17/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عادل موراد په‌یامێك ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوای هێوربوونه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێم و دووركه‌وتنه‌وه له لێدوانی زبر ده‌كات و داواش ده‌كات ده‌رگای گفتوگۆ به رووی هه‌موو لایه‌نه‌كاندا بكرێته‌وه به‌تایبه‌تی گۆڕان.
له‌و په‌یامه‌یدا ، داوا ده‌كات ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كان بكرێته‌وه به‌تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێداوه، ئایندهی شاری سلێمانی و ئارامی و ئاسایش و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هه‌ردوولایه‌نی یه‌كێتی و گۆڕان.
عادل موراد له‌و په‌یامه‌یه‌دا كه له ئه‌كاوه‌نتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێت: "ده‌بێت به‌ڕێوه‌بردنی سلێمانی به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری بێت له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕاندا، چونكه زۆر خه‌م و ئامانجی هاوبه‌ش ده‌یانبه‌ستێته‌وه".
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی داوا له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات، به‌هه‌مان نه‌فه‌سه‌وه كار بكه‌ن، له‌بری گه‌ڕان به‌دوای ناكۆكییه‌كاندا داوا ده‌كات خاڵه هاوبه‌شه‌كان په‌ره پێبده‌ن.