21/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كچ و باوكه پاڵێوراوه‌كه‌ی پارتی ده‌رنه‌چوون
ئه‌و كچ و باوكه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له لیستێكی كوردی و عه‌ره‌بی خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پاڵاوتبوو، به هه ردووكیان نزیكه‌ی دوو هه‌زار ده‌نگیان هێناوه.و هیچیان ده‌رنه‌چوون.
به‌درخان سندی و ناز به‌درخان سندی، كه كچ و باوكن و له سه‌ر هه‌ر دوولیستی پارتی دیموكراتی كوردستان و لیستی لیستی هاوپەیمانی مواتن، خۆیان پاڵاوتبوو، هیچیان ده‌رنه‌چوون و به هه‌ردووكیان 2187 ده‌نگیان هێناوه..و نه‌یانتوانی رێژه‌ی پێویست به‌ده‌ستبهێنن و كورسییه‌كی په‌رله‌مانی عێراق بۆخۆیان به‌ده‌ست بخه‌ن.
بەدرخان سندی کە کاندیدی ژمارە ( ٤ ) ی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو لە پارێزگای دهۆک، ئه‌گه‌رچی پێش هه‌ڵبذاردن کشانەوەی خۆی راگه‌یاندبوو، بەڵام هەزار و 699 دەنگی هێناوە.
ناز بەدرخان سندی کە کاندیدی ژمارە 100 بوو لە لیستی هاوپەیمانی مواتن لیستەکەی عەممار حەکیم، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە پارێزگای بەغدا، تەنیا 488 دەنگی بەدەستهێناوەوه..
به‌م شێوه‌یه ئه‌و كچ و باوكه، سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌ی باوكی له هه‌ڵبژاردنه‌كان، به هه‌ردووكیان له دوو لیستی جیاواز و له دوو ناوچه‌ی جیاواز نه‌یانتوانی متمانه‌ی خه‌ڵكی به‌ده‌ستبهێنن و ده‌ربچن.