی من نین،چاكیان تێدایە و خراپیشیان تیدایە،وتم: ئایا لە دوای ئەم خێرە لێڵاویە خراپەی تر دە بێت؟ فەرمووی: بەڵێ‌،كۆمەڵێك پەیدا دەبن لە دەرگای دوزەخدا وەستاون و پەیتا پەیتا و كۆمەڵ كۆمەڵ خەڵك لە ڕێ‌ دەردەكەن و ڕاپێچیان دەكەن بەرە و دەرگاكانی دۆزەخ هە ر كەسی بە قسەیان بكات فڕێی دەدەنە ناوی،وتم: ئەی پێغەمبەری خوا نیشانەكانیان چین؟ فەرمووی: بەناو و بە ڕوكەش لە خۆمانن و بەزمانی خۆمان دەدوێن،وتم: باشە،فەرمانی تۆ بۆ ئێمەچی یە لەو سەردەمەدا ؟ فەرمووی: پەیوەست بە كۆمەڵی مسوڵمانانەوە بە پێشەواكەیانەوە،وتم: ئەی ئەگەر نە كۆمەڵ و نە پێشەواشیان هەبوو،فەرمووی: خۆت بە دوور بگرە لە هەموو ئەو گروپانە،ئەگەر هەر چارت نەبوو قەپ بكە بە ڕەگی دارێكدا هەتاكو مردنت دەگاتێ‌ وە تۆش لەسەر ئەوەی).
ئەم فەرموودە گەورەیە بۆمان ڕون دەكاتەوە، واجبە لەسەر مسوڵمان: پەیوەست بێت بە جەماعەتی مسوڵمانانەوە،وە یارمەتیشیان بدات لە هەر شوێنێك بن وەكو یەكە ئەگەر هاتوو جەماعەیەكت دی لە دوورگەی عەرەبی یان میصر،یان لە شام،یان لە عێراق،یان لە ئەمریكا،یان لە ئەوروپا،یان لە هەر شوێنێك.
هەر كاتێك مسوڵمان بینی جەماعەیەك بانگەوازی دەكرد بۆ لای حەق با یارمەتی یان بدات و بەردەوام بێت لەگەڵیان وە پشتیوانییان بكات وە هانیان بدات و وە دامەزراویان بكات لە سەر حەق و بەرچاو ڕوونی،خۆ ئەگەر هاتوو جەماعەیەكی نەبینی بە گشتی ئەوە پێویستە پەیوەست بێت بە حەقەوە:ئەوە خۆی بۆخۆی جەماعەتە،ئەگەر چی بە تەنهاش بێت،هەر وەكو چۆن(إبنُ مسعود)(خوا لێ‌ی ڕازی بێت )بە(عەمر)كوڕی(مەیمون)ی فەرموو:(جەماعەت ئەوەیە كە لەگەڵ حەق دایە،ئەگەر چی بە تەنهاش بیت).
لەبەر ئەوە لەسەر مسوڵمانە كە داوای حەق بكات،ئەگەر هاتوو سەنتەرێكی ئیسلامی بانگەوازی دەگرد بۆ لای حەق،یان جەماعەیەك لە هەر شوێنێكبن بانگەوازیان دەكرد بۆ لای حەق_بە واتای/بۆ لای قورئان و سوننەت،وە بۆ لای بیرباوەڕێكی پاك_لە ئەوروپا_یان لە ئەفریقا_یان لە هەر شوێنێك ئەوە لەگەڵیان بن داواكاری حەق بن و دەست بگرن بە حەقەوە و ئارام بگرن لەسەری و لەگەڵ ئەوانەبن كە بەم شێوەیەن.
ئا ئەمە واجبە لەسەر مسوڵمان،ئەگەر هاتوو دەوڵەتێك نەبوو یان جەماعەیەك نەبوو بانگەواز بكات بۆ لای حەق بە تەنها پەیوەست بە بەحەقەوە وە بەردەوامیش بە لەسەری،ئەوە جەماعەیە هەر وەكو چۆن (إبنُ مسعود)(خوا لێ‌ی ڕازی بێت )فەرمووی بە(عەمر)كوڕی(مەیمون).
وە لەم سەردەمەی ئێستاماندا_وە الحمدلله_جەماعاتێكی زۆر دەبین كە بانگەواز كارن بۆ لای حەق وەكو ئەوانەی لە دوورگەی عەرەبین:حوكمەتی سعودی یە،وە لە یەمەن و كەنداو،وە لە میصر و شام،وە لە ئەفریقا و ئەوروپا و ئەمریكا،وە لە هند و پاكستان،وە غەیری ئەوانە لە تەواوی جیهان،چەندەها جەماعات و سەنتەری ئیسلامی و جەمعیاتی ئیسلامی زۆر دەبینین بانگەواز دەكەن بۆ لای حەق وە مژدەش دەدەن بەو حەقە،وە ئاگاداری دەدەن لە پێچەوانەی ئەو حەقە.
لەبەر ئەوە لەسەر مسوڵمانی داواكاری حەقە كە لە هەر شوێنێك بگەڕێت بە دوای ئەو جەماعاتانە،ئەگەر هاتوو بینی جەماعەیەك یان سەرنتەرێك یان جەمعی یەتێك بانگەوازی دەكرد بۆ لای قورئان و سوننەت بۆ پابەند بوون پێوەی وە پەیوەست بوون پێوەی.وەكو ئەنصارولسوننە لە میصر و سودان،وە كۆمەڵەی ئەهلی حەدیپ لە پاكستان و هند،وە غەیری ئەوانە كە بانگەواز دەكات بۆ لای قورئان و سوننەت وە عیبادەتی خۆی یەكلای كردۆتەوە بەتەنها بۆ خوا،وە لەگەڵ خودای گەورەدا هاوارناكاتە ئەوانەی لە ناو قەبردان وە غەیری ئەوانە.

سەرچاوە/مجموع فتاوي ومقالات متنوعة_الجز‌و الثامن_(١٧٩_١٨١)_لفضيلة الشيخ العلاّمة عبدالعزيز بن عبدالله بن باز رحمه الله تعالي.