17/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی دوا واده بۆ یه‌كێتی دیاریده‌كات
به‌رپرسێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرای ده‌كات، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ماوه بۆ درێژكراوه‌ی هه‌رێمی كوردستان دوا واده‌ی بۆ یه‌كێتی دیاریكردوه به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیدی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌كابینه‌ی نوێ‌دا.
محه‌مه‌د حاجی، رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ شه‌ممه (17ی ئایار) به سایتی KNN رایگه‌یاندووه "له‌كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كاندا، بڕیاردرا تاكو رۆژی دوشه‌ممه په‌ڕله‌مان كاندیدی سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت راسپێرێت به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ"
وتیشی "مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای له‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كردوه تا رۆژی دوشه‌ممه كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت دیاریبكه‌ن"
نزیكه‌ی هه‌شت مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدراوه‌و تائێستا حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه و دوو دانیشتنی په‌رله‌مانیش بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هاتووه.