19/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
لەگەل ئەوان دەگرێم
هۆ خەلكینە سوپاس بۆخوا هەرچەندە خۆم وەزعم باشە، چ كۆست وكێشە وخەم وپەژارەیەكی ئەوتۆم نیە تا خەمی لێ بخۆم وپێی داكەتبم، تاڕۆژانە لەبەری بنالێم هاوارو ڕۆرۆ بكەم، وەلێ لەبەر ئایین و ویژدان وهەست وسۆز وپەرۆشیم بۆ خەلكەكەو خەم وكێشەكانیان، كاتێ لەجیهان ولەكوردستان ئەو هەموو زولم وزۆرداری وكێشە وگیرو گرفت وكۆسپ وتەگەرە وئاستەنگ وخەم وپەژارە وتاوان ودەردەسەری وگرتن وكوشتن و دەركردن وئاوارەبوونی ئەو هەموو خەلكە هەژار ونەدار وستەمدیدە وچەوساوە ومافخوراوەوكۆست كەوتوو وشین و واوەیلای هەتیو و بێسەرو شوێنو بێسەرپەرشتان دەبینم، كەچۆن بەناهەق خەلك لەجیهان بەتایبەت لەجیهانی ئیسلامی دەگیرێن ودەكوژرێن ، مال وحالیان داگیر دەكرێ، لەخاك و وڵاتیان ئاوارە دەكرێن ، سەرومال وئابرویان دەبردرێ، زیندە بەچال وزیندانی دەكرێن ، چۆن لەبۆرما وسوریا وئەفریقیای ناوەراست وخواروی عێراق و........هتد بەجۆرەها شێوە خەلك ئاوارە وسەرگەردان وتیرۆر دەكرێ، لەكوردستانیش چەندان رووداوی جەرگ بڕ روودەدەن وتاوانی ناشایستە ئەنجام دەدرێن، دوا تاوانیش تیرۆركردنی كاك قاسم عزیزی پاسەوانی بەردەرگای مەلبەندی كۆمەلی ئیسلامی بوو لەهەولێر، دەرەنجام لەمیدیاكان ، لەشین وبۆنەكان دەبینین چۆن یەتیم وبێ وەژن وبێ سەرپەرشت وكۆست وكەوتوان فرمێسكی خەم وپەژاررە و گرتن و كوشتن و برینداربوونیان دەرێژن، چۆن شین و واوەیلا و هاوار و ڕۆرو دەكەن، چۆن لە خۆدەدەن و یەخەی خۆیان لە بێ زاری و كوولە مەرگی و ناڕەزایی ژیان دادەڕن ، خۆلی خەم و نەبوونی وەسەر خۆیان دەكەن ... ، لەگەڵ ئەوان دەگرێم و ئەسرین دەرێژم و جەرگم دەسوتێ و زان دەكا، لاشە و گیانم ئازار دەكا، چونكە خۆم بەبەشێك لەوان، لەهەموو ئادەمیزادەكان دەزانم بە تایبەت لە برا موسلمان و ئیماندارەكان. وەلێ لەبەر بێ دەسەلاتی و چەوساوەیی خۆمان هیچ مان بۆ ناكرێ تا بە كردار كۆڵی خەمیان هەڵگرین، باری كەو توویان راست بكەینەوە، تۆ لە لەتاوانباران یان بسەنینەوە، لەبەرئەوەی رۆژانە سەدان رووداوی مەرگەسات و تراژیدیای ترسناكو سامناك و جەرگبڕ لە جیهانی ئیسلامی روودەدەن