بزاڤ پرێس
16/05/2014 نوسەر: bzavpress

بزاڤ پرێس" سەردانى نەوشیروان مستەفا بۆ پیرمام ئاشكرا دەكات


پەیوەندى بەتەزویرى یەكێتییەوە هەیە

بەپێى سەرچاوەیەك كەلەبزوتنەوەى گۆرانەوە دەست"بزاڤ پرێس" كەوتوە، هۆكارى سەردانەكەى نەوشیروان مستەفا بۆ پیرمام و دیتنى مەسعود بارزانى پەیوەندى بەو زانیارییانەوە هەیە كەدەست نەوشیروان مستەفا كەوتوە و ئاماژە بەهەوڵێكى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان ئەكات بۆ تەزویر كردن.
بەپێى هەمان سەرچاوە نەوشیروان مستەفا زانیارى دەست كەوتوە كەلەم رۆژانەى رابردوو سەردار قاسمى سلێمانى بەرپرسى سوپاى قودس سەردانى سلێمانى كردووە و نەخشەیەكى داناوە بەمەبەستى دەستكاریكردنى دەرەنجامى هەڵبژاردنەكان لەپارێزگاى سلێمانى، هەروەها ئەوەشى زانیوە كە سەردار سلێمانى ئاگادارى یەكێتى كردوە كەهەوڵ بدات پێكهێنانى حكومەت دوابخات بۆ دواى ئاشكراكردنى دەرەنجامى هەڵبژاردنەكان.
بۆ ئەم مەبەستەش نەوشیروان مستەفا سەردانى مەسعود بارزانى كردوە بەمەبەستى پەلە كردن لەپێكهێنانى حكومەت و رێگریكردن لەو تەزویرەى بەنیازە بكرێت.