20/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كوتلەی مواتن ئاماژە بەساختەكاری و دەستكاری ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكات
وتەبێژی كوتلەی مواتن رایدەگەیەنێت: لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە ساختەكاری و دەستكاری ژمارەیەكی زۆری سندوقەكانی دەنكدان كراوە.
بەلیغ ئەبو كەلەل وتەبێژی كوتلەی مواتن لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە: لەلایەن كارمەندانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و لایەنگرانی مالیكی لەناو كۆمسیۆن ساختەكاریەكی زۆر و دەستكاری بەرچاو لەژمارەی دەنگی لایەنەكان كراوەو لەبەرچەوەندی لیستی دەوڵەتی یاسا یەكلایی كراوەتەوە.
بەلیغ ئەبو كەلەل راشیگەیاندوە: لەپارێزگای نەجەف لەسەدا 80ی كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدان دابەش كرا كەدەكاتە 403 هەزارو 260دەنگدەر كەچی لەكاتی ئاشكراكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەركەوتوە ژمارەی دەنگدەرانی ئەوپارێزگایە گەیشتۆتە 544 هەزار دەنگ ئەمەش بەڵگەیەكی رون و ئاشكرایە لەسەر ساختەكاری لەلایەن لیستی دەوڵەتی یاسا لەسەرجەم پارێگاكا