01/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یەكگرتوو و كۆمەڵ پێشوهخت ئاگاداركراونهتهوه
بهپێی ههواڵیك كهلهسایتی پهرلهمان بڵاوكراوهتهوه هاتووه كه بۆ ئاگاداركردنەوەو خستنەرووی هەردوو پرۆژەی درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێمو خولی سێیەمی پەرلەمان، بەیانی رۆژی 2013/6/30، د.ئەرسەلان بایز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی محەمەد فەرەج ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كردو، پێشنیوەڕۆش پێشوازیكرد لە مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی.
ەهەردوو دیدارەكەدا، جارێكی تر سەرۆكی پەرلەمان ئاماژەی بە هەوڵەكانی سەرۆكایەتی كرد بۆ رێككەوتنو سازانێكی نیشتمانی لەسەر ئەو پرسانەی ئەمڕۆ لە هەرێم لەگۆڕێدایە.
هەروەك ئەمینداری یەكگرتوو و ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لەناوەڕۆكی هەردوو پرۆژە یاسای درێژكردنەوەی ماوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێمو خولی سێیەمی پەرلەمان ئاگاداركردەوە.
س.ع