18/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له توركیا بریندار بوو و له كوردسـتان گیانی له ده‌ست دا
هاووڵاتییه‌ك دوای گه‌شتكردن بۆ توركیا، له‌و وڵاته به هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه زامدار بوو و له‌به‌ر سه‌ختیی برینه‌كه‌شی، له هه‌رێمی كوردستان گیانی له ده‌ست دا.
ڕائید كاروان خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، رۆژی 15/5/2014 بنكه‌ی پۆلیسی ته‌یراوه له بوونی حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك به ناوی (كه‌یفی ڕه‌شید ئهحمهدژ) له‌دایكبووی (1970) له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕۆژهه‌ڵات ئاگادار كرانه‌وه. دوای گه‌یشتی پۆلیس، ده‌ركه‌وت كه ناوبراو له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له توركیا زامدار بووه، دوای گه‌یاندنه‌وه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر، له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاری گیانی له ده‌ست داوه.
ڕائید كاروان گوتیشی: ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه ڕه‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی پزیشكیی دادی كرا و دادوه‌ر بڕیاری دا به وه‌رگرتنی وته‌ی داواكارانی مافی كه‌سی مردوو. تا ئێستاش پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ گه‌یشتن به زانیاریی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی ڕوودانی ئه‌م ڕووداوه.