19/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌كانی راگهیاندو پارتیش نارازییه
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كۆتایی مانگی رابردووی راگهیاندو پارتی دیموكراتی كوردستانیش نارازییه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌شاری به‌غدا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی 30 نیسانی رابردووی راگه‌یاند كه ده‌نگه‌كان به‌مجۆره دابه‌ش بوون:
پارتی دیموكراتی كوردستان 25 كورسی.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 21 كورسی.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 9 كورسی.
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان 4 كورسی.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان 3 كورسی.
پاش ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كانیش، پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌خنه‌ی گرت‌و له‌به‌یانێكدا رایگه‌یاند كه ئه‌نجامه‌كانیان قبوڵ نییه‌و سكاڵایان له‌سه‌ر كۆمسیۆن هه‌یه.
د.ع