16/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كێتی: مه‌به‌ستمان هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر نه‌بووه
مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌هه‌واڵێكی سایتی سبه‌ی زمانحاڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ژێر ناوی(كۆمسیۆنی باڵا له‌سه‌ر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر یه‌كێتی سزا داوه)، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه له چه‌ند خاڵێك پێكهاتووه:
1- ئه‌و دروشمانه‌ی مه‌ڵبه‌ند وه‌ك سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا بینیوویانه، نه ناوی لیستێكی دیاریكراو، نه‌كه‌سێكی دیاریكراوی تێدا نه‌هاتووه، دیاره كه‌سێك له‌و وه‌سفه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، بۆیه ده‌یخاته سه‌ر خۆی و سكاڵای له دژ تۆمار ده‌كات.
2- یه‌كێتی له‌مێژووی خۆی له‌سه‌ر پاراستنی كوردستان و شاره‌كه‌ی سلێمانی له‌به‌عسییان، سزای زۆر دراوه‌و خوێنی زۆریشیداوه، ئێستاش ئاساییه له‌سه‌ر ئاشكراكردنی به‌عسییه‌ك بۆ هاووڵاتیان، سزا بدرێت، گه‌ر نه‌نگییه‌ك له‌م نێوه‌دا هه‌بێت، دیاره ملی كێ ده‌گرێته‌وه.
3- سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و راستییانه‌و به‌وهۆیه‌ی ئێمه به‌وردی دروشمه‌كانمان داڕشتووه‌و زۆر ئاگاداری لایه‌نه یاساییه‌كه‌ی بووین، بۆیه به‌شی یاسایی مه‌ڵبه‌ند سكاڵای خۆی له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره لای كۆمسیۆن تۆمار ده‌كات و له‌به‌ر بێ به‌ڵگه‌یی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كات.