له‌چوار ساڵی رابردودا 33 چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ مێدیای بیانی ئه‌نجامداوه
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ماوه بۆ درێژكراوه‌ی هه‌رێمی كوردستان، دیدار‌و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ هیچ مێدیاییهكی كوردی نه‌كردووه‌و به‌پێی ئامارێكی گۆڤاری بزاڤیش له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا بارزانی 33 چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامداوه،كه سه‌رجه‌میان بۆ مێدیای بیانی بووه جگه‌له دوو چاوپێكه‌وتن كه بۆ دوو كه‌ناڵی جیاوازی حزبه‌كه‌ی بووه.
(22ی نیسانی 1898) وه‌ك ده‌سپێكی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری له‌كوردستان، له‌و ساڵه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانیه‌كان له‌رێگه‌ی رۆژنامه‌ی كوردستانه‌وه سه‌ره‌تایه‌كیان بۆ دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی كوردی دروست كرد، له‌و ساڵه به‌دواوه رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌سه‌رجه‌م ژانهرهكانییهوه لهپێشكهوتنو بهروپێشچوندایه،به‌جۆرێك ته‌نها له‌باشوری كوردستان‌و به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری زیاتر له‌هه‌زار مێدیای بینراو و بیستراو و نوسراو هه‌یه.
میدیای ئه‌هلی
ده‌سپێكی میدیای ئه‌هلی یاخود سه‌ربه‌خۆ یاخود ئازاد كه‌هه‌ریه‌كه‌یان مانا‌و ده‌لاله‌تی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ (تشرینی دوه‌می 2000) كه‌له‌رێگه‌ی رۆژنامه‌ی (هاولاَتی)ییه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی بۆ خۆی ده‌ستپێكرد، واته راسته‌وخۆ دوای هێمن بونه‌وه‌یه‌كی رێژه‌یی كێشه‌و گرفته ناوخۆییه‌كان مێدیایه‌كی ئه‌هلی واته دور له‌ده‌ستی حیزبه سیاسیه‌كان ده‌ستی به‌گه‌یاندنی هه‌موو رهنگو ده‌نگه جیاوازه‌كان كرد، له‌ئێستادا ده‌یان كه‌ناڵی مێدیای ئه‌هلی بهبیستراو بینراو و نوسراوه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستاندا كاری خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی رێژه‌ی مێدیای ئه‌هلی له‌چاو میدیا حیزبی‌و سێبه‌ره‌كان كه‌مترن بهلاَم له‌روی بینین‌و خوێندن‌و كاریگه‌رییه‌وه زۆر زیاترن له‌چاو ئه‌و مێدیایانهدا.
میدیا‌و قوربانی
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه مێدیای ئه‌هلی دوچاری ده‌یان له‌مپه‌ر بوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ده‌یان كاره‌كته‌ری جیاوازه‌وه، به‌شێكیان ئه‌وانه بون كهلاپهرهكانی ئه‌م رۆژنامه‌یه ببونه مه‌ترسی له‌سه‌ر پێگه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، به‌شێكی دیكه‌یان بكه‌ره نادیاره‌كان بون، به‌شێكی دیكه‌شی كادیره‌كانی پارته دهسهلاَتدارهكان بون.
مه‌ترسیه‌كان بۆ سه‌ر مێدیاری ئه‌هلی ته‌نها له‌هه‌ره‌شه‌و لێدان‌و چاوسوركردنه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو له (21ی ته‌موزی 2008) یه‌كه‌مین قه‌ڵه‌می رۆژنامه‌نوسی ئه‌هلی (سۆرانی مامه حه‌مه) له‌كه‌ركوك خوێنی رژێنرا، جاری دووه‌م له(4ی ئایاری 2010) له‌شاری موسڵ ته‌رمی رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) دۆزرایه‌وه‌و دواتر له (5ی كانونی یه‌كه‌می 2013) رۆژنامه‌نوس (كاوه گه‌رمیانی) له‌زێدی خۆی له‌كه‌لار له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه كوژرا.
مه‌سعود بارزانی
مه‌سعود مسته‌فا بارزانی له (16ی ئابی 1946) لهرۆژههلاَتی كوردستان لهدایكبوهو خوێندنی سه‌ره‌تای تهواوكردوهو له ساڵی (1962) په‌یوه‌ندی بهباوكیهوهو كردووه‌و له (ئایاری 1966) ده‌زگای هه‌واڵگیری پاراستنی دروستكردوه، له (ئازاری 1970) ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستكاری بزوتنه‌وه‌ی كورد‌و ده‌سه‌ڵاتـدارانی به‌غدا بووه، له‌دوای نسكۆی شۆرش ئه‌ركی دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ،له كۆنگره‌ی نۆیه‌می ئه‌و حیزبه‌ش له (تشرینی دوه‌می 1979) بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌و پارته‌و تائێستاش به‌رده‌وامه له‌پۆسته‌كه‌ی، له‌دوای پێكهێنانی یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له (ته‌موزی 1992) سه‌رۆكی دیفاكتۆی به‌شێكی هه‌رێمی كوردستان بووه‌و له(حوزه‌یرانی 2005) به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ههڵبژێرراوهو دواتر له (ته‌موزی 2009) بۆ خولی دووه‌م به‌سه‌رۆك هه‌ڵبژێراوه‌ته‌وه، له (حوزه‌یرانی 2013) واده‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی بۆ (2) ساڵ درێژكرایه‌وه.
بارزانی‌و به‌یاننامه
هه‌موو ساڵێك له (22ی نیسان) واته ساڵوه‌گه‌ری رۆژنامه‌گه‌ری كوردی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌یاننامه‌یه‌كی بلاَوكردۆتهوه سه‌باره‌ت بهپیرۆزبایكردن له‌رۆژنامه‌نوسان، له‌سه‌رجه‌م به‌یاننامه‌كاندا ته‌ئكید له‌پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان كراوه‌ته‌وه‌و داواكاریش له‌رۆژنامه‌نوسان كراوه پابه‌ند بن به‌ئیتیكی رۆژنامه‌نوسی‌و ئاگاداری به‌ها نیشتیمانییه‌كان بن، هه‌روه‌ها داواكراوه ئازادی زیاتر فه‌راهه‌م بكرێت بۆ رۆژنامه‌نوسان بۆ گه‌شتن بهزانیارییهكانو بلاَوكردنهوهی.
بارزانی‌و مێدیای كوردی
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كه‌گۆڤاری بزاڤ ئه‌نجامی داوه سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌نها له‌خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان واته له(25ی ته‌موزی 2009 تائێستا) (35) چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م مێدیاكان بهبیستراو و بینراو و نوسراوه‌وه، تیایدا (16) چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌نجامداوه، (4) چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڤار بووه، (12) چاوپێكه‌وتنیشی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كان ئه‌نجامداوه، (3) چاوپێكه‌وتنیشی له‌گه‌ڵ رادیۆكان بووه.
هه‌ر به‌پێی هه‌مان ئامار (5) له‌و ده‌زگا رۆژنامه‌وانییانه (ئه‌مه‌ریكی) بوون، (8) دانه‌یان (سعودی)ین، (5) چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ده‌زگا رۆژنامه‌وانییه (توركییه‌كان)ه، (4) چاوپێكه‌وتنیشی له‌گه‌ڵ رۆژنامه عێراقیه‌كان بووه، (سیانی) دیكه‌یانی له‌گه‌ڵ ده‌زگای (رۆیته‌رز) بووه، هه‌روه‌ها (دوان)یان قه‌ته‌رین، (دوان)ی دیكه‌شیان فه‌ره‌نسین، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ده‌زگا رۆژنامه‌وانییه‌كانی (ئیتاڵی‌و میسری‌و بهریتانیو روسی) ئه‌نجامداوه، (دوو) چاوپێكه‌وتنیشی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌ك‌و گۆڤارێكی كوردی ئه‌نجامداوه.
له‌روی ساڵه‌وه له(2009) ته‌نها (2) چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامداوه، له (2010) (13) چاوپێكه‌وتن‌و له (2011) (5) چاوپێكه‌وتن‌و له(2012) (11) چاوپێكه‌وتن‌و له(2013) ته‌نها (4) چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامداوه.
بارزانی بڕوای بهمێدیای كوردی نییه!!
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره له‌و (35) چاوپێكه‌وتنه‌ی بارزانی له‌ماوه‌ی ئه‌و (5) ساڵه‌ی رابردوو ئه‌نجامی داوه ته‌نها (2) چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌و گۆڤاره كوردیه‌كان بووه، ئه‌وانیش یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی (كوردستان تیڤی) بوه‌و ئه‌وی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ گۆڤاری (گولاَن) بووه كه‌هه‌ردوكیان دوو ده‌زگای رۆژنامه‌وانی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانن كه بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، جگه له‌وه له‌گه‌ڵ هیچ ده‌زگایه‌كی رۆژنامه‌وانی دیكه‌ی كوردی بهمێدیا ئههلیو حیزبی‌و سێبه‌ر به‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان ئه‌نجام نه‌داوه، بۆیه پرسیاری هه‌ره گرنگ ئه‌وه‌یه داخۆ بارزانی گه‌ر (33) چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌زگای رۆژنامه‌وانی بیانی ئه‌نجام بدات ته‌نها چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ مێدیای جگه له‌پارته‌كه‌ی نه‌كات مانای چییه؟
دا خۆ بروای بهمێدیای كورد نیه؟ یاخود مێدیای كورد له‌و ئاسته نابینێت كهچاوپێكهوتنی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات.