عەبدولفەتاح مۆرۆ
سەردانی كوردستانی كرد ... ئەو پیاوە زۆر دیموكرات خوازە كێشەی زۆری لەگەل
راشید غەنوشێ هەبوو غەنوشی بەوە تاوانبار دەكرد كە (پیاوێكی سەلەفیەو
لەدەق زۆر نزیكە) ....
كچەكەی مۆرۆی دیموكراتخواز دەلی باوكم پیاوێكی
زۆر كراوەیە ... تا ئەو رادەیەی زۆری لێنەكردوین بۆ نوێژ و لەچك بەستن... (
دور نیە جەنابی عبدالفتاح مۆرۆ ) یان هەندیك گوتەنی بەشەیخ ناوی دەبەن
ئەو فەرمودەیەی پێغەمبەری خوای پێ توند رۆیی بێت و سنوری ئازادی ترازاندوە بۆیە لەمندالەكانی نەداوە لەسەر نوێژ و لە چك بەستن.
(مُرُوا أَوْلَادَكُمْ بِالصَّلَاةِ وَهُمْ أَبْنَاءُ سَبْعِ سِنِينَ،
وَاضْرِبُوهُمْ عَلَيْهَا، وَهُمْ أَبْنَاءُ عَشْرٍ وَفَرِّقُوا بَيْنَهُمْ
فِي الْمَضَاجِعِ)
لەنوسینێكدا عبدالفتاح مورو دەلی (كچەكەم لەچك ناكات و ئەو بەیانیەش تكتێكی كڕی بۆ ئەوەی شەو بچێتە سینەما)
ئەتو بلێی جەنابی شەیخ دامەزرینەری نەهزەی تونسی بۆ (نەهزەچیەكان) هاتبێتە
كوردستان و خەلكی فێری (نەهزە ) بكات یان دەترسم حیزبە ئیسلامیەكانی زۆر
پێ سەلەفی و توند رۆبێت و تەشریفی هێناوە بۆ كالكردنەوەو زیاترو بەرەو
(دیموكراتی چون) .
عبدالفتاح مۆرو زۆر باوەری بەسوننە نیە ئەو كاتەی
گەنجێكی سەلەفی لەتونس لێیدا لە خزمەت ناسراو بە ( الشیخ یوسف الصدیق)
دانیشتبوو ئەو پیاوەش دەلێ : سوننە لە قورئاندا نەهاتوەو باسی لێنەكراوە.
(عبدالفتاح مۆرو) دەلێ قورئان و سوننە دەقن دیموكراتیش ئالیەتی جێ بەجێ
كردنە ... بەپێ قسەكەی ئەو بێت قورئان وسوننە بەبێ دیموكراسی جێبەجێ
ناكرێن ... ئاخر دەترسم باوەر بەدیموكراتیش لای ئەو (حەداسیانە) بچێتە چوار
چێوەی باوەڕ.
من پێم وایە ئەگەر لایەنێكی عەلمانی عبدالفتاح مۆرۆی
بانگبكردایە بۆ كوردستان ئەو كات دەگوترا ئەوە پیلانی عەلمانیەتە
بۆشێواندنی خالە نەگۆرەكان ....
ئەوەی گرنگە خۆشەویستان بیزانین
(سوننە) و (دژایەتی سەلەف) زۆر بەتوندی لەواقیعی كوردستان حزوری هەیە
بەلام زۆر جار هاوكێشەكان ناخوێنینەوە . هێنانی ئەو پیاوەش بەبێ هیچ
گومانێک بەشێکە لەهەنگاوەکانی ئەو دژایەتییە .