17/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئامه‌د.. كۆڕبه‌ندی یه‌كێتی زانایانی ئه‌هلی سوننه به‌ڕێوه‌چوو
زانكۆی دیجله و یه‌كێتی زانایانی ئه‌هلی سوننه‌تی توركیا ئه‌مڕۆ كۆربهندێكیان له شاری ئامه‌د سازكرد.
له شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان، به‌هاوكاری زانكۆی دیجله و زانایانی ئه‌هلی سوننه له توركیا كۆڕبه‌ندێك به ناوی رۆڵی زانایانی ئه‌هلی سوننه له گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگای مسوڵمان و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگا رێكخرا.
له‌میانه‌ی كۆربه‌نده‌كه‌دا كه له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی زانكۆی دیجله به‌رێوه‌چوو، پرۆفیسۆر دكتۆر عبدولكه‌ریم ئونئاڵان راگری به‌شی شه‌ریعه‌ت له زانكۆی دیجله وتی: پێویسته زانایان ئاگاداری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا بن.
دكتۆر ئونئاڵان پێیوایه ئه‌و خراپه‌كاریانه‌ی كه له ناو كۆمه‌ڵگاكان سه‌ر هه‌ڵده‌دا هۆكاره‌كه‌ی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ئیسلامه‌تییه، ئه‌وان نازانن دینی كۆمه‌ڵگایان چییه، پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ناناسن و سوننه‌ته‌كان نازانن.
دكتۆر عبدولكه‌ریم هه‌روه‌ها وتی: پێویسته زانایانی ئاینی كۆمه‌ڵگه هۆشیار بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رێی خودا.