17/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جیاوازی و ده‌نگی لیسته‌كان له‌پارێزگای سلێمانی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی ره‌سمی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی نیسان رانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و داتا‌و ئامارانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگاو ژوره‌كانی هه‌ڵبژاردنی لایەنەکان و راگەیەندنەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، جیاوازیه‌كی زۆر له نێوان ده‌نگی لیسته‌كاندا هه‌یه، به‌جۆرێك لیستی گۆڕان كه له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه به (91 هه‌زارو 80) ده‌نگ له‌پێش لیستی دوەمەوەیە كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه.
یه‌كه‌م/ بزوتنەوەی گۆڕان
له‌هه‌ڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 دا بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت لیستی بزوتنەوەی گۆڕان له پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌و به‌پێی ئه‌و ژماره ناره‌سمیانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه گۆڕان، نزیكه‌ی (373 هه‌زارو 637) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڕێژه‌ی (43%)ی ده‌نگی پارێزگای سلێمانی، به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی رابردو 21/9/2014 كه لیستی گۆڕان (333 هه‌زارو 961) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنابو، به‌وپێیه‌ش گۆڕان (39 هه‌زارو 676) ده‌نگ زیادیكردوه.
دوه‌م/ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
هاوكات یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له پارێزگای سلێمانی (282 هه‌زارو 550) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه به‌رێژه‌ی (32%) و له‌پله‌ی دوه‌مدایه، به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی رابردو 21/9/2013 كه یه‌كێتی له پارێزگای سلێمانی (234 هه‌زارو 252) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنابو.
به‌ڵام ئاستی جیاوازی ده‌نگه‌كانی لیستی گۆڕان (پله یه‌ك) و لیستی یه‌كێتی (پله دو) زیاتر له (91 هه‌زارو 80) ده‌نگه، واتا به زیاتر له (3 بۆ 4) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی جیاوازیان هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌های كورسیه‌ك به نزیكه‌ی (27 هه‌زار) ده‌نگ بێت.
سێیه‌م/ پارتی دیموكراتی كوردستان
سه‌باره‌ت به پارتی دیموكراتی كوردستانیش، لەم هەڵبژاردنەدا له‌پارێزگای سلێمانی (85 هه‌زارو 640) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌پله‌ی سێیه‌مدایە، به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی 21/9/2013 كه (92 هه‌زارو 500) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنابو، به‌و پێیه‌ش ئاستی ده‌نگه‌كانی به (6 هه‌زارو 860) ده‌نگ كه‌میكردوه.
چواره‌م/ یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان
هه‌رچی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستانیشه (65 هه‌زارو 200) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه به‌رێژه‌ی (8%) ی ده‌نگه‌كان، له‌پله‌ی چواره‌مدایه‌و به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی 21/9/2013 یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له پارێزگای سلێمانی (84 هه‌زارو 81) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنابو، به‌و پێیه‌ش ئاستی ده‌نگه‌كانی به (18 هه‌زارو 881) ده‌نگ كه‌میكردوه.
پێنجه‌م/ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
هه‌رچی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیشه، لەم هەڵبژاردنەدا لەپارێزگای سلێمانی (55 هه‌زارو 720) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه به‌رێژه‌ی (6%)ی ده‌نگه‌كان، به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی 21/9/2013 ی پارێزگای سلێمانی كه (67 هه‌زارو 258) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنابو، به‌و پێیه‌ش ئاستی ده‌نگه‌كانی به (11 هه‌زارو 538) ده‌نگ كه‌میكردوه.